نامه‌یه‌كی كراوه له كه‌مپینی ئازادی مه‌خمور بۆ سه‌رای ئازادی
21/03/2011, 12:00 (GMT+1)

ئێمه وه‌كو هاوڵاتیانی ده‌ڤه‌ری مه‌خمور، سه‌رای ئازادی به‌سه‌رای ئازادی هه‌موو كوردستان ده‌زانین و ده‌ستخۆشیی له یه‌كه به‌یه‌كه‌ی خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ین و ده‌ستی ماندووبونتان ده‌كوشین و ئومێده‌وارین هه‌ر به‌رده‌وام بن. بێگومان سه‌ركه‌وتن هه‌ر بۆ ئێمه‌ی گه‌له. لێره‌وه پێمانخۆشه بۆ هه‌موو لایه‌ك روونبكه‌ینه‌وه كه ده‌سه‌ڵاتی حزب نه‌ك له‌سلێمانی به‌ڵكو له‌ناوچه دابراوه‌كانیش خۆی خزاندۆته نێو سه‌رجه‌م كایه‌كانی ژیان، لێره له‌مه‌خموری وێران و فه‌رامۆشكراو ده‌سه‌ڵاتی حزب له‌سه‌رووی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكه‌وه، جگه له رق و كینه شتێكی دیكه به‌رهه‌م ناهێنێ. بۆیه له 17ی شوباته‌وه هاوڵاتیانی قه‌زای مه‌خمور به‌سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانیه‌وه تا ئه‌م ساته‌ش به ئومێدی ئه‌وه‌ن سه‌رایه‌كی ئازادی له‌شاره‌كه‌یان دابمه‌زرێت، به‌ڵام ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار رێگه به هیچ جولانه‌وه‌یه‌ك و خۆپیشاندانێك ناده‌ن. لێره‌وه دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه سه‌رای ئازادی ئێوه.. سه‌رای پۆلاینی هه‌موومانه، ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌یكه‌ن ئومێد به‌خشه بۆ هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان. سه‌ركه‌وتنی ئێوه‌و خۆراگری ئێوه.. ده‌بێته هه‌وێنی به‌ده‌نگ هاتنی هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه.
هاونیشتمانانی دڵسۆزی كوردستان.. ئێمه له‌كاتێكدا یادی چه‌ژنه‌كانی نه‌ورۆزو ئادار ده‌كه‌ینه‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره له مه‌خمور رووده‌دات جگه له‌ژیانێكی مه‌رگه ساتی هیچ شتێكی دیكه‌ی لێ ناخوێندرێته‌وه، ناوچه‌كه‌مان زیاتر له 80 ساڵه قه‌زایه، به‌لام ئێستا له گوندێكی وێران ده‌چێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌زاران قوربانی و شه‌هیدی داوه له پێناو شۆرش و راپه‌رینه‌كان، به‌لام له پاداشتی ئه‌مه ده‌سه‌لات و حكومه‌تی هه‌رێم جگه له چه‌ند به‌رپرسێكی گه‌نده‌ڵچی و رابردوو پڕ له شه‌رمه‌زاری هیچ شتێكی دیكه‌ی نه‌كردۆته دیاری بۆ ئه‌و شاره كوردییه.
له‌كۆتاییدا پێمانخۆشه ئه‌وه دووپات بكه‌ینه‌وه كه ته‌واوی خه‌ڵكی مه‌خمور پشتگیری له خۆپیشاندانه‌كانی سه‌رای ئازادی له‌سلێمانی و سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین. هه‌موومان به ده‌ست ناعه‌داله‌تی كۆمه‌لایه‌تی و پاوانكردنی سه‌روه‌ت و سامانی هاوڵاتیان و قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌ناڵێنین. بۆیه له‌رێگه‌ی مایكی سه‌رای ئازادییه‌وه پێمانخۆشه ده‌نگی مه‌زلوومیه‌تی مه‌خمورو قه‌راج و گوێرو كه‌ندێناوه بگه‌یه‌نینه هه‌موو هاونیشتمانانی كوردستان. هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن
21/3/2011
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









