جوبایدن و ئۆباما داوایان كرد، که جەلال تاڵهبانی سەرۆك كۆماریی لەبیر خۆی بباتەوە
05/11/2010, 12:00 (GMT+1)

ئەم هەفتەیە دوو روداوی جەرگ بڕ روی لەجەلال كرد، دوجار ئەمریكایەكان سەرودڵیان گرتووە، جاری یەكەم جو بایدن و جاری دووم ئۆباما.
بەلاتانەوە عەجایب نەبێ كە پاش نیوەڕۆی 2-11 جو بایدنی جێگری سەرۆكی ئەمریكا كاتێك تەلەفۆنی بۆ جەلال كردو پێی وتوە كە پێویستە واز لەسەرۆك كۆماری بێنیت بۆ ئەیاد عەلاوی تا عێراق ئیستقرار بكات.
بەهەمان قسەكردنەوە پاش نیوەڕۆی 4-11 ئۆبامای سەرۆكی ئەمریكا تەلەفۆن بۆ جەلال دەكات و لێی دوبارە دەكاتەوە كە واز لەسەرۆك كۆماری بێنێ تا ئەمڕۆكە باشی بڕیوە و لەوە زیاتر با هێزە عێراقیەكان سەرقاڵ تر نەكا.
ئێوارەی ئەمڕۆ 5-11 تادرەنگانێكی شەوێ لەگەلأ هاوڕێیەكی سكرتاریەتی جەلال پێكەوە لەئەزمەڕ دانیشتن ئەو باسەی بۆ كردمەوە كە چەند جاری تر ئەمریكایەكان داوایان لەجەلال كردووە بۆ ئەوەی عێراق پشویەك بدات و حكومەت پێكبێت لەو پۆستە دابەزێت و بۆ ایاد عەلاوی جێهێڵێ، بەڵام جەلال بەروكەش هەموو جارێكان وەعد بە ئەمریكایەكان دەدا و دواتر دەڕۆنەوە پەشیمان دەبێتەوە.
هاوڕێكەی سكرتاریەتم باسی ئەوەی بۆ كردم كاتێك رۆژی 31-10 لەهەولێری پایتەخت موستەشاری جو بایدن و سەفیری ئەمریكا لەعێراق و مەسئولی هێزەكانی ئەمریكای بینی ئەوان پێیان گوت كە بۆ كورد بیر لەمەنسەبی تر و ئیستیحقاقی تری قەومی ناكاتەوە و واز لەسەرۆكی كۆمار ناهێنێ، ئەگەر كورد ئەوە بكات ئەوا وەعدتان دەدەینێ نەك مادەی 140 بەڵكە زۆر كاری ترتان بۆ جێبەجێ بكەین. موستەشارەكەی بایدن پێی گوت ئەم وەعدانەی ئێمە هی جو و ئۆبامان و دڵنیابن لە ئێجندای ئەمریكادا جێیان دەكەینەوە.
بەڵام جەلال لەبری ئەوەی وەڵامێ:ی قەناعەت پێكەری بۆ ئەمریكایەكان پێ بێ گوتویەتی وازهێنان لەو پۆستە لەدەست مندا نیە بەڵكە لایەنە كوردستانی یەكانە داوای دەكەن دەبێ ئەوان قەناعەت بكەن.
هاوڕێكەی سكرتاریەتم گوتی: ئەگەر جەلال واز لەسەرۆكی كۆمار بهێنێ كورد دەستكەوتی زیادی دەستدەكەوێ و حكومەتی عێرافیش تەشكیل دەبێ.
وەنەبێ ئەم پێ لەسەر توندكردنە تەنیا هەر جەلال بێ بەڵكو مەسعود كوڕ مەلا مستەقاش پێ خۆشە كە جەلال لەبەغا بێت و لەكوردستان دوور بێ، چونكە كاتێ ایاد عەلاوی سەردانی مەسعودی كرد لە28-10 پێی گوت كە ئەگەر ببم بەسەرۆك كۆمار ئەوا ئامادە دەبێ مادەی 140 جێبەجێ بكا و بەپێی سەرژمێری كەركوك تەسلیمی زۆرینەی نەتەوە دەكا كە هەموو كەس دەزانێ كورد زۆرینەیە.
لەم زانیاریانەی هاوڕێ ی سكرتاریەتمەوە دەردەكەوێ كە ئەوە جەلال و مەسعودە نایەڵن عێراق و كورد بحەسێنەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









