بۆ ڕزگاربون لە کۆیلەتی و گەیشتن بە ئازادی پێویستە قوربانی بدەین
08/05/2010, 12:00 (GMT+1)

کە لە سایەی سەری دو بنەماڵەی دڕندەو خوێنڕێژو دزو جەردەوە کە مەسعودو جەلالن ئەم کوردستانە بۆتە قەفەزو زیندانێك بۆ ڕوڵەکانی و هەناسەدان و بیرکردنەوەو دەربرینی ڕای جیاواز و تەنانەت عاشق بون بە خەیاڵ و خەو بینینیش ئەگەر بە خواستی سەرانی بنەماڵە نەبێت یاساخ و تاوانە. ئاخر سەرانی بنەماڵەی دواکەوتوی مەسعودو جەلال لە کوێ مانای ئازادی ئەزانن.؟ ئەوان کە بەدەست داگیرکەرانی کوردستانەوە بونەتە فوتباڵ و هەر ڕۆژ بەلایەکدا شەقیان ئاڕاستە ئەکرێ و کڵاویان لەسەر ئەنرێ هیچ کاتیش حەیا نایانگرێ وەك شەمشەمە کوێرە خزاونەتە سەری ڕەش و قەڵاچوالانەوە کەچی لەناو خۆماندا فس فس پاڵەوانن و هەمو بەرزاییەکانی ئەم خاکەیان لێگرتوین ئێمەش لە دامێنەوە. لەوێوە وەك کۆیلە لێمان ئەڕوانن بەڵام لەبەرامبەر ئیمەی ڕۆڵەکانی گەلی کورد جەللادن و ئێمەش قوربانی ئەوان تەنها لە خەیاڵی دزینی بودجەو بازرگانیکردنن بە ئێسکو پروسکمانەوە تا زیاترو زیاتر سەرمایەکانیان کەڵەکە بکەن. هەڵبڕینی دەنگی ئازادی ئێمە لە کەللەی پوت و گوی پڕ لەچڵکی سەرانی دەسەڵاتدا ناسازە و حەساسیەتیان پێی دێ و حساباتی بانکەکانیان لێ تێك ئەدا. ئەوان تەنها دەیانەوێ ئێمە دەست بگرین بە کڵاوی خۆمانەوە . بۆیە دەڵێم کاکە سەردەشت عوسمان کاکە سۆرانی مامە حەمە ئێوە بوێر بون ئێوە پڕ بە گەرو هاوارتان کرد ئازادیمان ئەوێ چیتر کۆیلەتی قبوڵ ناکەین چیتر ئەم دزی و خۆ دەوڵەومەندکردنە لەسەر خوێن و ئێسکو پروسکی ئێمەی ڕۆڵەکانی ئەم گەلە ستەم دیدەیە قبوڵ ناکەین چیتر دەست ناگرین بەکڵاوی خۆمانەوە چونکە ئێوە دەتان زانی دەنگ هەڵنەبڕین و دەستگرتن بەکڵاوەوە ژیان نیە و کۆیلەتیە مردنێکی لەسەر خۆیەو یەکسانە بەهیچ . هیوادارم هەمومان دەرس لەو وانەیە وەر بگرین کە هاوڕێمان سەردەشت عوسمان و سۆرانی مامە حەمە وتیانەوە. بۆیە سەری شۆڕو کەللەی پوتی سەرانی بنەماڵەی جەلال و مەسعود وا لە ژێر پێیە پیرۆزەکانی ئێوەدا. مردن و سەرشۆڕی بۆ دوژمنانی ئازادی بۆ سەرانی بنەماڵەی تیرۆریست و خوێنڕێژ ...
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









