سبەینێ لە سەكۆى ئازاد كۆنگرەیەكى ڕۆژنامەوانى ساز دەكرێت
06/08/2010, 12:00 (GMT+1)

سەرچاوەیەك لە دەستەى كۆنفرانسى ئاشتى و دیموكراتى بە چەترپرێسى ڕاگەیاند: بەئامانجی گفتوگۆكردن لەسەر پێشهاتەكانی دوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق و چۆنیەتی ئامادەكاری چین و توێژەكانی كۆمەڵگەى باشووری كوردستان بۆ ئەگەرێكی بەمڕەنگە، لەڕۆژى سێشەممە ڕێكەوتى (20/7/2010) لەشارى هەولێر بەئامادەبوونى (93) كەس میواندارى و دانیشتنێك ئەنجامدرا. دەرەنجامی دانیشتنەكە كە خۆی لەپرۆژەیەك بەناوی (پرۆژەی ئاشتی و دیموكراتی) و بەیاننامەیەكدا دەبینێتەوە، لەرۆژی (7/8/2010) كاتژمێر (5:30) خولەكی سەر لەئێوارە لە (سەكۆی ئازاد)ی پاركی ئازادی، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بۆ رای گشتی رادەگەیەنرێت.
ئەو سەرچاوەیە داواش لە ڕاگەیاندنەكان و خەڵكى كوردستان دەكات بەشدارى بكەن.
www.chatrpress.com
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









