بە کۆیلە کردن لە زیھنی کاندیدیکی پارتیدا گەر ئەمرۆ دوو پاسەوان بۆ یەک وێنە دابنێیت بەیانی خەڵکیش لەسەر دەکوژیت!
23/04/2014, 12:00 (GMT+1)

لە چوارقورنەش کاندیدێکی پارتی بۆ یەک وێنەی ریکلام دوو پاسەوانی دانابوو، پاسەوانێک کە تەمەنیان بەقەد تەمەنی باوکی کاندید دەبوو، کەسی ئیختیار، کاتێک لەو دوو پاسەوانەمان پرسی ئێوە بۆ لێرەن زۆر بەشەرم و غەریبیەوە وتیان " بۆ ئەو وێنەیە تاکو نەیدرێنین"
وتم " کێ ئێوەی ناردۆتە ئێرە"
وتی " پارتی و مەقەرەکەیان" و د. ......کاندید پاشان پارەمان پیدەدات.
ئاخر لە ئیوە دەپرسم ئەوە ویژدانی پارتی بیت دوو پاسەوانی پیر بۆ یەک وینە دابنێیت، کە ھەر یەک لەو پاسەوانانە بەدەیان ساڵ پێشمەرگایەتیان کردووە، ئەوا ھەر ئەو پارتە و ئەو کاندیدە لەسەر وینە خەڵک بەکوژ دەدەن، لای ئەوان وینەکانیش لە کەسانی تر موقەدەسترن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









