كەمپینى كەنارخستنى پارتى
18/05/2010, 12:00 (GMT+1)

من پێم وایە یەكێك لەو چالاكیانەى تر كە پێویستە بخرێتە سەر خەرمانى چالاكیەكانى ترى چەند رۆژى رابردوو . ئەنجامدانى كەمپینى كەنار خستن و پچڕاندنى هەر جۆرە سەردان و پەیوەندیەكە لەگەڵ دام و دەزگا حزبیەكانى پارتى . لە لایەن هەموو ئەو كەسانەى كە پەرۆشن بۆ كەیسى تیرۆركردنى شەهید سەردەشت و شەو مەترسیەى كە رووبەرووى ئازادى رادەربڕین بۆتەوە لە كوردستان و هەڕەشەیەكى جدیە بۆ ئایندەى دیموكراسیەت لەو هەرێمە.
لەو كەمپینە بەراستى من داوا لەو ئەندامانەى پارتیش دەكەم كە لەو سیاسەتەى پارتى ناڕازین با ئەوانیش ئەو هەفتەیە ریز لە خوێنى شەهید سەردەشت بگرن و سەردانى دام و دەزگا حزبیەكانى پارتى نەكەن ... با بزانن چەند بێكەس و بێزراون و خەڵك چەند لەو سیاسەتەیان نارازیە.
لە كۆتاییدا ئەو كەمپینە ناوى هیچ كەس و واژووى هیچ كەسى بەسەرەوە نابێ , چونكە كەمپینى تێكڕاى ئەو كەسانەیە كە تیرۆرى رۆژنامەنووس شەهید سەردەشت تورەو بێزارى كردوون.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









