تۆمه‌تبارکردنی سه‌رده‌شت عوسمان به تیرۆریست ئیدانه ده‌که‌ین
19/09/2010, 12:00 (GMT+1)

لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وەی سه‌رده‌شت عوسمان، گیانبه‌خشی ڕێگای ئازادی ڕاده‌ربڕین، به هاوکاری کردنی گروپی ئه‌نسارولئیسلام تۆمه‌تبار دهکاتو به‌م تۆمەتە نا لۆژیکیەش دەری دەخات كە لیژنەکە لە ئاست خواست و داوای خێزانی قوربانیەکەو، هاوڕێو دۆستان و ڕۆژنامەنوسان و هه‌موو خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان نەبووە. ئەمە هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆیه بۆ سه‌ر هه‌ر ده‌نگێکی ئازاد. له‌لایه‌کی تره‌وه ئه‌م تاوانبارکردنه ئاکامێی دژوار و ڕاسته‌وخۆی بۆسه‌ر خێزانی شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمان ده‌بێت.
ئێمه ئه‌و حزب و لایه‌نانه‌ی که له خواره‌وه ناومان هاتووه، وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م تاوانبارکردنه بەتوندی پڕۆتێست دەکەین، خوازیاری ئه‌وه‌ین که:
1/ لیژنه‌یه‌ک بۆ لێکۆلینەوە لە تیرۆری شەهید سەردەشت پێک بێت بەبەشداری ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی کوردستان،ڕۆژنامه‌نووسان، ڕێکخراوه نێو ده‌وڵه‌تیه‌کانی وه‌ک ئه‌منستی ئهنتهرناشناڵو ڕۆژنامه‌نووسانی بێسنوورو چاودێری مافی مرۆڤی جیهانیو نوێنه‌ری خێزانی سه‌رده‌شت عوسمان.
2/ حکومەت وده‌سه‌ڵاتی ئەمنی به‌رپرسن له پاراستنی ئه‌منیه‌ت و ژیانی بنەماڵەی شەهید سەردەشت و هاولاتیانی كوردستان.
پارتی چه‌پی کوردستان
ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید- چاک
پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان- سوێد
حزبی شیوعی کوردستان/ ڕێکخراوی سوید
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ستۆکهۆڵم
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان ڕێکخستنی ستۆکهۆڵم
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









