ڕاگەیاندنى كامپینى (نا بۆ كڕینى شمەك و كاڵاى ئیرانى)
04/08/2011, 12:00 (GMT+1)

مەبەستى كامپینەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوكرایەوە (كە سەربارى ئابلوقەدراوى نێودەولەتى ئێران و تەنگ و چەلەمە جۆراو جۆرەكانى نزیكەى مانگێكە سیاسەتێكى چەوتى نامرۆڤانەى دژ بە بنەماكانى سیاسەتى نێودەولەتى بەبیانوى هەبونى (پژاك)، لە دژى دانیشتوانى سڤیلى سەرسنورى هەرێمى كوردستانى عێراق بەكاردەهێنێ و بەجۆرەها چەك لێیاندەدا و ناچارى بەجێهێشتنى ناوچەكانیانكراون و لەوەشخراپتر ئەوەیە كە ئەو ماوەیە دووەمجارە (ئاوى ئاڵوەند) دەگرێتەوە و سیاسەتى وشككردنى (ئاوى سیروانیشى) گەرەكە...
ئەو سیاسەتە دژەمرۆڤانەیەى ئێران ڕۆژبەڕۆژ زیادتر پەرەدەستێنێ و نیازیتى لە ئەنجامى چۆڵكردنى ناوچەكە لە شۆڕشگێڕان و خەڵكى سڤیل، بیكاتە مۆڵگەى (هێزە تیرۆریستەكان) بۆ ئەوەى ئاسایش و ئارامى دەڤەرەكە بشێوێنێ، ڕاگەیاندراوەكە حكومەتى ناوەندى و هەرێمى لە ئاست نەبونى هەڵوێستى شایستە و پێویست بەرپرسیاركرد...
بۆیە لە ئەنجامى ئەو بارە دژوارەدا ڕوى بانگەوازى كردە بازرگان و هاوڵاتیان بۆ ئەوەى تاكو ئێران ناچارى دەستهەڵگرتن بكرێت لەو سیاسەتە چەوتە دژە مرۆڤانەیەى..، ئەو ماوەیە (كاڵاو بەرهەمەكانى ئێرانى بەكارنەهێندرێ) بۆ ئەوەى وەكو فشارێكى شارستانى لێبێ و ناچارى دەستهەڵگرتن بكرێت لەو سیاسەتە خراپەى كە ئێستا پەیڕەوى دەكات و ناچاریش بكرێن قەرەبوى زیانلێكەوتوان بكرێتەوە...
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









