شانازی کوردستانی نوێ و مه‌یموونه‌که‌ی باتا
09/07/2012, 12:00 (GMT+1)

خاوه‌نی پێڵاوی باتا بۆ خۆڕزگارکردن له‌و کێشه گه‌وره‌یه، هات و مه‌یموونێکی ڕیوه‌ڵه‌ی ناشیرینی خسته‌ناو جامخانهکهیهوه، به‌هیوای ئه‌وه‌ی درێژه به‌ته‌مه‌نی پێڵاوه‌که‌ی بدا و سه‌رله‌نوێ خه‌ڵکی به‌لای خۆیدا ڕابکێشێته‌وه. کاتێک مه‌یموونه کلک درێژه‌که له‌ناو جامخانه‌که‌دا ده‌که‌وته قونه‌قون و ته‌قله و هه‌ڵبه‌زه و دابه‌زه، خه‌ڵکێکی زۆر له‌ده‌وری خر ده‌بوونه‌وه، قاقا پێی پێده‌که‌نیین ، به‌ڵام مه‌یموونی قۆشمه نه‌یتوانی سه‌رله‌نوێ ره‌واجی باتا هه‌ڵبسێنێته‌وه، چونکه ده‌ردی گه‌نده‌ڵی به‌جۆرێک له ناخ و کرۆکی باتای دابوو ، به‌ته‌واوی دایوهشاندبوو ...
ئێستا هه‌رکاتێک له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌کانی ڕۆژنامه‌ی کوردستانی نوێی بنه‌ماڵه‌ی تاله‌بانی، نووسینێکی شانازی برایم ئه‌حمه‌د ده‌بینم، مه‌یمونه‌که‌ی (باتا)م بیرده‌که‌وێته‌وه، له‌و نووسینانه‌دا شاناز ته‌نها ئامانجی خۆڵکردنه چاوی خه‌ڵکی و تێکه‌ڵکردنی کێشه‌کان و زیاترکردنی سه‌روه‌ت وسامانی خۆی و داده هێرۆی خوشکی و جوانکردنی ڕووی یه‌کێتییه گه‌نده‌ڵه داڕزاوهکهیه، مه‌یموونه قۆشمه کلکدرێژهکه نه‌یتوانی به قونه‌قون و تهقلهکان باتا له نه‌مان و بیرچوونه‌وه ڕزگاربکات. شانازیش به‌و قونهقونه ناتوانێت یه‌کێتیی و بنه‌ماڵه‌که‌ی رزگار بکات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









