لە سێیەم رۆژی كۆنگرە دووبارە پۆرتی (دلێری سەید مەجید)یان شكاند
03/06/2010, 12:00 (GMT+1)

لەدانیشتنی پێش نیوەڕۆی 3-6، واتە سێ یەم رۆژدا دلێری سەید مەجید ویستی خۆی بپاڵێوێ بۆ مقرری لیژنەی دارایی تا ئەو پێشنیاز و راپۆرتەی دەدرێن و دەخرێنە دەنگدانەوە بەهەمان شێوە و بەئارەزووی خۆی شەن و كەویان بكات و بەدڵی بنەماڵەی تاڵەبانی بێت، بەڵام هێندە كارتی سووری لەدژ بەرزكرایەوە و كەوتنە پێكەنین و گاڵتەكردن پێی تا وای لێهات هێندەی نەما بوو پشێوی بكەوێتە ناو هۆڵەكە.
ئەوەی كە بۆ ئێمەی ئەندامانی كۆنگرەو گروپی فشار زەحمەت تر و ناخۆشتر بوو ئەوە بوو كە لە جیاتی دلێری سەید مەجید كەسێكی خراپتر بووە مقەرری لیژنەكە ئەویش بایز تاڵەبانی بوو.
دوای دانانی لیژنەكان كە زیاتر لە13 لیژنەیە بڕیار درا لە پاشنیوەڕۆی 3-6ەوە دەست بەكۆنكردنەوەی رای لیژنەكان بكرێت لەلایەن بڕیاردەر (مقەرەر)ی لیژنەكانەوە و بۆ چوارەم رۆژ موناقەشەی راسپاردەو پێشنیازی لیژنەكان بكرێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









