سیاسەتى دژ بەكورد ئیدانە دەكەین بۆ ڕاى گشتى.
11/01/2010, 12:00 (GMT+1)

ئێمە وەكو ڕۆژنامەنوسانى باشوورى كوردستان زۆر بەتوندى ئەم هەڵوێستە نامرۆییەى ئێران مەحكوم دەكەین كەتەنیا لەمساڵدا بۆ دووەمین جار زۆر بێشەرمانە لاوێكى ترى كوردى بەناوى(فەسیح یاسەمەنى)لەسێدارەدا و لێرەوە هاوخەمى و دڵتەنگى خۆمان ڕادەگەیەنین بۆ سەرجەم گەلى كورد بەگشتى و خانەوادەى یاسەمەنى بەتایبەتى هەروەها زۆر بەتوندیش ڕەخنە لەبێهەڵوێستى پارت و لایەنە سیاسیەكانى ڕۆژهەڵات دەگرین كەلەبەرامبەر لەسێدارەدانى ئەم لاوە كوردە هیچ هەڵوێستێكیان نیشان نەدا كەببێتە جێگەى ئومێد تۆزێك لەم ناخۆشیەمان كەمبكاتەوە
وەكو ڕۆژنامەنوسانى باشوورى كوردستانیش داوا لەڕژێم دەكەین كەواز لەتوند و تیژى بهێنێت و ڕێگەى دیالۆگ و ئاشتیانە بگرێتە بەر بۆ چارەسەرى كێشەى كورد چونكە بەلەسێدارەدانى لاوانى كورد بەنزین بەئاگر دا دەكات و ئەمەش قەت بەهیچ ئاوێك ناكوژێتەوە چونكە گەلى كورد هیچ كاتێك لەپەتى سێدارە نەترساوە و قەتیش لەترسى بەندیخانە بێدەنگى هەڵنەبژاردووە،
بژى كورد......
بژى كوردستان...
سەركەوتن بۆ ئیرادەى پۆڵایینى گەلى كورد...
سەر شۆڕیى و ڕیسوایى بۆ دوژمنان
هاوڕێ كاسرۆ ڕۆژنامەنوس_هەڵۆ مەرگەیى ڕۆژنامەنوس_دیارى محمد ڕۆژنامەنوس
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









