خاوه‌ن ئه‌و هزرانه‌ی باوه‌ڕیان به گۆڕان و نوێبونه‌وه هه‌یه گه‌نجن!
29/03/2009, 12:00 (GMT+1)

ناو: کۆبه‌ندی گه‌نجانی که‌رکوک
شوێن: که‌رکوک
پێناسه: کۆبه‌ند بریتیه له‌و چه‌تره به‌رفراوانه‌ی گه‌نجانی که‌رکوک له خۆ ده‌گرێت، به‌مه‌به‌ستی گرنگی دان به پرسی گه‌نجان و هاندانیان بۆ به‌شداری کردن له خزمه‌تکردنی که‌رکوک.
کارنامه
هه‌وڵدان بۆ :
1 دروست کردنی کلتوری گفتوگۆ و یه‌کتر قبوڵ کردن.
2 باسکردنی پرسی گه‌نجان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی که‌رکوک به‌شێوه‌ی سه‌رده‌میانه و دوور له کاری تێکده‌رانه.
3 ئاگادار کردنه‌وه‌ی گه‌نجان له کاره‌کانی ئیداره‌ی که‌رکوک و هاوکاری کردنی گه‌نجان له‌م بواره؛
4 ئاگادارکرنه‌وه و فشارخسنته سه‌ر ده‌سه‌ڵات کاتی به هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی داواکانی گه‌نجان
5 رێزگرتنی به‌ها پیرۆزه‌کان له هه‌ر ئایین و که‌لتور و نه‌ته‌وه‌یه‌ک بێت.
6 پیرۆز راگرتنی شه‌هیدان و تێکۆشه‌رانی سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانی که‌رکوک؛ .
7 وشیار کردنه‌وه‌ی گه‌نجان له رووی رۆشنبیری، کۆمه‌ڵایه‌تی، زانستی و سیاسی . تاد
8 کارکردن دژی هه‌موو جۆره ده‌مارگیری و توندڕه‌وییه‌ک.
9 یه‌کسانی کچ و کور له ئه‌رک و ماف.
9 هه‌وڵدان بۆ ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی کار بۆ گه‌نجان .
10 کارکر دن بۆ چه‌سپاندی مافی پێکهاته‌کانی که‌رکوک له ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستان.
بۆ دڵنیابوونی هه‌موو لایه‌ک ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیکاری کۆبه‌ند پێش له راگه‌یاندنی له رۆژی 18-3-2009 سه‌ردانی به‌ڕێز پارێزگاری که‌رکوکیان کرد، به ره‌سمی له دامه‌زراندن و کارنامه‌ی کۆبه‌ند ئاگادار کرایه‌وه، به‌ڕێزی خۆشحاڵی خۆیی و ئاماده‌ی هاوکاریکردنی ده‌ربڕی.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه داوا له گه‌نجانی که‌رکوک ده‌که‌ین له که‌رکوک و شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات هاوکاریمان بکه‌ن، کۆبه‌ند به ماڵی خۆیان بزانن. به‌رنامه‌که‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند تر بکه‌ن.
هه‌موو که‌سێک ده‌توانێت به‌م ناونیشانه په‌یوه‌ندیمان پێوه بکات.
E-mail: [email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









