<

نووسینەكان ئەم دوایەیى ،بەدران ئەحمەد حەبیب بۆ سەر یەكێتى و گۆڕان چ دەگەیەنێت؟!

19/10/2010, 12:00 (GMT+1)


گەر بە ووردى دیرۆكى ئەو پاش كاتب و جاش قەڵەمانەى ناو پارتى و بزات نزیك لە بنەماڵەى بارزانى هەڵبدەیتەوە، یا چاوێكى پیابخشێنیت، زۆر مانا و دەلالاتى كین و بوغزو قۆناغە شكست خواردوەكانى ئەو زاتانەت بۆ دەردەكەوێت!
بەدران ئەحمەد حەبیب، كە كۆنە شوعیەكى دۆڕاو شكست خواردووى نێو شوعیەكانى شاخ بووەو، تا ئەوەى لە ساڵى 1988 ئەوەندە بێزاریى و داڕوخاویى و شكست خواردوویى پێوە دیاربووە، نەیتوانیوە بەرگەى قۆناغى دوایى لێبوردنەكەى سەدام بگرێت و، ئەوەندەش بە پەلەپڕۆزكیى تەسلیم بە ڕژێمى بەعس بووەوە ، كە جل و بەرگى پێشمەرگەیەكى هاورێشى هێنابوەوو، لە هەولێر لەكاتى تەسلیم بوونەوەى بە ئەمنى هەولێر بۆ ئەوەى مەدالیاى خیانەتكارى لەبەر بكەن، هەرچى زانیارى و هەواڵى ناو سەركردایەتى حزبى شوعیى و بەوەشەوە نەوەستابوو یەكە 200 لاپەڕەى لەسەر بنەماڵەى بارزانى بۆ ئەمنى هەولێر و شوعبەى حزبى بەعس پڕكردبوەوەوەو، بەر بڕیارى 736 _737 كەوتوو چەند مانگێك سەربازى كردوو دواتریش، وەك معتەمیدى ئەمنى هەولێر ئەرك و واجیباتى سیخوڕایەتى خۆیى بۆ سەرەكى قۆماندەر سەدام (مەسعود) لە ئەستۆ گرتبوو!
بەدران ئەحمەد كە ماوەى زیاتر لە 18 ساڵە وەك كەسێكى نزیكى بوارى ڕۆشنبیرى كۆڕانى ئیدریس بارزانى و بزات نێچیرەڤانى بۆ هەلخەڵەتاوەو، و خەریكى  دزیى و گەندەڵیە...؟!
بەدران ئەحمەد وەك خۆیى واتەنى ڕاوێژكارى نێچرەو، هەموو ئەو وتارۆكە سەقەت و نەشیاو دور لە واقیعى ئەم هەرێمە بەرهەمى زاتەى ئەو زاتەیەو، خۆیى واتەنى لێۆى لۆایە لۆیە بە جۆرە دەهاژوویە!
بەدران ئەحمەد ماوەى زیاتر لە 7 دەزگاى چاپ و پەخش و بڵاوكردنەوەى ئاراسى لۆ دامەزرایە و، هەرچى ویستیە كردیەتى لە دزیى و گەندەڵى و ڕاوەڕووت و لەشفرۆشى درێغى نەكردیە، نەك هەر ئەوەندە بەڵكو زیاتر لە 50 خانمى نێو دەزگاكەى لەماوەى ئەو ماوەیەدا هەڵهاتوون لەدەست دەستدرێژى و تەحەروش كردن وگەمە دەست بازى هەرچەندە ئەم بابەتە لەلاى مەسعود و نێچیرو تەنانەت حەمایلى دایكى مەسعودیش بۆتە دیاردەیەكى ئاسایى كە بەدران هەرچى بەدرەوشتى بووە لە هۆدەو ژوورەكانى ناو دەزگاى ئاراس كردیتى و، هەموو ژوورەكان بە هۆڵەكانیشەوە وێنەیەكى مەلا مستەفاى تیا قیت كراوەتەوە.
ئیتر مەسعود و مەسرورو نێیچرەڤان چ شەهامەتێكیان تێدایە، كە دەیانەوێت وەڵامى قانیعى فەرد بدەنەوە، كە مەلا مستەفا تان لێكردوین بە گاندى كە هەرگیز نابێتە شاگردى شاگردى گاندى گەر مەلا و كوڕەكانى سێكس و دەست بازى و دیاردەى لەشفرۆشیان لە قوتابخانە ڕزیو ژەنگهەڵهاتووەكەى بارزانى نەكردایەتە پیشە هەرگیز بەدران و هاوشێوەكانى ئەو بێڕِەوشتیەیەان نەدەكرد!!
یەدران ماوەیەكە خەریكە ئاسۆى روناكى دەستەڵاتەكانى لێ دەسێنرێتەوە، و لەماوەى ڕابردووش باشترین بەڵگە بە نوسۆراوێكى گچكەى نێچیرەڤان (فەلەكەدین كاكەیى) ناردۆتە ناو دەزگاى ئاراس دەوام بكات و سەرپەرشتى ئەو دەزگایە بكات!
ئەو ڕۆژەى فەلەكەدین كاكەیى چۆتە ناو دەزگاى ئاراس بە هیچ شێوەیك بەدران ئاگادار نەكراوەتەوو ئەویش واتە فەلەكەدین چۆتە شوێنەكى بەدران و دانیشتوەو دەوامى كردووە، كاتێ بەدران بەو هەواڵەى زانیوە تووشى شۆك و سەرئێشەو ئازارێكى دەروونى زۆر هاتووەو ناچار، ئێوارەكەى 3 پزیشكى تایبەتى دەروونى كردووەو، پێان ڕاگەیاندووە ئەتوو غەمى دەخۆیى، غەمى نەخۆیى ێحەتت باش دەبێ، دەنا بە عكسەوە شێت دەبى(بروانن ئەو شێرە بەفرینانە بۆ دەستەڵات خەریكە شێت دەبن)؟؟!
بەدران بۆ ئەوەى وەهاى نیشاند بدات، كە بوونى فەلەكەدین كاكەیى بەلاوە گرنگ نیە، شوێنێكى باشتر بۆ دابین كردووە لە نهۆمى دووەم و، فەلەكەدینیش لەبەر ئەوەى ێەوەفانى هەیە و ناتوانێت بە پلیكانەكاندا سەركەوێت و، داواى كردیە (ئاسانسۆرەكەى) لۆ چاك بكەنەوە!
بەدرانیش گوایە ناردویەتى كۆمپانیاكەى كە ئاسانسۆرەكەى داناوە توركیەو لێرە نیە، ناچار كراوە كۆمپانیایەكى خۆماڵى ئەو كارە بكات و، ئێستا ماوەى 100 ڕۆژە فەلەكەدین كاكەیى دەوام ناكات و توڕە بووەو، بەدران بە براكانى نێچیرەڤانى ڕاگەیاندووە گەر نێچیرەڤان فەلەكەدینیم لێدۆربخاتەوە ئەوا هەموو ڕۆژَك ئەمن شەڕ بە یەكێتى و گۆڕان و ئیسلامیەكان دەفرۆشم و بە دیداربێ یا وتار یا لێدوان ، وەها سوكیان دەكەم، تا خەڵكى داوا بكەن نێچیرەڤان حكومەتەكە وەربگرێتەوە!
هەموو كورد دەزانێ كە نێچیرەڤان چ دزێكى گەورەو ماڤیایەكى بێوێنەو، مراهیقێكى نمونە ئاسابووەو، ئێستاش وەها دەزانى سەرۆك وەزیرانە و خەریكە شێت دەبێ، نازانێ چۆن و بە چ شێوەیەك سوكایەتى بە یەكێتى و حكومەتەكەى بەرهەم ساڵح بكات و، دەبێ تا ئێستا بەدران و هاوشێوەكانى باش ئەم كۆمەڵگایەیان نەخوێندبێتەوە، كە لەسایەى نێچیرەڤان دا سەردەشت عوسمان ى ڕۆژنامەنووس تیرۆردەكرێت، قاچاخچێتى نەوتى خاو ، سوكایەتى بەیەكێتى دەكرێت و بنەماڵە بایەخ بەیاساى بەعس دەدەن دژ بە ڕۆژنامەنووسان و،باوەشى گەرم بۆ قاسم ئاغاكانى جاش موستەشارەكانى سەدام دەكرێتەوە، ئەتكى نامووسى مرۆڤى كورد دەكرێت، دەبێ نێچیرو بارزانى باش لەوە گەیشتبن، كە تاكى كوردستانى نەفرەت لە زات بە زاتى ئەو بنەماڵەیە دەكات كە كوردستانیان دۆشیوەو ئەمڕۆش خەریكە دەستە چەورو بۆگەنەكانیان بە گۆڕانخوازان و ئۆپۆزیسۆن دەسڕن؟!
ئەوەى ماوەتەوە بەدرانەكان بۆ مانەوەیان لەسەر نەریتى باوى غوڵامەكان تەنها جنێودانە بە لایەنەكانى دیكە بەتایبەتى ئیسلامەیكان و گۆران!
 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست