ئایا هه‌ڵوێستی بزوتنه‌وه گۆڕان، سه‌باره‌ت به ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت، به‌قاچاخ؟ گره‌نتییه؟.
13/09/2010, 12:00 (GMT+1)

پاش تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌کی زۆر به‌سه‌ر به‌رهه‌م هێنان و هه‌نارده کردنی نه‌وتی هه‌رێم، جا چ به ڕێگای نایاسایی بوبێت یان یاسایی، ووته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆران تێڕوانینی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی ده‌رباره‌ی به‌رهه‌م هێنان و هه‌نارده کردنی نه‌وت خسته ڕوو. له‌م ڕووه‌وه ڕه‌زامه‌ندی له هه‌نارده‌کردنی نه‌وت نیشاندا. ئه‌م نیشاندانی ڕه‌زامه‌ندیه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌مه‌ڕ وه‌به‌رهێنان و هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێم له‌م کاته‌دا، کاریگه‌رییه‌کی نێگه‌تیڤی لێ ده‌که‌وێته‌وه. هه‌روه‌ک له پێشوودا هه‌ندێک له پسپۆڕانی ئه‌وبواره ئاماژه‌یان پێداوه.
سه‌ره‌تا جگه له یه‌کلایی نه‌بونه‌وه‌ی یاسای هایدرۆ کاربۆن له‌گه‌ڵ به‌غداد و جێ به جێ نه‌کردنی یاسای 22ی ساڵی 2007، هاوکات به‌پێی به‌ندی 112 ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق، هه‌نارده کردنی نه‌وتی هه‌رێم ئه‌بێت په‌یوه‌ستبێت به‌به‌غداده‌وه و هاوکات داهاته‌که‌ی بدرێت به وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق. به‌و مانایه‌ی، تۆپی نه‌وتی هه‌ریم ئه‌خرێته ده‌ستی به‌غداد و کوردیش به‌مه ڕازی نییه. بۆیه کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی له‌نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی ناوه‌ندی له‌به‌غداد لێکه‌وتۆته‌وه و تاکو ئێستاش نه‌گه‌یشتووه‌ته چاره‌سه‌رێکی بنجبڕ و یه‌کلاییکه‌ره‌وه. هه‌ر بۆیه له‌ناو داواکاریه‌کانی کورددا بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق که‌له 19 خاڵ پێك هاتبوو، خاڵێکیان تایبه‌ت کراوه به‌م پرسه. جا ئه‌گه‌ر ئێشتاش چاره‌سه‌ر نه‌بێت، ئه‌وا له‌پاش دروست بوونه‌وه‌ی حکومه‌تی نوێی عێراق دیسان ئه‌م کێشانه سه‌ر هه‌ڵئه‌ده‌نه‌وه.
له‌کاتێکدا لای هه‌موان ئاشکرایه که ده‌سه‌ڵاته یه‌ك له‌دوای یه‌که‌کانی عێراق هه‌رده‌م له پێشبرکێدابوون بۆ دادۆشینی بیره‌نه‌وته‌کانی وه‌ك بابا گوڕگوڕ و به‌ی حه‌سه‌ن و هه‌ڵبه‌ت داهاتیشی بۆ بوژاندنه‌وه‌ی خواروناوه‌ڕاستی عێراق به‌کار هاتووه و هه‌میشه کورد یان بێ به‌ش کراوه له سه‌روه‌ت و سامانی نه‌ته‌وه‌یی خۆی یان به کاڵ و کرچی به‌ده‌ستی گه‌شتووه. به پێی پێویست سودی لێ نه‌بینیوه. هه‌روه‌ک سه‌رده‌می پڕۆگرامی نه‌وت به خۆراک. بێگومان هه‌لپه‌رستان و مشه‌خۆران له‌م بواره‌شدا سودی خۆیان وه‌رگرت به گومرگ کردنی و به‌کار هێنانی داهاته‌که‌ی له شه‌ڕی براکوژیدا. هه‌ڵبه‌ته ئه‌م باسه په‌یوه‌ندی به‌بابه‌ته‌که‌ی منه‌وه نییه و هه‌ڵیده‌گرین بۆ کاتێکی دی.
دڵنیام، ئه‌و سیاسه‌ته تایبه‌ته به‌نه‌وت که به‌ڕیز محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، وه‌کو ووته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌ماڵپه‌ڕی سبه‌یدا بڵاوکراوه‌ته‌وه و باسی لێوه ده‌کات، پێویستییه‌کی سه‌ره‌کییه و زۆر گرنگه، به‌ڵام وه‌کو ئه‌وه‌ش وایه داوای به‌زی ئه‌مانه‌ت له پشیله بکه‌یته‌وه!
له‌کاتێکدا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان %17 داهاتی حکومه‌تی عێراقی وه‌رده‌گرێت و ئه‌م داهاته‌ش به‌زۆری له ڕێگای بیره نه‌وته‌کانی باشوری عێراقه‌وه ده‌سته‌به‌ر بووه‌و ده‌سته‌به‌ر ئه‌بێت هه‌تا ده‌یه‌یه‌کی تریش به‌پێی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی له‌گه‌ڵ کۆمپانیا بیانییه‌کان کراوه، ئیدی چ پێویست به به‌رهه‌م هێنان و هه‌نارده کردنی نه‌وتی هه‌رێم ئه‌کات؟.
به تایبه‌تی که هیچ شه‌فافیه‌تێکی تیا نییه و هیچ که‌س نازانیت چۆن وه‌به‌رئه‌هێنرێت و هه‌نارده ئه‌کرێت و داهاته‌که‌ی چی لێدێت!؟. ئه‌وان، ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی- پارتی، هه‌رزوو ده‌ستیان کرد به هه‌نارده کردنی نه‌وتی هه‌رێم، به‌بێ گرتنه به‌ری ڕێوشوێنی تایبه‌ت جا چ یه‌کلایکردنه‌وه‌ی یاساکان بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، یان دانانی هێڵی نه‌وت گواسته‌نه‌وه. به‌ڵکو کێشه‌یه‌کی زۆری هاتوچۆشیان دروست کردووه‌و شه‌قامه‌کانی کوردستانیان هه‌موی وێران کردوه به ته‌نکه‌ره زۆر و زه‌وه‌نده بێسووده‌کانی نه‌وت. به کورتی و به کوردی وه‌کو په‌نده کووردییه‌که ده‌ڵێت 'ندیوبدی کوڕێکیان بوو هه‌رزوو به‌نه‌زانی له‌بندا، ئه‌ندامی نێرینه‌یان بڕی'. ئیدی، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به چ مه‌به‌سێک پشگیری له هه‌نارده کردن ئه‌کات؟.
ڕه‌زامه‌ندی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر به‌رهه‌م هێنان و هه‌نارده کردنی نه‌وتی هه‌رێم، سه‌ره‌تا کێشه‌یه‌کی ئه‌وتۆ بۆ په‌ڕله‌مانتاره ماندو نه‌ناسه‌کانی گۆڕان خۆی دروست ئه‌کات، له کاتێکدا ده‌سه‌ڵاتی کوردی نه به‌وه ڕازی ئه‌بێت که به‌رهه‌م هێنان و هه‌نارده کردنی نه‌وت بچێته ژێر چاودێری لیژنه‌یه‌کی تایبه‌ته‌وه وه‌کو لیژنه‌ی پیشه‌سازی، نه ئه‌شهێڵن که هیچ کامێک له‌و گرێبه‌ستانه ئاشکرا بکرێت و هه‌موو ڕێکه‌وتن نامه‌کان و واژۆیه‌ک له‌پشت په‌رده‌وه ئه‌که‌ن. هاوکات هه‌نارده‌کردنی نایاسایی بۆ ئێران به هه‌ر پاساوێک بێت، به‌رده‌وام ئه‌بێت. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که داهاته‌که‌ی بۆ گیرفانه نادیاره‌کان ئه‌ڕوات.
به شێوه‌یه‌کی گشتی، هه‌نارده‌کردنی نه‌وت به‌ڕێگای ئێران‌دا، کاریگه‌ری ئه‌بێت له‌سه‌ر شه‌خسیه‌ت و هاوپه‌یمانی بوونی کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی که په‌ستانی ئابورییان خستۆته سه‌ر ئێران وه‌کو ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا. بێگومان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش لێره‌دا ئه‌بیت به به‌شێک له‌و گێژاوه نێوده‌وڵه‌تییه.
لێره‌وه دوو پرسیار ئاراسته‌ی ووته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم ده‌که‌م" ئایا هه‌ڵوێستی بزوتنه‌وه گۆڕان، سه‌باره‌ت به ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت، به‌قاچاخ، ئه‌نجامه‌که‌ی به‌کوێ ده‌گات؟". " ئایا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، گره‌نتی چی ده‌دات به کۆمه‌ڵگای کوردی که ئه‌و سامانه زۆر و زه‌وه‌نده‌یان بۆ بگێڕێته‌وه و نه‌هێڵیت به‌هه‌ده‌ر بڕات و له‌ژێر چنگی یه‌کێتی- پارتی ده‌ریبهێنێت؟".
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









