عمر فارسی کوردستان نێت، ده‌یه‌وێت به هاککردنی سێرڤه‌ر خۆڵ بکاته چاوی پۆلیسی هۆڵه‌ندی!
13/06/2010, 12:00 (GMT+1)

هاککردنی به‌شی به‌رپرس (ئه‌دمین)
هاککردنی ئێف تی پی
هاککردن به شێڵ
هاککردن به ئێس کیو ئێل ئینجهکشن
هاککردنی ئهدنمینی سێرڤه‌ر
هاککردنی ئێف تی پی سێرڤه‌ر
یان هاککرندی ناوی دۆمه‌ین
دۆماین ڕیدایرێکش
باک ئه‌پ سێرڤه‌ر
باک ئه‌پ کلاینت
Admin hack
ئه‌م جۆره هاکه له کاتێکدا ده‌کرێت که که‌سی هاککه‌ر ناو ووشه‌ی نهێنی سایته‌که‌ی به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت به‌ده‌ست که‌وتبێت.
FTP hack
ئه‌م هاکه له کارێکدایه که‌سی هاککه‌ر ناو ووشه‌ی نهێنی بۆ ئێف تهی په‌ی لایه یان به به‌رنامه ئه‌مه‌ی به‌ده‌ست هێناوه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ند جۆره به‌رنامه‌یه‌ک هه‌یه به‌ڵام هه‌موویان ئه‌م ئیشه ناتوانن بکه‌ن وه‌ک پێویست.
Shell
ئه‌مه ته‌نها یه‌ک فایله که به کۆدی پی ئێچ پی نوسراوه چه‌ند کۆماندێکی تێدایه به‌ڵام هه‌رده‌بێت بتوانیت به ڕێگایه‌ک ئه‌م فایله بگه‌ێنیته سه‌ر سێرڤه‌ری هاککراو تا بتوانیت کاره‌کان که که‌سی هاککه‌ر ده‌یه‌وێت بیکات به ئه‌نجامی بگه‌ێنێت. که‌واته یان به ئێف تهی په‌ی یان له ڕێگه‌ی کونێک له سکریپتی سایته‌که‌دا.
SQL injection
ئه‌مه‌ش به به‌رنامه ده‌کرێت ده‌توانیت داته‌به‌یس تێک بده‌یت.
Hack admin server
ئه‌مه‌ش وه‌ک کلاینت سێرڤه‌ر وایه ده‌بێت ناو ووشه‌ی نهێنی سێرڤه‌ر به‌ده‌ست بهێنیت ئه‌مه‌ش کارێکی ئاسان و ساده نییه.
Server FTP hack
ئه‌م هاکه له کاتێکدایه که‌سی هاککه‌ر ناو ووشه‌ی نهێنی بۆ ئێف تی پی له‌لا بێت، یان چه‌ند جۆره به‌رنامه‌یه‌ک هه‌یه، ئه‌مه‌ی به‌ده‌ست هێناوه، به‌ڵام هه‌موویان ئه‌م ئیشه ناتوانن بکه‌ن وه‌ک پێویست.
FTP brute force
Hack Domain name
ئه‌م هاکه که‌سی هاککه‌ر ناو‌و ووشه‌ی نهێنی ئه‌و شوێنه‌ی به‌ده‌ست هێناوه که دۆمه‌ینه‌که‌ی لێ کڕدراوه.
Domain name Redirection
ئه‌م جۆره هاکه ده‌توانیت له ئه‌دمین په‌نێڵی سایتی هاک کراو ناوی ئه‌و دۆماینه بگۆڕیت بۆ شوێنێکی تر..
Backup Server
هه‌موو خاوه‌ن سێرهڤهرهکان ڕۆژانه سێرڤه‌ری خۆیان باک ئاپ ده‌که‌ن، ئه‌مه بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌ک هه‌بێت له سێرڤه‌ر بتوانن به ئاسانی چاره‌سه‌ری بکه‌ن.
Backup Client
هه‌موو که‌سێک که شوێنێک ده‌گرێت به کرێ وه‌ک سێرڤه‌ر بۆ سایته‌که‌ی، ئه‌وا له به‌شی به‌رپرس ده‌توانێت ڕۆژانه یان هه‌فتانه باک ئه‌پ بکات بۆ فایله‌کانی، ده‌توانێت له‌سه‌ر سێرڤه‌ر بیکات یان داونلۆدی بکات بۆ ناو کۆمپیوته‌ری خۆی.
جا خوێنه‌رانی به‌ڕێز من بۆیه ئه‌م شتانه‌م ڕوون کرده‌وه تا بزانن کوردستان نێت هاک نه‌کراوه، سێرڤهرهکهشیان هاک نه‌کراوه، ته‌نها کاک عومه‌ر، که ده‌زانێت به‌م نزیکانه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه بانگ ده‌کرێت، له‌وانه‌شه دوای لێکۆڵینه‌وه بیشیگرن، ئه‌مه‌شی بۆیه کردووه، تا کاتێک که پۆلیس داوای ناو و ناونیشانی ئه‌ڤین عومه‌ریان لێکرد له‌سه‌ر کوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان ئه‌وا به پۆلیس بڵێت لام نه‌ماوه چونکه سێرڤه‌ره‌که‌م هاککراوه.
هاکی سێرڤه‌ر ئاسان نییه، که‌م کورد هه‌یه بتوانێت شتی وا بکات، کاتێک که‌سێک شتێکی وا ده‌کات که ئامانجێکی له پشته‌وه بێت، به‌ڵام تۆ خۆت بۆ ده‌سه‌ڵاتی پارتی شت بڵاوده‌که‌یته‌وه، ئیتر کێ تۆ هاک ده‌کات؟
له‌به‌ر ئه‌وه کاک عومه‌ر تا کاتی بانگ کردنت له پۆلیس تکایه عوزرێکی تر بدۆزه‌ره‌وه ئه‌م عوزره زۆر هه‌رزان به‌هایه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









