ئای لەم دنیا سەیرە جەلالی و مەلایی یەکیان گرتوە بۆ قەلاچۆکردنی خەلکی سلیمانی ...
09/03/2011, 12:00 (GMT+1)

ئەوەی ئەمڕۆ ڕوودەدا لە کوردستاندا شتێکی زۆر زۆر سەیرە، کاتێ بەناوو دەسەڵات دەبینیت بە هیچ جۆرێک نایەتە سەربارو بە ئەقڵی سەردەم بیرناکاتەوە، خۆی لەگێلی دەدا، بۆچی؟
لە ڕاستیدا ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هەموو شکستە یەک لەدوای یەکەکانیان، کە لە مێژووی شۆڕشە جیاجیاکانی حزبە سیاسیەکان بەسەر خۆیان ومیللەتەکەیان هێناوە. نەخۆیان بە ڕاشکاوانە گلەی یان باسی ڵێدەکەن وە نە قەد هێشتویانە کەس بوێرانە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکات، نەریتی ،هەڵهاتن و قووچاندن لە شۆڕشی مەهابادەوە و جاشایەتی ٦٦ و ئاشبەتاڵی ٧٥ و مفاوەزاتەکەی ٨٣ و هێنانەوەی بەعس ٣١ ئاب و چوون بۆ بەغداو لە ٢٠٠٣ درووستکردنەوەی حکومەتی عیڕاقی ئەمجا خۆدزینەوە لە چارەسەرکردنی ئەو ڕووداوانەی ئەم ساڵ لە ١٧/٢ هاتا ئێستا وە زۆری تریش کە بەڕێوەیە، دیارە..
ئەمە هەمووی دەگەڕیتەوە بۆ جەهالەت و نەزانینی حیزبەکان بوونی سەرکردەی نەشارەزاو نەخوێندەوار وە نەبوونی کەسانی کارای ئامۆژگاریکەر لەنیوویاندا هەر لە کۆنەوە هەتا ئەمڕۆ، مێژووش سەلماندویەتی ئەگەر هەچ کەسێکش هەبووبێ کەلەوان جیواز بیری کردبێتەوە ئەوا یا هەر زوو لەناویان بردوە یان ڕاویان ناوە.. 'ئێستا سەیرکە ئەوەی بۆ ئازادی کۆششی کردوەو هەوڵیداوەو هەوڵدەدا لەناوو ئەو حیزبانەدا نین وە کار ناکەن و جێگاشیان نابێتەوە بەهیچ جۆرێک'. کێشەکە ئالێرەوە دەست پێدەکات حیزبەکانی دەسەڵات واهەست دەکەن کە میللەت بەبەردەوامی دوژمنیانە وەکەس بۆی نیە سەر هەڵبدا و پێیان بڵێت ئەوە چی دەکەن ئێوە ؟ ئەم پرسیارە هەموو حیزبەکانی خستۆتە گێژاوێکی قوڵەوە، چوونکە ئەوان هەرخۆیان بە پێشڕەو دادەنێن!!! کەپرسیاری وادێتە پێشەوە وەڵامیان نیە تەنها بە شەڕۆ دەمکووتکردن نەبیت. ئەمەش تەنها هەڵسووکەوتی ئەحزابی دیکتاتۆریین کە ئێستا لە نەخشەی تازەی دیموکراسی جیهاندا جێیان نابێتەوە. ئەوەی سەری منی زۆر سوڕماندوە ئەو کەسانەن کە لە دەزگای ڕاگەیاندنەکانیانەوە قسە بۆ ئێمە دەکەن! لای ئەوان مەلیک ماوە ' میللەت; هەر ئێمە ڕاستیین هەرچی ڕاگەیاندنەکانی خۆماڵی ئۆپۆسیسۆن و هەموو ڤدیۆ و یوتیوب و فەیس بووک و ڕۆژنامە عەرەبی وکوردی و جیهانیەکان هەمووی درۆ دەکەن.....'
بەڕاستی ئەمڕۆ هەموو خەڵکی کوردستان وەبەتایبەتی گەنجان زۆر لەوە ووشیارترن کە حیزبەکان بینای دەکەن، باوڕناکەم هیچ هێزێک لە هەموو جیهاندا بتوانێت ئەم لێشاووی ناڕەزاییەی میللەت بوەستێنێ، ئەمە شەڕی ڕووناکیە دژی تاریکی، شەڕی تەکنەلۆجیایە دژی جەهل.... ئەوەی کەمن وەک چاوودێرێک لەم دیووی زەوەیەوە سەیری کوردستانەکەم دەکەم، رۆژانە هەزارەها کەسی وەک من لە هەموو کونوو کەلەبەرێکی جیهاندا بڵاو بوینەتەوە ڕۆژانە ڕووداوەکان ڕاپۆرت دەکەین وەک خۆی بە بەڵگەوە بۆ هەموو دەزگا چاوودێرەکانی جیهان. هەرگیز کاری بەجێی ئێمەیەو لە کۆڵتان نابینەوە هەتا گەیشتن بەئامانجی گەلەکەمان....
دوای ڕووداوەکانی ١٧/٢ چی ڕوودەدا.......
تێڕوانینی من دوو ڕیگە چاوەڕی ڵێکراوە .....
١. حیزبەکان دەبێت دان بە هەڵەکانی خۆیاندا بەڕاشکاوانە بنێن، بێترس ملکەچکەن بۆ خواستی ڕەوای میللەت، واز لەو کورسیە بهێنن و ببێ هیچ پاساوێک. ملکەچکردن بۆ میللەت شورەی نیە، چەندەها جار سەرتان بۆ سەدام و ئێران و تورکیاو سوریا شۆڕکردوە بێ شەرمانەو بە بێترسی میللەت بەبێ هیچ پاساوێک و ڕوونکردنەوەیەک، بە کورتوو مووفت بە کوردیەکەی ئاش بەتاڵێکی وەک ئەوەی مەلا مستەفای بارزان کردی لە ساڵی ٧٥دا کە لێدا و رۆیشت وقوچانی بۆ ئەمەریکا بە بێ بەجێ هێشتنی نامەیەک، ووتەیەک یا ڕوونکردنەوەیەکی ڕەوا بۆ ئەم میللەت نەگبەتە.
٢. ئەم خاڵەیان زیاتر ڕێی تێدەچێ بە تایبەتی پاش گەڕانەوەی مام جەلال (واتە شەڕ). کۆبوونەوە یەک لەدوای یەکەکانی مەکتەبی سیاسی هەردوو حیزبی دەسەڵات ئەوە دەسەلمێنن، لە کەناڵەکانیادا دەبینین کە چەند چەواشەن، شپرزەی پەرلەمان ئاشکرایە هیچ شەرعیەتی نەماوە. ئەوەی ئێستا زۆر چاوەڕێلێکراوە کە من بەڕاستی
زۆرم پێمناخۆشە بە داخەوە بیڵێم ئەویش خواستی شەڕ هەڵگیرساندن بەناووی ئەوەی (ئەم ئەزموونەمان لێ تێکدەدەن و بازارمان وەستاوە) بەم پاساوە پەلاماری خەڵکی بیدەسەڵاتی مەیدانی ئازادی دەدەن و دەکەونە کوشتن و بڕین و ڕەشبگیرکردنی بێ ئەژمار و ئەمجا پەلاماردانی بزووتنەوەی گٶڕان و گردەکە، بەو نیازەی کە بڵێن ئازادی دەگەڕێنینەوە...
چی ڕوودەدا ئەگەر خاڵی دووەم دەرچوو!!!!.
من دەڵێم هەمووشیان بکووژن بە سەرۆکەکانیشەوە و گردەکەش تەخت بکەن هیچ لە هیچ ناگٶڕیت چوونکە تازە کار لە کار ترازاوە، خەڵکی لەوە دەرچووە کە ئەوان بە کووشتنی من و ئەم و ئەو بە لەناووبردنی کەسانی ئاشتیخوازوابزانن کێشەکە چارەسەردەبێت. كێشە ئاوا چارەسەر ناکرێت دنیای ئەمڕۆ گۆڕاوە نازانم حیزب کەی لەووڵاتانی ئێمە لەوە تێدەگەن، ئەوان دەبێت زۆر باش لەوە تێبگەن کە میللەت ئازادی و دیموکراسی ڕاستەقینەی دەوێ. هیچ ئازادیەکیش بە بێ قوربانی نایەتە دی (ئینگلیز وەتەنی هیچ منداڵێک بە بێ ئازار لە دایک نابێت).
چی ڕوودەدا ئەگەر دەسەڵات دەست لە میللەت بکاتەوە.....
دەبێت ئەوە زۆر زۆر چاک بزانن هەر کە دەستیان کردەوە واتا کۆتایی هێنان بە ڕۆژی هەڵهاتووی هەردوو بنەماڵە بە حیزبەکانیانەوە، ئەمەش ئەوەمان دەهێنیتەوە بیر کاتێ کە سەدام هەستا بە پەلاماردانی کورد بەناووی ئەنفالاکانەوە، دیمان ئەنجامی ئەو پەلامارە دڕەندانەیە چی بوو، کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان راپەڕین و خۆیان ئازاد کرد بۆ ژیانێکی ئاسوودە بەختەوەر، ئەگەر حیزبەکان هەستن بەو کاری پەلاماردانە ئەوا دەبن بە تەواو کەری ئیشەکەی سەدام وە ئەنجامەکەشی هەر وەک و حیزبی بەعس و سەدامیان لێدێ .. ئەوە وەک نمونەیەکی کۆن، نمونەی تازەش سەیری میسرو تونس و هەڵسووکەوتی ئێستای دیکتاتۆر قەزافی لیبیا بکەن..
بابزانین ئێوە ڕاست دەکەن یا میللەت..
میللەت هەموو کات لە حیزب باشتر بیردەکاتەوە هەر بۆیە لەدنیای دیموکراسیدا هەڵبژاردنی بێ تەزویرو بێ ساختە پرس بە میللەت دەکرێت. ئەوەی من دەیزانم ئیمڕۆ کۆتای بەدەسەڵاتی بتەکانی جیهان دەهێنرێ، زوو یا درەنگ، بەسەری هەموتان کۆتاییتان هاتوە بە هەردوولا، لەوانەیە خەڵکێکی زۆر بێگوناه بدەن بە بکووشت بەڵام ئای لەم دنیا سەیرە وای لێهاتوە کە نەپارە نە موڵک نە کورسی یەک خوولەک سەربەستی تاک ناهێنێت، وەک بن عەلی و موبارەک لە هیچ شوێنێکی سەر گۆی ئەم زەویە جێگاتان نابێتەوە ، قوڕتان بەسەر دەچن بۆ کوێ کوردانی قارەمان لە کوردستان بۆتەیان بۆ داناون ئێمەش لە هاندەران و هەموو جیهاندا....
هیوادارم من زۆر هەڵەبم وە هیچ شتێکی خراپ لەمیللەتەکەم ڕوونەدات، سەروەری بگەڕیتەوە بۆ میللەتەکەم بێ خوین ڕشتن...
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









