لە کوردستانپۆستەوە یادتان دەکەینەوە (شەهید فەرهادی مرور و دایکی)
06/08/2013, 12:00 (GMT+1)

گوندنیشانی گوڵان بونه خدری زینده‌ی به‌یه‌ک شادکردنهنهوهی کوڕهیاخیبوهکانی نیشتمان له‌گه‌ڵ دایکه خێر له خۆنهدیوهکان.
له جادە خۆڵینەکەی به‌رده‌م په‌رژینه توتڕکاویهکانی گوندی (گوڵان) دا پیاسه‌م ده‌کرد، من شەهید فەرهادم بەهۆی هاوڕێم خاڵە ئەکرەمەوە ناسی، کوڕێکی ئەسمەری گەنم ڕەنگ بوو، هێندە ڕۆح سووک بوو دوژمنیشی بوویتایە بە چرکەیەک دەیکردیتە دۆستی، کاتێکم زانی جێبێکی سه‌وزی خۆڵباو تایه‌کانی وه‌ک دوو شاخی له‌یه‌ک ئاڵا‌و قریشکه‌یه‌کی لێ هات و دایکێکی سه‌رپۆش سپی دابه‌زی و له‌لای چه‌پی ڕاسته ڕێگاکه‌وه کوڕێکی باڵابه‌رز بێ ئه‌وه‌ی هۆشی لەجەستەدا مابێت لە پەرژینێکی تووتڕکی دەوری چەند بەراوێکی تازە چەندراو بە شەتڵی سەوزەواتی هاوینەوە قه‌ڵه‌مبازی دا‌و خۆی فڕێ دایه باوه‌شی دایکه تۆز لێنیشتوه‌که‌ی بێ ئه‌وه‌ی سڵ له دڕکی پەرژینە توتڕکهکه بکات، پاش تواندنه‌وه‌ی ڕۆحی (فه‌رهاد) له‌گه‌ڵ دایکیدا،شه‌وی دواتر له گرتنی ڕه‌بایه‌کی دوژمن‌دا له لوتکه‌ی (بێترخێنی شاخی گه‌روی مه‌نجه‌ڵدا) فه‌رهاد بوه سومبولی دواشههید و دایکیشی له گۆڕا ئه‌و ماچه‌ی ته‌واو کرد که له گوندی گوڵاندا به نیوه‌چڵی له کۆڵمه هێشتا ته‌ڕه‌که‌ی فه‌رهادا به‌جێی هێشت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









