<

جەلادەكانى خۆپیشاندەر؟؟؟؟كێ بوون؟؟؟؟

11/04/2011, 12:00 (GMT+1)






لەگەڵ هاوارى خەڵكى ستەم دیدەى ئەم هەرێمە دالەگەڵ پەیدا بونى دەنگى ناڕازى و ستەملیكراوپەراوێز خراو و تامەزرۆ بە ئازادبون لە ستەم ،ستەمى دەستەڵات دارانى هەرێمەكەیان .كە ماوەى 21ساڵ دەبیت،یارى بە جارەنوسان دەكەن و بى گوێدانە هاونیشتیمانى بون وهاونەتەوەى بون لە دانیشتن وكۆبونەوەكانیان لە مەڵبەند و ناوچەكانیان لە سەر ئاستى ناوخۆى و دەرەكى بیریان تێپەرى نە دەكرد بۆ چارەنووسى بەشەكانى ترى كۆمەڵ جگە لە بەرژەوەندى تایبەتىو بنەماڵە ى و حیزبى خۆیان و دادارودەستەكانیان كە بەشیكى كەمى كۆمەڵگە بوون،لە ساڵانى پێشووش چەندین كرداریان بە ئەنجام گەیاندووە بۆ پاراستنى هە ریەك لەو بەرژەوەند یانە بە رامبەر خەڵكى سڤیل وبێ گوناهى ئەم هەرێمە،هەر لە بەكارهینانى بەشیكى زۆرى گەنجانى ئەم هەریمەلە شەرى ناوخۆدا پاشان بەكوشت دانیان وزیندانیكردنیان لە لایەن یەكد یەوەو،وە بردنى سەروەت سەروەت و سامانیان و بە كارهێنانى بۆ مەبە ستى تایبەتى خۆیان و حیزبە نەگریسەكانیان،پاشان موزایەدە كردن بە سەر نیشتیمانەوە بۆ هەمان مەبەست وە چەندین تاوانى تر كە لە ساڵى 1991ز تاوەكو ئێستا ئەنجامیان داوە بە ئاشكراو نهێنى كە خەڵكى سادەش بە ئاسانى دركى پێ كردوون بەڵام لە چاوەڕوانى دەرفەتێك گەراوەن بۆ ڕزگاربوون لەو هەموو زوڵمەى دەستەڵاتدارانى ستەمكارى بێویژدانى جەلادى هەرێمەكەیان كە ڕێژەیەكى كەم بوون لە دانیشتوانەكەى و بەلام بە هۆى سیاسەت و درامەتى زۆر و زەبەندى بەردەستیان كە لە بنەڕەت دا موڵكى گشتى هەرێم بون قورخیان كردبوون.لەگەڵ 17/3/2011زدا ئەو ڕۆژە زوڵمەكان ئیدى لە لایەن خەڵكەوە قبوڵ نەكراننارەحەتیە كان تەنگیان بە خەڵكى هەڵچنیبوو وویستیان خەباتى (مەدەنى) هەڵبژێرن بۆ بەرنگاربونەوەى ئەو ستەمە كەوا مێژووى 21ساڵەى هەبوە .بە ڵام ئەو ڕۆژەش جەلادەكان هەمان جەلادى ڕابردوو بوون كە ماوەیەكى كەم بوولە ژێر چەمكى دیموكراسیەت دا نمایشى كارەكتەرى (جەلادى دیموكراتیخواز)یان دەكرد و خەڵكیان چەواشە دەكردوو فریویان دەدا خەڵكیش بڕوواى پیان كردبوو كە دەیانووت :دیموكراتى خوازین وخاوەن حكومەتیكى سەرەبەخۆین و پەرلەمانمان هەیە و لە ژێر چەترى دیموكراتیدا خۆیان دەنواند ودەناساند.بەڵام لە 17/3ورۆژانى دوایى دا تا ئێستاش دیموكراتیخواز بون بە دیكتاتورو جەلاد و حكومەت بوو بە حكومەتى حیزبى وپەرلەمانیش شێوەى (بازارى عوكازى)وەرگرتبوو كە ململانیەى داكۆكى كردن بوو لە حیزب لە ناو دامەزراوەى پەرلەمان و حەرەمى پەرلەمان دا بێتاوانبونى حیزبەكان تێدا دەسەلماو ودیموكراتى هەریمەكەش بە هۆى بیرى تەسكى حیزب سالارەكانەوە شێوە ى گۆرەپانى جەنگى سپارتاى وەرگرتبوو بەهۆى كوشتن و بڕینىئەوخۆپیشاندەرە ئازادى خوازوستەملیكراوانەى كەوا تەنها زاریا ن ووشەى نا (بۆ گەندەڵى) لێ دەهاتە دەرەوەو هیچى تر.





 


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست