ساڵیادی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان(هۆکاره‌کان و ئایندهی گۆڕان) چۆن بوو گۆڕان بوو به‌و هێزه گه‌وره‌یه؟
25/07/2010, 12:00 (GMT+1)

مێژویی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له که‌یه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات؟ ئایا هه‌ر ئه‌وه یه که به‌شیک له کادرانی ی ن ک جیا بوونه‌و ئه‌م بزوتنه‌وه‌یان ڕێک خست؟ یان ئه‌مه به‌رئه‌نجام بوو، به‌ڕای من هۆکاره‌کان و ڕیشه ئه‌ساسیه‌کانی گۆڕان له جێگه‌ێکی تره بۆ زانینی ڕیشه‌کانی گۆڕان باشتر وایه سه‌رنجێک بده‌ینه مێژویی هاوچه‌رخی کورد. شۆرشه‌کانی کورد هه‌ر هه‌موویان له سه‌ر دژایه‌تی داگیر که‌ر بنیاد نراون واته ئه‌وه‌نده سه‌رنجیان داوه‌ته دوژمنی ده‌ره‌کی ئاوڕیان له کۆمه‌لگای کوردی نه‌داوه‌ته‌وه واته ئه‌وه‌نده ره‌خنه‌یان له دوژمن گرتوه ره‌خنه‌یان له کۆمه‌لگای کوردی و ده‌رده‌کانی نه گرتوه هه‌موو ئه‌م شۆرشانهش له سه‌ر پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی کارێزمای سهرکردهدرێژهیان به خۆیان داوه ، هه‌موو شته‌کانی تر جگه له کارێزمای سه‌رکرده شتی لاوه‌کی بووه(بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ره‌خنه گرێکی توندی کاریزمای سه‌رکرده‌یه) بۆیه ئێستاش ده‌بینن ئاپۆ له زیندانیش دا مه‌نفه‌زی هه‌ناسه‌دانی (پ ک ک) هیه یان میراتی مه‌لا مه‌سته‌فا بۆ پ‌د‌ک هه‌موو شتێکه ، یان حدکا جگه له میراتی قازی و قاسملۆ و شه‌ره‌فکه‌ندی هیچ شک نابه‌ن ، یان گروپه ئیسلامییه‌کان له سه‌ر میراتی که‌سایه‌تییه ئیسلامییه عه‌ربییه‌کان ده‌ژین، هه‌ڵبه‌ت سه‌رکرده‌ی قائید ته‌نها به‌ڵای کورد نییه ئه‌مه کلتورێکی شه‌رقی به تایبه‌تی وڵاتانی ئیسلامییه ، هه‌ر له گه‌ڵ دروست بوونی شۆڕشی شێخ مه‌حمودی حه‌فید به دژی ده‌سه‌ڵاتی بریتانیا کۆمه‌ڵێک ڕوناکبیریش دروست بوون که له‌پاڵ دوژمنایه‌تی داگیر که‌ر ره‌خنه‌گری بزوتنه‌وه‌ی کوردییش بوون ، که له سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلول بوونی ئه‌م ره‌خنه‌گرانه کاری کرده سه‌ر پارتی و کردی به دوو که‌رتی جه‌لالی و مه‌لاییه‌وه ، کاژێک یه‌ک بوو له گه‌وره بزوتنه‌وه ره‌خنه‌گره‌کان له‌و سه‌رده‌مه‌دا که له‌سه‌رده‌می شۆڕشی نوێ‌دا وه‌ک پاسۆک دێته کایه‌ی بزوتنه‌وه‌کانی کوردییه‌وه (ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه دوای ڕاپه‌ڕین چونه ناو پارتییه‌وه هۆکاری ئه‌ساسی ئه‌وه‌ی که نه‌یان توانی خۆیان له گه‌ڵ یه‌کیه‌تی دا ڕێک بخه‌ن ئه‌وه بوو له باری فیکرهییهوه له به‌رامبه‌ر ینک دا که خۆی بزوتنهوێکی ره‌خنه‌گرانه یان مه کۆی ره‌خنه‌گران بوو خۆیان به که‌م ده‌زانی) یان له کونگره‌ی چواری حدکا کۆمه‌ڵێک له سه‌رکرده‌کانی ئه‌و حیزبه که ناسراو ترینیان هێمن موکریانی شاعیر بوو له حیزب کشانه‌وه ئه‌مانه هه‌مووی نیشانه‌کانی بوونی کۆمه‌ڵه‌ی ره‌خنه‌گرانه له پاڵ کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێڕان دژ به داگیر که‌ر که یه‌کیان به ته‌واوی چاوی له ده‌رپه‌ڕاندنی داگیر که‌ر و ئه‌وی تریان تا ڕاده‌یه‌کی زۆرتر چاوی له دیوی ناوه‌وه‌ی کۆمه‌لگاکه‌ی خۆیه‌تی له دوایی ڕاپه‌ڕین وه‌ک باسم کرد یه‌کیه‌تی ببوو به مه‌کۆی ره‌خنه‌گران ، یه‌که‌م به هۆی ئه‌وه‌ی شوێنی ئه‌م حیزبه سلێمانی واته شاری ڕۆشنبیرانه له لایه‌کی که‌وه به هۆی ئابووری خراپی ئه‌و سه‌ر ده‌مه‌وه ڕۆشنبیران ناچار بوون له شوێنێک مووچه بۆ خه‌رجی ڕۆژانه‌یان وه‌ر بگرن (که ئێستا تا ڕاده‌یه‌کی زۆر سه‌ربه‌خۆیی خۆیان به ده‌ست هێناوه‌ته‌وه)
ره‌خنه‌گران پێش هه‌موو شت ره‌خنه‌گری کۆمه‌ڵگای کوردین به ده‌سه‌ڵاته سیاسیهکهیشیهوه بۆیه له سه‌ردمی ده‌سه‌ڵاتی کوردییدا ره‌خنه‌گران چه‌قی ره‌خنه‌یان له سه‌ر شێوازی بنیاد نانی ده‌وڵه‌ت بوو که خۆیی له هێرش کردنه سه‌ر دوو ئیداره‌ییی ، ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌کانی نزیک له سه‌رکرده، گه‌نده‌ڵی و شێوازی به‌ڕێوه بردنی حکومه‌ت ده‌دۆزییه‌وه، هێزی کۆمه‌ڵه‌ی ره‌خنه‌گران له 2009 دا ده‌بێت به هێزێکی گه‌وره و ده‌توانێت به شێکی مه‌زن له کادرانی ینک بۆ لای خۆی ڕاکیشیت, یان وا بڵێین به شێک له کادره پێشکه‌وتوه‌کانی ینک به تێکه‌ڵ بوونیان به کۆمه‌ڵه‌ی ره‌خنه‌گران توانیان بزوتنهوهێک بنیاد بنێن که تێکه‌ڵه‌یه‌که له به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی له گه‌ڵ وتار و کرداری ره‌خنه گرانه ، پێشتریش یه‌ک گرتوویی ئیسلامی هه‌وڵی دا وتاری کۆمه‌ڵه‌ی ره‌خنه‌گران بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به کار بێنێت وه‌ک چۆن حه‌ماس توانی به شێک له ده‌سه‌ڵات له فه‌له‌ستین بۆ خۆی به‌رێت ئه‌میش وا‌بکات به‌ڵام به هۆی کراوه‌یی له ڕاده‌به‌ده‌ری کۆمه‌ڵه‌ی ره‌خنه‌گران و داخراویی ئه‌م حیزبه نه‌یتوانیی زۆر سود له‌م که‌سانه وه‌ربگرێت و ناره‌زایه‌تی خه‌لک بۆ خۆیی بقۆزێته‌وه، (له دواییشدا ده‌ستی دایه فێڵ کردنی سیاسی وه‌ک دروست کردنی لیستی چوار حیزبه‌که ، که هه‌ر سوڕانه‌وه بوو له بازنه‌ی داخراویی سیاسه‌تی ینک و پ‌د‌ک)هه‌ر چه‌ند پشتگیری بنیاد نانی گۆڤارێکی گرینگی وه‌ک لڤینیشی له سه‌رده‌مێکدا کردوه به‌ڵام گۆڤاری لڤین پیش هه‌ر شتێک سڕینه‌وه‌ی هه‌موو شتێکی داخراوه به ئیسلامی سیاسیشه وه تا خزمه‌تکاری ئه‌م ره‌وته بێت بۆیه ئه‌وه‌نده‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌خنه‌گران سوودی له لڤین وه‌رگرتوه یه‌ک گرتوو نه‌ی گرتوه بگره به هۆی هوشیار بونه‌وه‌ی کۆمه‌لگا زیانیشی کردوه، پرسیاره کۆتاییه‌که ئه‌مه‌یه ئایا گۆڕان چی به سه‌ردێت ؟ بۆ وڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره ده‌بێ ئه‌وه بزانیین گۆڕان مه‌ولووده نه‌ک والد واته گۆڕان مه‌ولوودی گۆڕانکاریی کۆمه‌لگای کوردیییه به هه‌موو ره‌هه‌نده‌کانییه‌وه که له لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی ره‌خنه‌گرانه‌وه ئاراسته ده‌کرێت ، وڵامه‌که‌ی به‌ڕای من ئه‌مه‌یه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به دوو شێواز له ناو ده‌چێت ئه‌گه‌ر ی ن ک و پ د ک هه‌وڵ بده‌ن وتار و سیاسه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بکه‌ن به هی خۆیان که ئه‌مه له کردار دا به هۆی سروشتی ئه‌و دو حیزبه‌وه مه حاڵه، یان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ک حیزبه ئیسلامییه‌کان ببێت به شه‌ریکی ده‌سه‌ڵات که له م حاڵه‌ته‌دا کۆمه‌ڵگایی کوردیی و کۆمه‌له‌ی ره‌خنه‌گران به‌دیلی تر بنیاد ده‌نێن.
http://hossien.tk
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









