کورده‌کان له باشووری کوردستان به چییه‌وه مه‌شغوڵن؟
22/10/2010, 12:00 (GMT+1)

باشووری کوردستان یان بڵێین هه‌رێمی کوردستان ئه‌گه‌ر به‌راوردێک بکه‌ین له‌گه‌ڵ پارچه‌کانی تری کوردستانی گه‌وره‌دا ئه‌وا ئازادییه‌کی ڕه‌ها و جموجۆڵیکی گه‌رمی سیاسی و ئابووری پێوه دیاره و وه‌ک هه‌رێمێک به‌ره‌و دنیای ده‌ره‌وه‌دا کراوه‌ته‌وه هۆکاری ئه‌و جموجۆڵه‌ش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هاوڵاتیانی دانیشتووی ئه‌م ناوچه‌یه و هه‌ڵگرتنی گیانی خۆبه‌ختکردن و گیان فیدایی له پێناو ئه‌وه‌ی ئێستا له ئارادا هه‌یه لێره‌دا ته‌نها مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه که ته‌نها کوردی باشوور جوامێر و له مه‌رگ نه‌ترسن به‌ڵکو ئه‌وه‌تا له باکوور چه‌ندین ساڵه برا کورده‌کانمان و هاوزمانه‌کانمان خه‌بات ئه‌که‌ن له پێناو ته‌نها وشه‌یه‌ک که کوردستانه ئه‌وه‌تا له کوردستانی رۆژهه‌ڵات ڕۆژانه چه‌ندین که‌س به جلی کوردیه‌وه ئه‌چنه به‌رده‌م په‌تی سێداره و چاو له قازی پێشه‌وایان ئه‌که‌ن و له کوردستانی ڕۆژئاواش هه‌موو ساڵێک کورده‌کانمان چه‌ندین قوربانی ئه‌یه‌ن له پێناو وشه‌ی نه‌ورۆز و کردنه‌وه‌ی ئاگر که ڕه‌مزی کوردایه‌تییه ئه‌مه‌ش مانای وایه که کورد خۆی له خۆیدا میلله‌تێکی چاونه‌ترسه و له پێناو ئازادی خۆیدا ئاماده‌یه سه‌دان ساڵ بجه‌نگێ و خۆی شه‌هید بکات و ئاماده‌یه وشه‌ی کوردستان بنوسێته‌وه گه‌ر به خوێنی ڕۆڵه‌کانیشی بێت، حه‌ز ئه‌که‌م لێره‌دا بچمه ناو بابه‌ته‌که‌وه که ئه‌مه‌وێ باسێک له بارودۆخی ئێستای کورده‌کان بکه‌م له‌م به‌شه‌ی کوردستاندا که ئه‌توانین بڵێن کوردستانی باشوور به بارودۆخێکی سیاسی ئالۆزدا تێئه‌پڕێت چ له ئاست عێراقدا چ له ئاست هه‌رێمدا ، ئه‌وه‌تا ئه‌بینین له دوای هه‌ڵبژاردن له ئاستی عێراقدا کورد وه‌ک به‌شێک له‌م ولاته له به‌شی باشوردا به پێی ده‌ستوور مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له پێکهێنانی حکومه‌تدا به‌ژداری بکات به‌ڵام وه‌ک هه‌موومان ئه‌زانین که دوای هه‌ڵبژاردن ئه‌وه بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێکی دوور و درێژه لایه‌نه عێراقیه‌کان ڕێکنه‌که‌وتوون له‌سه‌ر تاکه قسه‌یه‌کی هاوبه‌ش که ئه‌مه‌ش وای کردووه کورد زۆر سه‌رقاڵی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بێت چونکه بێگومان پێگه‌و شوێنی کورد له عێراقدا گرنگی خۆی هه‌یه بۆ هه‌رێمه‌که‌مان و چه‌ندین پرسی تری گرنگ، خاڵی سه‌ره‌کی من لێره‌دا کورده له هه‌رێمی کوردستاندا که له‌م کاته‌دا به چیه‌وه مه‌شغوڵن سه‌ره‌تا با باسی هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان بکه‌ین له 25/7 ساڵی ڕابردوو که بۆماوه‌ی زیاتر له 2 مانگ پێش هه‌ڵبژاردن و دوای هه‌ڵبژاردن سه‌رجه‌م هاولاتیان خۆیان به‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه مه‌شغوڵ کردبوو که له‌و کاته‌دا سه‌یری شه‌قامی کوردیت بکردایه بۆت ده‌رئه‌که‌وت که خه‌ڵک به‌سه‌رجه‌م چین و توێژێکه‌وه ڕژابوونه سه‌ر شه‌قامه‌کان ، دوای ئه‌وه هاوڵاتیان و راگه‌یاندنی کورد خۆیان سه‌رقاڵکرد به که‌سایه‌تیه‌کی واک قانعی فه‌رده‌وه که ئه‌ویش بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ببوه قاره‌مانی ناو کۆمه‌ڵگه و که‌سانێکی زۆری به خۆیه‌وه به‌سته‌وه و خه‌لكیکی زۆر باوه‌ڕیان پێ‌کرد و له پاڵ ئه‌مه‌شدا ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی له هه‌ولێر گه‌یا‌نده لوتکه‌ی توڕه‌یی له دوای هه‌موو ئه‌م شتانه قانعی فه‌رد بوو به کاسپه‌ر و ده‌نگی نه‌ما، دوا به دوای ئه‌مه مه‌سه‌له‌ی نه‌وت وبه قاچاخبردنی نه‌وت و خاله سنوریه‌کانی نێوان هه‌رێم و ئێران بووه قسه‌ی سه‌ر زاران و سه‌رجه‌م میدیای کوردی سه‌رقاڵی ورده‌کاریه‌کانی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بوون و چه‌ندین زانیاری بڵاو ئه‌کرایه‌وه و به‌شی زۆریش به شاراوه‌یی ئه‌مانه‌وه ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا سه‌رقاڵکردن بوو بۆ بیری کورد له‌و کاته‌دا سه‌رجه‌م کوردی ئه‌م ناوچه‌یه له بیری ئه‌وه بڕه پاره‌یه‌دا بوون که له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حکومه‌تدا له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا قازانج کرا ئه‌مه‌ش هه‌ر وه‌ک مه‌سه‌له‌کانی تر بوو به بابه‌تێکی کاتی و دواتر بێده‌نگ بوون له‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش، دوای هه‌موو ئه‌م شتانه ئێستا میدیای کوردی و خه‌ڵکی هه‌رێمه‌که‌مان سه‌رقاڵی دادگا کردنی کۆنه جاشه‌کانن که ده‌ستیان هه‌بووه له شه‌هید کردن و ئه‌نفالکردنی سه‌دان و هه‌زاران هاوزمان و هاوبه‌رگی خۆیان بێگویدانه ڕێزگرتن له خاک و پیرۆزی ئاڵا و خاکی کوردستان و بێئه‌وه‌ی بیر له‌وه بکه‌نه‌وه که رۆژێکی وه‌ک ئه‌مرۆ یه‌ت ئه‌وه‌تا کورد له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان سه‌رقاڵی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ن و هاوڵاتیان داوای یاسای خۆیان ئه‌که‌ن و به‌ڵام ئه‌م کۆنه جاشانه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌یه‌ک و شارێکی وه‌ک هه‌ولێر پارێزگاریان لێ ئه‌کرێت و ڕاده‌ستی دادگا ناکرێت که هه‌موو ئه‌مانه کاریگه‌ری ئه‌بێ له‌سه‌ر بیری تاک کورد له‌م ناوچه‌یه‌دا و ئه‌میش خۆی له خۆیدا جۆره سه‌رقاڵکردنێکی تاکی کورده ئه‌گینا شتێک دادگا بڕیاری له‌سه‌ر دابێت پێویست ناکات به‌م جۆره ئاڵۆز بکرێت، هه‌موو ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه له‌لایه‌ک له لایه‌کی تره‌وه گه‌ر بێیت ئاوڕێک به‌یته‌وه به‌و ڕووداوانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ئه‌بینیت له نێوانیاندا شتێکی گرنگ باس نه‌کراوه که ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی شه‌هید سه‌رده‌شت که ماوه‌یه‌کی زۆر شه‌قامی کوردی هێنایه هه‌ڵچون و میدیای کوردی و جیهانی به خۆیه‌وه سه‌رقاڵکرد و به‌لام ئه‌م مه‌سه‌له‌یه مه‌سه‌له‌یه‌کی جودابوو له چاو مه‌سه‌له‌کانی تر چونکه هه‌ڵگری مانایه‌کی خوێناوی بوو بۆ سه‌ر ئازادی ڕاده‌ربڕن و ڕۆژنامه‌وانی له هه‌رێمدا که ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هێنده ده‌نگی دایه‌وه که سه‌رۆکی حکومه‌تی ناچار کرد لیژنه‌یه‌کی کارتۆنی بێ بنه‌ما دابنێت و سیناریۆیه‌ک بۆ مه‌سه‌له‌که دورست بکه‌ن که نه‌ک خه‌لک خۆشیان گالته‌یان به عه‌قڵی خۆیان ئه‌هات ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ کوێرکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که بوو به‌ڵام ئه‌مه جودا له‌مه‌سه‌له‌کانی تر بووه په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌ش به ناوچه‌وانی حکومه‌ت و هه‌تا ئێستاش هه‌ر له بیری خه‌لک و ڕۆژنامه نوسه قه‌ڵه‌م ئازاده‌کاندا ماوه. ئه‌مانه‌ی له سه‌ره‌وه باسم کردن ته‌نها به‌شێک بوون له‌و ڕووداوه‌نه‌ی که له‌ماوه‌ی ساڵ و نیوێکدا کوردی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی پیوه سه‌رقاڵ بوو جگه له چه‌ندین رووداوی تری وه‌ک ئوتێل سۆما و سوتانی ناوچه شاخاویه‌کان و بۆردومانکردنی ناوچه سنووریه‌کان که هه‌موو ئه‌مانه‌ی باسکران له له‌یه‌که‌وه مێشک و بیر و هۆشی کوردی مه‌شغوڵ کردوه و له‌لایه‌کی تره‌وه وایکردووه مه‌ودای فیکری کورد له‌سه‌رجه‌م بواره‌کاندا لاوازبێت به تایبه‌ت له‌مه‌سه‌له‌ی کوردبوون و ناوچه‌یی هه‌رێمیدا.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









