ده‌ته‌وێ فیزه‌ی دوورگه‌ی هۆنۆ لۆلۆ ببه‌یته‌وه.
16/03/2010, 12:00 (GMT+1)

مه‌ته‌ڵی ئه‌م جاره‌ش ئه‌وه‌یه، ناوی ئه‌و شاره کوردیه چیه که جگه له‌وه‌ی کیمیایی باران کرا، له‌وه‌و پێش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دژی به‌عس ڕاپه‌ڕین، چه‌ندین که‌سایه‌تیان لێ شه‌هید و سه‌ره‌و نگوم کرا؟ هیچ له ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی عه‌ره‌بی و به‌عسی کوردی خزمه‌تی پێشکه‌ش به‌م شاره نه‌کردوه. خه‌ڵکه‌که‌ی خۆشباوه‌ڕو ساویلکه‌ن و ده‌نگیان داوه‌ته‌وه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که سوکایه‌تیان پێ ئه‌کا. خودی تاڵه‌بانی فڕۆکه‌وانه‌که‌ی ده‌رباز کرد که به‌رپرسیار بوه له‌کوشتنی زیاتر له 5000 هاوڵاتی ئه‌م شاره.
له‌کۆتاییدا به‌به‌ختی باش بیت و گه‌ر براوه‌ی ئه‌م مه‌ته‌ڵه تۆ بووین ، ئه‌وا بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌که، تکایه له‌هه‌ولێر سه‌ردانی نووسینه‌گه‌ی جێگری پارتی بکه‌ن و خودی نێچیر بارزانی خۆی ئه‌تان داتێ، خۆ ئه‌گه‌ر له‌سلێمانیش بووی ، ئه‌وا براژنه هێرۆ له‌مه‌ڵبه‌ند چاوهڕوانتاتنهو له‌گه‌ڵ دیاریه‌کی مناڵپارێزانی کوردستان خه‌ڵاته‌که‌تان پێ ئه‌به‌خشێ.
جار له‌به‌ر قورسی وگرانی مه‌ته‌ڵه‌که ، هه‌وڵ ئه‌ده‌م چه‌ند هه‌ڵبژارده‌یه‌ك ڕیزبه‌ند بکه‌م ، تاکو هه‌ندێ ئاسنتر بێ و هه‌لی بردنه‌وه‌ت زیاتر بێ، تکایه به‌ووردی و له‌سه‌ر خۆیی یه‌کێ له‌م هه‌ڵبژاردنانه هه‌ڵببژێره تا وه‌ڵامه‌که‌ت ڕاست بێ، فه‌رموون ئێوه‌و ئه‌م وه‌ڵامانه‌ی لای خواره‌وه:
1- هه‌ڵه‌بجه.
2- شاری پیاو چاکان وئایین دۆستان.
3- شاری خاوه‌ن 77 مزگه‌وت له‌ساڵی 1980 دا.
4- شاری ڕاپه‌ڕین وکوردایه‌تی.
5- شاری مۆتۆمینه سووتاوه‌که.
6- شاری ده‌شتی شاره‌زوور و نزیك عه‌نه‌ب و عه‌بابه‌یلێ.
7- شاری شاعیران (مه‌وله‌وی و ئه‌حمه‌د به‌گی موختار جاف).
8- شاری وه‌سمان پاشای جاف و عادیله خان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









