كۆمپانیاى نۆكان و بەشەكانى بۆ وا لەسلێمانى دەكەن ؟
30/01/2011, 12:00 (GMT+1)

سەرەتا ئەمەوێت ئەوە بڵێم كەیەكێتى هیچ كاتێك بەقەدەر ئێستا شپرزەو بێ سەرو بەر نیە , هەموومان ئەزانین تەنها شتێك كەیەكێتى لەحزبەكانى تر جیا دەكردەوە جاران تێكەلاوبوونى بوو لەناو جەماوەردا گوێ ى لەخەڵك ئەگرت كێشەكانى خەڵكى چارەسەر دەكرد بەلام دواى ئەوەى مەكتەبى دارایى تشكیل كرد دەستیان خستە ناو بازارەوە ووردەووردە كەوتنە گیانى خەڵك و قوتى خەڵكیان برد ئینجا یەكیتى توشى شكست هات , سەركردایەتى یەكێـتى وانەزانێت ئەگەر پارە پەیداكردنى ئەم برادەرانەى نەبێت لااواز دەبێت بەپێچەوانەوە ئەو كاتەى یەكێتى دەستى دایە كاسبى ناشەرعى وەزعى بەرەو خراپى رۆیشت ئەو پارەیەش كەبە ناشەرعى پەیدایان دەكرد ئەو برادەرانەى ئەوكاتەى مەكتەب دارایى بڕێكى زۆر كەمى دەگەیشتە خەزێنەى یەكێتى هەمووى بۆ خۆیان بوو ئەگەر یەكێتى یەك تۆز ئاوڕبداتەوە ئەزانێت چى پەیداكردووە ئەوانەى لەو مەكتەبەش كاریان كردووە چیان هەیەو چۆن پێگەیشتوون ئەمە هۆى سەرەكى لەدەستدانى جەماوەرەكەیەتى ,ئێستاش كەكۆمپانیاى نۆكانى دامەزراندووە هەمان شێوەى جاران و خراپتریشى هەیە ئەگەر جاران بەناوى مەكتەب دارایى كارى نابەجێ دەكرا ئەوا ئێستا بەناوى جۆراو جۆرەوە دزى و چەتەیى دەكرێت ,باشە رۆژێك لەرۆژان بیرتان لەوە كردووە بزانن كارمەندێك یان كادرێكى ئەو كۆمپانیایە كەمووچەكەى بابڵێن 1500 دۆلار بێت هەموو هەموو موڵك و باخ و ئوتومبیلەى لەكوێ بوو باشە بیرتان لەوە كردۆتەوە چاودێرى كارمەندەكانى كۆمپانیاى نۆكان بكەن بزانن خەریكى چین و ئەم هەموو سەفەرو پارەبەخشینەوەیە بەچى چۆن دەكرێت باشە بیرتان لەوە كردۆتەوە بزانن ئاخۆ دلێرى سید مجید بۆ چاوى لەم هەموو دزییەى كارمەندەكانى داخستووە خۆ كەس نەزانێت دلێرى سید مجید ئەزانێت مووچەى هاوكارى ئەم دزانەى دەوربەرى چەندە نرخ و خانوو باخەكانیشان چەند و خەرجى و مەساریفیشیان چەندە ئەى بۆ لێپرسینەوەیان لەگەڵ ناكات ئەوە ئاشكرایە بۆ داپۆشینى دزى و تالانیەكانى خۆیەتى و ئەوانیشى بەو شێوەیە بێدەنگ كردووە ئەگینا كەس هەیە بزانێت چواردەوەرەكەى ئەو هەموو دزەى لێیە كەچى بێدەنگ بێت لەئاستیدا , باشە بیرتان لەوە كردۆتەوە ئەگەر دەسەلاتى یەكێتى نەبێت كەسێكیان ئەتوانن تەنها دیناریك بۆ یەكێتى پەیدا بكەن , ئەى باشە ئەو دەسەلاتە بۆ ئەهێڵن بەو شێوەیە بەكاربهێنرێت بۆ بەرژەوەندى دەوڵەمەندبوونى چەند كەسێك من مەرجتان لەگەڵ ئەكەم بوونى كۆمپانیاى نۆكان لە سلێمانى دەست خستنە ناو بازار, یەكێتى لەناو برد لەسلێمانى ئەم كۆمپانیایەى نۆكانە بێجگە فرسەت لەسەر زەوى پرۆژە گرنگەكان لەسلێمانى دەوروبەرى هیچى ترى پێناكرێت ,هەموومان ئەزانین ئەگەر دەسلاتى یەكێتى نەبێت چۆن ئەتوانێت ئەو هەموو زەویە گرنگانە داگیر بكات ئەگەر دەسلاتى یەكێتى نەبێت چۆنە دەتوانێت ئەو هەموو كارگانە بێ هیچ یاسایەك داگیر بكات وەكو (كارگەى چیمەنتۆى سەرچنار و بەشێك لەكارگەى چیمەنتۆى تاسلوجە و كارگەى جل و بەرگ و كارگەى خوێ) كەئەمانە هەمووى موڵكە گشتین و ئەگەر بدرێت بەكرێش ئەوا دەبێت بەشێوەى ئوێولى بێت , ئێوە ئەزانن كارگەیەك وەردەگرن بە زۆر بەڵام زیاتر لەدەنگى 500-1000) كارمەندى ئەو كارگەیە لەدەست خۆتان ئەدەن چونكە كارى نابەجیتان كردووە لەجیاتى ئەوەى كۆمپانیاى نۆكان و یەكێتى كارگەى نوێ بۆ ئەم شارە دابمەزرێنێت خەڵكى تازە بخەتە سەركار ئەم شارە ببوژێنێتەوە كەچى كارگەكان داگیر دەكات و پاش ماوەیەك دایان دەخات و كارمەندەكانیش بێ ئیش دەكات و ژێرخانى سلێمانى تەفرو تونا دەكات ئائەمەیە كۆمپانیاى نۆكان و كادرەكان , لەوانەشە لەراپۆرتى خۆیاندا بۆ مەكتەبى سیاسى شانازى بكەن بەو موڵكانەوە بەسەركەوتنى بزانن باشە ئەى لەولاوە بیرلەوە ناكەنەوە چیتان لەخۆتان كردووە و چۆن خەڵكتان لەخۆتان كردووە ,جا لەهەمووشى خۆشتر ئەوەیە لەكاتى پروپاگەندەى هەڵبژاردنەكان كۆمپانیاى نۆكان هەڵدەستێت بەو كارە ئێباشە ئەو خۆى دزە خەڵك خۆشى ناوێت چۆن كارى وادەكەن یەكێتى , بۆیە پێم باشە چاودێرى كەسەكانى كۆمپانیاى نۆكان بكەن و بزانن چەندى قسەكانى من راستن ئیجرائاتان چى ئەبێت فەرموون لەگەڵ ناوى چەند كەسێكیان كەئێستا لەكەسە نزیكەكانى دلێرى سید مجید :
1-رزگار بەشى بازرگانى خاوەنى 2 خانوو لەگەڵ باخێك لەشارباژێر و چەندین گرێبەستى ژێر بەژێر لەگەڵ بازرگانەكانى شاردا كەبەپێویستى نازانم ناویان بهێنم .
2- شێخ ئەحمد خانوویەك بەنرخى 400000 هەزار دۆلار لەگەڵ باخێك لەسیتەك و بەنرخى 400000 دۆلار و دوو ئوتومبیلى وەنەوشە و خاوەنى كۆمپانیا لەگەڵ براكانى دوو ترێلەشى كڕیووە لەگەڵ كۆمپانیاى قەیوان كارى گواستنەوەى نەوت دەكات بۆ ئیران بەڵام بەناوى خۆیەوە نیە .
3-شوانەى حسابات خاوەنى خانوویەك دوو ئوتومبیل یەكێكیان بەخۆى ئەوى تریان بەژنەكەى باخێك و خانویەك لەسیتەك بەنرخى 400000 دۆلار وەدامەزراندنى هەموو ئەندامانى خێزانەكەى كەس و كارى لەنۆكان هەروەها شوقەیەكى هەیە لە ئوردن .
4- ئومێد كارگەكان دوو خانوو لەسلێمانى خاوەنى باخێك لەتەگەران كەمەزندە دەكرێت بەنرخى 500000 دۆلار چەندین گرێبەستى ژێربەژێرى هەیە .
5- زانا بەشى ئەندازیارى وەكو ئەزانرێت خاوەنى چەند خانویەك و زیاتر لە 20 دۆنم زەوى لە شارباژێر هەر پرۆژەیەك جێ بەجێ دەكات دەبێت حێەى خۆى تێدا بێت .
6- پەروین بابكر خانەنشین بەپلەى وەزیر ئێستاش مووچەكەى زیاتر لە 5000 دۆلارە دوو خانوى هەیە و باخ و خانوو لەسیتەك .
7-شیخ هادى كۆمپانیاى رەزگە 2 خانوو لەسلێمانى باخیك لەسیتەك (خوێندەواریشى نیە)
8- حاجى عمر خانوویەك لەسلێمانى باخێك لەسیتەك .
تێبینى /مەرج نیە ئەم خانوو باخانە بەناوى خۆیانەوە بێت لەبەر ئەوەى ئاشكرا نەبن. كۆتایى بەشى یەكەم
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









