سلیمانی دەروازەی راپەرینی ئەم جارەیە؟.
17/02/2011, 12:00 (GMT+1)

لەبەهاری سالی 1991 لە دەست رژیمە سەركوتكەرو شۆڤینی و درەندە و تاكرەویەكەی بەعس رانیە ی خۆشەویست رانیەی پیرۆز رانیەی لەخۆبردو یەكەم فیشەكی ئاراستەی دەستەلاتی بەعس و هیزی سەربازی و ئیستخباراتی و دەزگاكانی سەركوتكەری میللەتەكەمان كرد, لی مەخابن ئەمجارەیان جیاوازترە ئەمجارەیان پالەوانیكیتر ئەمجارەیان شاریكیتر شۆرشڤانیكیتر میدالیای سەرقافلەی راپەرینی پیدەبەخشریت, وا سلیمانیم شارەكەی هەلمەت و قوربانیم شاری راپەرین وگروتینی رامالینن و ریشەكیشكردنی دەستەلاتی: بنەمالە و تالانچیتی و گەندەلكاری و خیانەت و خۆفرۆشان؟ هەنگاوی یەكەم دەنیت؟.
یادەوەری ئەوسا(1991)دەنگی پر زولالی فەرهادسەنگاوی و پرلەجۆش و خرۆش داروبەردی ئەم كوردستانەی هینایە جۆش و خرۆش و لەسەرپیی راگرت و تین و ووزە و ئیرادەی پی بەخشین, ئەوسا میللەت ئەم بەرپرس و سەركردانەی وەك و قیبلەگاه ئەپەرست و لەپیناویان گیانیان دەبەخشی بەلام سەدحەیف و مەخابن ئەمانە خۆیان لی وونبووە ئیستا كەس ناناسن تەنیا گویچكەی گەلا و دەفتەر و سەروەت و سامان و ئەملاك نەبیت؟ ئەمانە دەبوو پاریزەری سامانی ولات و داهات و سەروەری گەل و نیشتمان بونایە بەلام سەد حەیف و مەخابن ئەمانە ئیستا تالانكەر و هەتك كەر و داگیر كەر و خوینریژ و ئابروبەر و خیانەتكار و چیی ووشەی ناشیاوو و ناشرینە ئەوەن؟
من ئەزانم هاولاتیانی سلیمانی بەلا وو پیرو تەنانەت منلانیشیەوە هەست دەكەن بەپیرۆزی و گرنگی ئەم رۆلە میژووییەی كە كەوتۆتە ئەستۆیان و پیویست ئەكات زۆر بەدلسۆزی و ئەمانەتەوە بەریوەی بەرن و لەهیچ شتیك سل نەكەنەوە. ئەمجارەیان قەدەر شەرەفی یەكەم بانگی ئازادی لەم هەریمە بەتۆ بەخشیوە هەلبەت ئەتۆش شیاوترینی بۆ ئەم ئەركە میژوییە, پیویستە لاوان و گەنجان و رۆشنبیران و هونەرمەندان و نوسەران و كریكاران و ئەندازیاران و مامۆستایان و كیژان و كچانی جەسوور و پشت ئەستوری سلیمانی بەهیچ شیوازیك ریگانەدەن بەدەسیسەی دەستەلات ئاراستەی راپەرین بگۆرن ئەبیت زۆر ووشیاربن ریگەنەدەن مولكی گشتی بەرشەپۆلی لافاوی ئارئار بكەویت ئەوەی ئیوە لەپیناویدا راپەرین و تیكۆشان دەكەن سەروەت و سامان و داهاتی ئەم هەریمەیە كە هەندیك بەتالان دەیبەن و باكیان نەبەگەل و نە بەنیشتمانیش نیە لەبەرئەوە پیویستە ووشیاربن ریگەنەدەن تیكدەران زیانی زیاتر بەم ولاتە بگەیەنن تیكشكاندنی مولكی گشتی دریژە پیدانی سیاسەتی تالان و ئەنفالی كوردستان كوردە بەهەدەردانی سامان و مولكی گشتیە كە ئیستا دەستەلات پیادەی دەكات.
ئەمەویت ئەوەبلیم شاری سلیمانی شاری هەلمەت و قوربانی و شاری فیداكاری و هەموو تیكۆشەرو شۆرشگیران؟! سبەی ئیمەو ئیوە لەبەردەركی سەرا سروودیك ئەلیینەوە بۆ رەش و رووت و لیقەوما وو ماف زەوتكراو و سەركوتكراو و گشت چەوساوەكانی ئەم ولاتە و سلیمانی, سبەی لەبەردەركی سەرا باهەموومان پیكەوە سروودەكەی شاعیری نویخواز مامۆستا (گۆران)بلیینەوە:
دەمی راپەرینە دەمی راپەرین
دەمی راپەرینە دەمی راپەرین هەتاكەی بەسیستی و بەپەستی بژی؟
پەلاماری ئەی كورد ئارەق رشتنی لەدل كرمی ناكۆكی دەركردنی
بگرمینە وەك شیر بچۆرە نەبەرد بلی كوا حەقی ئینسانی مەرد؟
درشت تاكو وورد نەكەین دەست و برد بەحەق چۆن ئەگەین؟, پشوو چۆن ئەدەین؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









