توانا ئەحمەد پیاوە درۆزنه لەرزۆكەكەى جوندیانى و ئه‌رسه‌لان بایز
16/09/2009, 12:00 (GMT+1)

توانا ئەحمەد كە لە ئەسڵدا ناوى (نەبی)ە و خۆى كردوەتە توانا، كەسێك نییە رابردووى و ئێستاشى نەزانرێت، كە بە چۆن به کڕنووسبردن و خۆسووکردنێک بۆ که‌سێکی سووکتر له خۆی وه‌ک ئەرسەلان بایز و ئازاد جوندیانى دەورى خۆى نمایش نه‌كردبێت. لە دواى ئاشتبوونەوەى پارتى و یەكێتیى و كردنەوەى مەڵبەندى 3 لە هەولێر، ئەو كاتە كوتلەى كۆسرەت رەسوڵ زۆر بەهێز بوو، كە لەو پێناوەشدا تاڵەبانى دەیویست گۆڕانكارییەك لەو سنوورەدا بكات، ئەویش بۆ بێهێزكردنى دەسەڵاتى كۆسرەت، ئەوەبوو كوتلەى دكتۆر بەرهەم و ئەرسەلان و ئازاد جوندیانی یەكیان گرت، نەبى ئەحمەد كە سەر بە كوتلەى هەردوو توانای خۆی له‌ناو ئه‌و جۆگه‌یه‌دا نیشان دا لهناوجۆگەکهدا سه‌ری به بایز و جوندیانییه‌وه به‌ستبوو، لاوەند نەوزادیش كە كوتلەى بەرهەم ساڵح بوو، رەوانەى هەولێر كران و بۆ كوده‌تا كردن بەسەر ئازاد سادقى كۆنه بەرپرسى راگەیاندن، كە سەر بە كوتلەى كۆسرەت بوو، نەبی و لاوەند هەر لە سەرەتادا دەستیان كرد بە راوەدوونانى خەڵكانى بە توانا لە كەناڵى راگەیاندنەكانى سنوورى هەولێر. له‌و کاته‌شدا وردە وردە پارتى و یەكێتىش هێندە لە یەك نزیكدەبوونەوە، تەنانەت هیچ كارێكى راگەیاندنیان به بێ پرسى یەكتر نەدەكرد، ئەوەبوو دواى چەند مانگێك لە بەردەوام بوونى كارى راگەیاندنى نەبى ئەحمەد و لاوەند نەوزاد لەو دەڤەرەدا و وەرگرتنى پارچە زەوى لە لایەن پارتیەوە، كە پێیان بەخشرا، ئەوانیش زیاتر هەوڵى رازىكردنى سیاسەتەكانى هەم كوتلەكانى خۆیان و هەم پارتیش بوون، ئەمە جگە لەوەى هەر كاتێك ئه‌رسه‌لان بایز و ئازاد جوندیانى لە سلێمانی بچونایەتە هەولێر بۆ كارى حیزبی و راگەیاندن، ئەو خانووە چۆڵەى، كە لە لایەن لاوەند نەوزاد و نەبى ئەحمەدەوە سەرپەرشتى دەكرا، ئه‌مانه کلیله‌که‌یان ئه‌دایه ده‌ست ئه‌و دوانه و بۆ كارى فاحیشە به‌کاریان ده‌هێنا، ئه‌مه بووختان کردن نییه، هه‌موو که‌س ده‌زانیت، که ئه‌م به‌رپرس و لێپرسراوانه، چه‌ند داوێنپیس و بهدرهوشتن، ئه‌گه‌ر ئه‌م دێڕه‌ش نه‌نووسم، هه‌موو که‌س ده‌زانێت، ئه‌مانه به دوای چییه‌وه‌ن. بۆ ئاسانکاری شه‌وه سووره‌کان نەبی و لاوەند نازمە شەلیان به ئه‌رسه‌لان و ئازاد ناساند. جێگای گومان نییه هه‌ر که‌سێک ئه‌وه‌نده نه‌فس نزم بێت و به‌و شێوه‌یه دڵی به‌رپرسه‌کانی خۆی ڕازی بکات، ئیتر بزانن پایه و پله‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه، بۆیه ئیدى لەوە بەدوا سیاسەتەكانى نەبى و لاوەند بەرفراوان بوو، تا كار گەیشتە ئەوەى، ئێستاكە نەبى واتە توانا ئەحمەد هەڕەشەى كوشتن لە خەڵكى دەكات، چونكە توانایەك ئه‌وه‌نده توانای هه‌بێت و ده‌ستی واڵا بێت بۆ کاری تیرۆریستانه و بتوانێ لەم تەمەنەدا لەگەڵ نازمە شەل و لاوەنددا ئەوە كاریان بێت، دەكرێت ئەوەشی پێ بكرێت، که بیر له تیرۆرکردنی خه‌ڵکیش بکاته‌وه! چونكە پاڵ پشتەكانیان ئازاد جوندىانی و ئه‌رسه‌لان بایز و بەرهەم ساڵحە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









