بانگەوازێك بۆ/ ئەندامانى هەڵبژێراوى كۆنگرەى 13ى پارتى...!
07/12/2010, 12:00 (GMT+1)

باشە یەكێ شارەزا نەبوو بێت بەم گەندەڵستانە ئەم هەواڵە بخوێنێتەوە دەبێ تەسوورى چى بكات..؟ لەوە دەچێت لەهەورامان وهەڵەبجەدا ئەندامان ولاینگرانى پارتى هەمویان نەخۆشى درێژ خایەنیان هەبێت ،بێگومان ئەگەر بەرپرسى ناوچەكانیان نەخۆشى درێژخایەنیان هەبێت ئەشێ ئەندامان ولاینگرانیشیان هەمان نەخۆشیان بێت چونكە بەلاى ئێمەى هەڤاڵانى پارتى یەوە نەخۆشى درێژخایەن (ڤایرۆساوى) یەو زوو دەگوازرێتەوە لەبەرپرسەكانیانەوە بۆ ئەندامان ولاینگرانیان ، ئەمە ترسناكترین حاڵەتە كەلەم ووڵاتەدا بەدى دەكرێت چونكە هەواڵێكى وەها ترسناك تراژیدیایە كە بە بێدەنگى و خەمساردانە بەنێو مەسئولى نامەسئول و حكومەتى هەرێم و رۆژنامەو پێنوسە بوێرەكان و راى گشتى دا گوزەر بكات تەنها لەپێناو دەرچونى خاڵە و دادەى بۆ ئەندامانى كۆنگرە ، ئیتر گرنگ نى یە پارتى لەهەڵەبجە لەڕوى جەماوەرەوە لەحزبى یەكەمەوە پاشەكشێ بكات بۆحزبى پێنجەم وشەشەم گرنگ ئەوەیە ئەم جارەش خاڵە گەورە لەكۆنگرەى13 دەربچێتەوە ، ئەم هەواڵە بەسە بۆ ئەوەى خەڵكى هەورامان و هەڵەبجەبخاتە سەر جادەكان و دروشم و هوتافى لێپرسینەوەى هەندێ لە سیاسییەكانى پارتى بەرز بكەنەوە،چونكەچەندین برینداروكەم ئەندامى پاشماوەى چەكى كیمیاوى بێ چارسەرو بێ موچە ماونەتەوەو بەدەست نەهامەتیەكانى ژیانەوە دەناڵێنن تازە بەتازە كاك (ل)براگەورەى دادەخان وسەرۆكى كۆمەڵەى كیمیاباران بۆ دەرباز بون لەلێكۆڵینەوەى دەستەى چاودێرى دارایى سیناریۆى ئێكسپایەرى تەقەكردن وفڕاندنم بۆدروست دەكات لەلایەكى تریشەوە خەریكى دروست كردنى پێناسى نایاسایى (تەزویرى) كۆمەڵەى قوربانیانە تاوەكو ئەویش وەك دادەى دەربچێتەوەو ببێتەوە بەسەرۆكى كۆمەڵە، دەبێت سەرۆكى هەرێم كە سەرۆكى پارتیشە و ئەو بەرپرسانەش كە سەروەت و سامانى ئەو وڵاتە بەژێر واژو كانیاندا تێدەپەرێت چى بڵێن..؟. ئەو بەشە كەمەى گەندەڵى كە ڕۆژانە لەم لاو لەولا ئاشكرا دەبێت و دەگاتە سەر لاپەرەى رۆژنامەكان وهەندێ لەمیدیایى ئەهلى بەرادەیەك ناماقوڵ و سەرسورهێنەرە هەموان تووشى راچڵەكین و نائومێدییەكى گەورەو شۆك دەكات. ئەم هەواڵەو نمونەكانى ئەم هەواڵە ئەوە ئاشكرا دەكەن كە كوردستان بە كردەوە كەوتۆتە ژێر دەستى نوخبەیەكى سیاسى وەك(د.ح)لەهەڵەبجەی بریندار دا نا بەرپرسیارانە كە لە دەرەوەى هەر بەربەستێكى ئەخلاقیدا سەروەت و سامان و(حێەى) سنورەكەبەسەر خۆیان و كەس و كارو هاورێ و دۆست و هاوكارە حزبەكانیاندا دابەش دەكەن.
پێویستە ئەوەش بەبیرى خوێنەر وجەنابى سەرۆكى پارتى (سەرۆكى هەرێم) بهێنمەوە كەهەر ئەم ئاستە ترسناكیەى گەندەڵى بوو كە لە چەند ساڵى رابردوودا بەشێكى گەورەو گرنگى خەڵكى كوردستانى هێنایە سەر شەقامەكان بۆ دەربرینى نارەزاییى و خۆپیشاندان و نارەزایى بەرامبەر بەو مۆدێلە ئیدارى و سیاسیە كەكوردستانى لە نیشتیمانى هەموانەوە گۆریوە بۆ دەغیلەیەكى گەورەو تایبەتى هەندێ بەرپرس و سەركردە و سیاسییەكان. ووروژاندنى هەواڵێكى لەم چەشنە بەئاگاهێنانەوەى كادران وئەندامانى پارتى وخەڵكى هەڵەبجەیە و بەتایبەت ئەندامانى بەڕێزى كۆنگرەى 13ى پارتى وسەركردایەتیەكەیەتى كەنەهێڵن ئەمە بەسەر(د.ح)دا تێپەڕێ چونكە سەرەڕاى ئەم هەمووگەندەڵیە زۆر بێشەرمانەو دورلەهەموو بەرپرسیارێك لەگەڵ نزیك بونەوەى وادەى هەڵبژاردنى ئەندامانى كۆنگرەى13 بنكەێكى هەڵبژاردنى لەهەڵەبجە دانا بۆ كۆبونەوات ودروست كردنەوەى ستافە كۆنەكەى كۆنگرەى12 ڕاستەوخۆ دەستى خستەوە نێوهەڵبژردنەكانى ئەم جارەش بە تەلەفۆن وپارەو بەڵینى پلەبەخشین وهەر خۆى بەرپرسى لقى12 داهاتوەو چونكە بەڵێنى پێدراوە، بەم هەموو هاشو هوشەوە توانى تەنها لە(3) سێ ناوچەدا ستافەكەى دەربچێنێ ، وابزانم پێویست ناكات بگەڕینەوە بۆ خەباتى شاخى ئەم زاتە گەورەیە چونكە كاتێك كەباس لەخەباتى شاخى ناوبراو دەكەین ئەوا كارەساتى قێزەون وجەرگ بڕى ساڵى هەشتاكانى گوندى(دزڵى) كوردستانى ڕۆژهەلاّتمان دێنێتەوە یاد كە دەكرێت ڕۆمانێكى لەسەربنوسرێت، پێشینان راستیان ووتوە(خوێك بگریت بەشیرى تەركى ناكەیت بەپیرى). هەڤاڵان وئەندامانى پارتى دیموكراتى كوردستان وئەندامانى كۆنگرەى13 بەڕێز جەنابى سەرۆك ئەوەى مایەى نیگەرانییە هەواڵێكى وەها گەرم نەتوانێ تەزوو و گەرمییەك بە هۆڵەكانى كۆنگرەرەدا و نوخبەى رۆشنبیرى وسیاسى ئەم پارتەدا ببەخشێت و ملى چەند بەرپرسێكى نابەر پرسى وەك(د.ح) تێدا بشكێت.
7/12/2010
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









