بۆ ڕای گشتی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له ستافی پێگه‌ی ستانده‌ر ده‌كرێت
12/03/2011, 12:00 (GMT+1)

بۆ سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسانی كوردستان
بۆ ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
بۆ ڕای گشتی
هه‌موو لایه‌ك ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێگه‌ی ستانده‌ر هه‌ڵده‌ستێت به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی بازنه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی كوردستان به شێوه‌یه‌كی ڕاست و دروست و پشت به‌ستن به په‌یامنێره‌كانی و گه‌یاندنی ڕاستی ڕووداوه‌كان و بهمینبهربوونی ستانده‌ر بۆ دژه گه‌نده‌ڵی، له‌م ماوه‌یه‌دا له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو و نه‌فس نزمه‌وه له ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆن و مه‌سج و ئیمه‌یله‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له گیانی ستافی پێگه‌ی ستانده‌ر ده‌كرێت له پێناو كپكردنی ده‌نگی ئازادی ستانده‌ر.
لێره‌وه پاراستنی گیانی په‌یامنێران و ستافی پێگه‌كه‌مان ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی به‌رپرسان و ئاسایشی كوردستان، وه داوایان لێده‌كه‌ین كه ڕێگری بكه‌ن له‌و هه‌ڕه‌شانه و چیتر گیانی ڕۆژنامه‌نوسان حه‌ڵاڵ نه‌كرێت.
به‌و كه‌س و گێره شێوێنانه و نه‌فس نزم و دۆڕاوانه ده‌ڵێین و دوپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه پێگه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت له گه‌یاندنی زانیارییه‌كان و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئێوه‌ش ده‌بێته گڕوتینێكی زیاتر و هانده‌ری زیاترمانه بۆ ئاشكراكردنی ڕاستییه‌كان و هه‌ڵماڵینی په‌رده له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی به‌رپرسه‌كان.
پێتان ده‌ڵێین ئێمه به سكاڵای یه‌ك ملیۆن دۆلاری و به‌ناحه‌ق سه‌ندنی 6 ملیۆن دینار نه‌ترساین و گوڕوتینی زیاترمان بۆهات و ئه‌وه‌نده‌ی تر خۆمان یه‌كلا كرده‌وه بۆ ئه‌م كاروانه پڕشكۆیه.
مژده‌شتان ده‌ده‌ینێ كه ئێمه له دوای شه‌هیدبوونمان ستافێكی ترمان ئاماده‌كردووه بۆ به‌رده‌وامبوونی ستانده‌ر و به‌رده‌وام ده‌بین و له كۆڵتان نابینه‌وه و واز ناهێنین هه‌تا هه‌موو ئه‌و موڵك و پارانه‌ی كه دزیوتانه بۆ ئه‌م میله‌ته به‌ش مه‌ینه‌تییه نه‌گێڕینه‌وه.
ستافی پێگه‌ی ستانده‌ر
12-3-2011
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









