نه‌وشیروان پیاوه بێ منه‌ته‌که ...
19/06/2009, 12:00 (GMT+1)

ئه‌حه سورداشی پێشمه‌رگه بوو، له ڕێگه‌ی دایکه‌وه په‌یوه‌ندی کردبوو به ڕژێمه‌وه، ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه به قه‌د شاخێکه‌وه بوو زۆر ئاسته‌م بوو تۆپ باران بیگرێته‌وه ته‌نانه‌ت هاوه‌نی 60 میلمیش نه‌ی ده‌گرته‌وه، ئه‌حه سورداشی وه‌ک چاوساغێک بوو بوو به ڕه‌سه‌دی تۆپه‌کان، به‌داخه‌وه ڕه‌حمان سێده‌ری قاره‌مانی شۆڕشی نوێ له‌گه‌ڵ کوڕه‌که‌ی له ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه به تۆپ بارانی کیمیاوی شه‌هید بوون، وه‌ک ده‌ستوری شۆڕش ئه‌حه سورداشی له پردی نێوان به‌رگه‌ڵو و سه‌رگه‌ڵو به سزای خۆی گه‌یشت، کاتێک ئه‌م هه‌واڵه ده‌گاته یاخسه‌مه‌ر، تاڵه‌بانی ده‌ڵێت: ئه‌حمه‌د سورداشی به فه‌رمانی من په‌یوه‌ندی کردوه به ڕژێمه‌وه، بۆ کوشتان!!!!
ساڵی 1986سڵه‌ی قه‌ساب وه‌ک وه‌فدی نوێنه‌ری به‌ره‌ی (جود) هات بۆ یاخسه‌مه‌ر بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پێکهێنانی (به‌ره‌ی کوردستانی) ، کاتێکمان زانی کاک نه‌وشیروان به توڕه‌یه‌وه له سه‌یته‌ره‌که‌ی که‌رتی 1 ی تیپی پارێزگاری که ئه‌و کاته شه‌هید غه‌ریب هه‌ڵه‌دنی فه‌رمانده‌ی که‌رت بوو به خێرایی تێپه‌ڕی، پاشان زانیمان کاک نه‌وشیروان به تاڵه‌بانی ووتبوو: پیاو نه‌ماوه له کوردستان تا (سڵه‌ی قه‌ساب) ببێته وه‌فدی مفاوه‌زات.
مانگی 11 ی 1986 به چه‌کی کیمیاوی تۆپ بارانی سه‌رکردایه‌تی کرا له یاخسه‌مه‌ر، مه‌لا به‌ختیار له خوار مقه‌ری که‌رته‌که‌ی شه‌هید غه‌ریب هه‌ڵه‌ده‌نی له ژورێکی بچوکدا بوو، که تۆپ بارانه‌که ده‌ستی پێ‌کرد هه‌موومان به‌ره‌و به‌رزایه‌کانی پشت ماڵی تاڵه‌بانی ملمان نا، مه‌لا به‌ختیارمان به جێ هێشت، مه‌لا به‌ختیار ده‌یقیژاند به‌جێم مه‌هێڵن ، گه‌ر مه‌لا نکۆڵی کرد له پاڕهوانهی ئه‌و ده‌مه شه‌رت بێ من ناوی خۆم بڵێم ، کاتێک گه‌یشتینه به‌رزایه‌کان، هێرۆ و جه‌لال به هه‌ناسکه بڕکێ هاتنه لامان، پێش پرسینی سه‌لامه‌تیمان ووتیان کوا (حیکمه‌ت) واته مه‌لا به‌ختیار، ووتمان مامه: ئه‌و هه‌ر ده‌مرێت باشتره به چه‌کی دوژمن بمرێ. که‌چی تاڵه‌بانی ووتی: باشتان کرد، ئه‌و به نیاز بوو ته‌سلیم بێته‌وه ده‌ی به‌ڵکو به چه‌کی دۆسته‌که‌ی چاولێک بنێ.
تاڵه‌بانی پێش هێرشی سوپای داگیرکه‌ر له دوا قۆناغه‌کاندا به‌ره‌و بنکه و باره‌گاکانی سه‌رکردایه‌تی سه‌فه‌ری کرد بۆ ئه‌وروپا، ئه‌وه نه‌وشیروان بوو به سێ پێشمه‌رگه‌ی ووت: یان بمرن یان مه‌یه‌ڵن ماڵه‌که‌ی مام جه‌لال بکه‌وێته ده‌ست به‌عسیه‌کان، هه‌ر واش بوو، ئه‌و سێ پێشمه‌رگه‌یه به بتڵی غاز ماڵه‌که‌ی تاڵه‌بانیان ته‌قانده‌وه و نه‌یان هێشت سه‌ربازه‌کانی به‌عس بچنه ژووری نوستنی جه‌لال تا نه‌یه‌ڵن که‌رامه‌تی تاڵه‌بانی په‌خش بکرێت له شاشه‌ی تیڤیه‌کانی فه‌ڕه‌نساو عێراقه‌وه.
تێبینی : ئه‌و 3 پێشمه‌رگه‌یه له ژیاندا ماوون ، دوانیان له کوردستانن و ئه‌وی تریان له ووڵاتێکی ئه‌وروپایه .
17-6-2009
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









