چاك كۆنگره‌ی سێهه‌می ئاسایی خۆی له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ئه‌مساڵ"2009" له وڵاتی دانمارك ده‌به‌ستێت
02/10/2009, 12:00 (GMT+1)

به پێی په‌یره‌وی ناوخۆ , پێویسته ناوه‌نده‌كه‌مان دوو ساڵ جارێك كۆنگره‌ی ئاسایی خۆی ببه‌ستێت,كۆنگره‌ی یه‌كه‌می له سه‌ره‌تای یۆنی2006 و كۆنگره‌ی دووه‌می ئاوارته‌ی خۆی له ده‌ستپێكی دیسه‌مبه‌ری ساڵی2007 له شاری كۆڵنی ئه‌ڵمانیا به‌ست.
له‌م كۆنگره‌یه نوێنه‌رانی زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا ڕاسته‌وخۆ به‌شداری ده‌كه‌ن ,له باشوور و ڕۆژهه‌ڵات و كه‌نه‌دا و ئامه‌ریكا و ئوسترالیاش له ڕێگای تۆڕه‌كانی ئه‌نته‌رنێته‌وه به‌شدار ده‌بن.
لێره‌وه داوا ده‌كه‌ین له دۆستانمان و هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی سه‌رنجیان له‌سه‌رمان هه‌یه, بۆ كارا كردنی چاك و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی گفتوگۆكانی ناو كۆنگره ده‌توانن پێشتر ڕه‌خنه و بابه‌ت و سه‌رنجه‌كانیان بۆمان بنێرن , كه پێشتر له ماڵپه‌ڕی كوردۆساید بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه و له كۆنگره‌ش گرنگی پێ ده‌ده‌ین.
هاوكات داوا له هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌كه‌ین له ڕابردوو ئه‌ندام بوون و به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه له ناوه‌نده‌كه‌مان دابڕاون ده‌توانن په‌یوه‌ندی به كۆمیته‌كان و كه‌ناڵه‌كانی په‌یوه‌ندی ناوهندمانهوه بكه‌ن, ئه‌گه‌ر خوازیاری كاركردنن له گه‌ڵمان و داخوازن به‌شداری كۆنگره بكه‌ن و درێژه به‌كار و چالاكی بده‌ن.
چاودێری كوردۆساید-چاك
Kurdocide Watch
1-10-2009
www.kurdocide.com
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









