<

بۆ لایه‌نگرو ئەندامانی پارتی تڕۆک؟

04/12/2011, 12:00 (GMT+1)

 


وەرن هێشتا زووە ئەی لایەنگرانی پ.د.ک ئەتوانن دەست لەو پارتە هەڵگرن ، باناوتان نەکەوێتە زبڵدانی مێژوەوە ، دەڕڕابەی کارتان لەوێ دابخەن و بە ڕوپۆشێکی پۆڵاین دایپۆشن کە بۆ ئەوەی هەرگیز لەخەیاڵی گەڕاندنەوەیدا نەبن.
لە پارتی دەرچون واتە گەیشتن بە ئازادی و دیموکراسی و مافی پێکەوە ژیان ، گوێ بەوە مەدە کە موچە خۆری پارتیت، بەڵکو ئازادیت هەموو سەروەتی دنیایە. نازانم چۆن بونەتە پارویەکی بچوک و بە یەک تیکە لە بن ددانە خڕێ و کەڵبەکانی پارتیدا بە ئاسانی دەهاڕدرێن و لوش دەکرێن ، یاخود بون بە یەک قوم ئاوو بون بە تیونێتی شکێنی پارتی. بیرێک لەخۆت بکەوە بزانە تۆ چیت کەمترە لە مەسرور و ئەولادەکانی تری بەرزانی ، ئەی چیت کەمترە لە برازاکانی؟ باشە بۆ دەبێ ئەوان هەر برا گەورەکەی حزبی کەران بن؟ تو ئەوخوایە چەند جار بەبەرچاوتەوە بەرپرسە شەرواڵپیسەکانی پارتی دایک و کچی ئەو کوردستانەیان نایە ژێر و وەکو گەماڵێکی خوێڕی داوێنی پاکیانیان لێسایەوە؟ چەند جار بە بەرچاوتەوە خیانەت و تەععەددایان لە خەڵکی مەزڵوم و بی دەرەتان کرد؟ ئەزانم تۆش چاک ئاگادار بویت کاتێ کاکە سەردەشتیان تیرۆر کرد، بەڵام ملت حیز کردوو هیچت نەوت، تەنها لە جێ بەجێکردنی فەرمانێکی خوێڕیانە زیاتر نەبێ هیچت نەکرد. توخوا چەندین جار گەنج و لاوی کوردی داماویان لە پێش چاوت کردە تۆپی پێ و دو گۆڵی و شە‌ق شەقێنیان پێکرد؟ ئەی ملیت حیز کرد و هیچت نەوت ؟ باشە بیرت لەوە کردۆتەوە بۆچی ئەم پارتیە خاک و کوردی ڕەسەن دەفرۆشێ؟ ئایا براکانت لە قەندیل داوای ماف و ژیان بۆ تۆ دەکەن، ئەوان تێکدەرو ئاژاوەگێڕن؟ ئایا بۆ ئەم زستانە چەند بەرمیل نەوتت لەماڵ داناوە بۆ ئەو کولانەیەی کە چەندین ساڵە خزمەتی دەکەی بۆ ئەوەی تکە نەکاو نە تەپێ؟ لەهەمان کاتیشدا ئێستا لەسەربانی بەرپرسێکی شەرواڵ پیس هەتا بەیانی لەبەر سەرما هەڵدەلەرزی و پاسەوانی دەکەی؟ بیرت لێکردۆتەوە کە تۆ بۆ وا بەپرۆسەی جیاوزیکردنی پارتیدا تێدەپەڕی؟ مەسعود بارزانی و هەموو کادرو چڵکاو خۆر و مەسینە هەڵگرەکانی هیچیان لەتۆ جیاوازتر نیە و زیاتر نیە، کەچی تۆ هەر خۆت بەبچوک دەزانی، بۆ؟ ئازیزەکەم سەرێک هەڵبڕە بزانە جوانی ئاسمان چۆنە ، کەمێك لە مانگ بڕوانە فێری ژیانت دەکات چونکە مانگە ڕۆشن و ڕوناکەو بە قەبارە بچوکەکەی خۆیەوە کە لەشێوەی ئەو داسە دەچێ کە باوک و باپیرت دروێنەیان پێدەکرد و پشیتان هەڵنەدبڕی تائەو سەری قایمەکە. ئەازنی بۆ ئەوان وابون چونکە بڕوایان بە خۆیان بوو هەمیشە گیانی خۆشەویستیان لەگەڵ یەک تازەدەکردەوە، چاوەڕوانی پارە هیچ و پوچەکەی بەرزانی و پارتیان نەدەکرد بۆ ئەوەی ژیانیان دابین بکات. تۆش هەروەکو باپیرانت بڕیار بدە چیتر ناهێڵم زەویەکان بێ دەغڵ و دان بن و دەسیش لەکەس پان ناکەمەوەو بۆ کەسیش سەر شۆڕ ناکەم. ئەندامی بەڕێز کادری دڵسۆز بەس خۆت بۆ بنەماڵەی مافیاو گەنج کوژ و کورد کوژ ماندوو بکە؟ ئەی جارێک پرسیت کوا نەوتەکەمان؟ باشە خۆ من لێرە پاسەوانم ئەو هەموو نەوتە دەردەهێنرێت بەبەرچاوی منەوە، کەچی خێزانە بەشەرەفەکەت تەلەفۆنت بۆ دەکات کە تەکلیف لە برایەکت یان دۆستێکی نزیکت بکەیت ئێوارە ٢٠ لیتر نەوتتان بۆ بباتەوە؟ ئەی بۆکوێ ڕۆیشت ؟ لەوانە درۆش بکەیت لەگەڵ خۆت ، چونکە بەڕاستی دەزانی بۆ کوێ ژەڕوات. باشە وەرە بیرێک بکەوە ئایا من بۆ پاسەوانی بۆ کەسانێک یان دەسەڵاتێکی وا بکەم؟ ئەی بیرت لەوە کردۆتەوە بۆچی ئەم بەرپرسەی من ئەم هەموو پاسەوانەی هەیە؟ ئایا ئەگەر کەسێکی باش بێت بەو ئەندازە پاسەوانی دەوێت؟ نا بێ گومان تۆ بیر لەم جۆرە پرسیارانە ناکەیتەوە، بۆیە ئێستاشی لەگەڵ بێت تۆ خۆت گەوج و گێل کردوەو ناتەوێ ڕاستیەکان بزانیت. بۆ وا دەکەیت؟ ئەی تۆ کاکی بەڕێوەبەر چەند کوڕی بەرپرسی تڕحێوت بە سانایی بەڕێ کردوەو بەبێ ئەوەی شێوەی نامۆیان ببینیت؟ لەهەمان کاتدا باوکت، مامت ، برات، خوشکت، دایکت ، جیرانەکانت دۆستو ناسیارانت کردوە بە قۆنەرەو لە پێت کردون بێ ئەوەی حسابێکیان بۆ بکەیت، ئەمە جگە لەو هەموو پەڕوپوت و هەژارە کە پشکی مێرولەشیان بەرناکەوێت. ئەی نازانی تۆ خیانەت دەکەیت لە گەل و وڵاتت؟ یان ئەو ئەندام پەرلەمانە ڕۆبۆتانە، کە بەیەک ڕیمۆت کۆنتڕۆڵ هەیمەنەیان دەهێننە خوار، کاکی ئەندام پەرلەمان تۆ بیر لە پلەکەت بکەوە بزانە چ مەبەستێکی هەیە؟ ئەگەر بیریشت لێ کردۆتەوە بڕۆ ملت کەچ کەو وەکو سەگێکی حیز لەبەردەم دیوەخانە میراتیەکەی بنەماڵەی پارتی و بەرزانی ترسنۆکدا هەڵتوتێ و بقروسکێنە تاکو سەپکەیەکت بۆ دەهێنن کە بە ئاردی جۆ و گەنمی ئەسپێ هەڵاتو دروست کراوە، ئەوجا عافێتیشت نەبێ. تۆ ئەگەر ئەندام پەرلەمانی پارتیت ئەوە کار بۆ پارتی و مەسعودی جاش ئەکەیت، نەک کارکردنت بۆ خزمەتی گەلەکەت. بۆ بیر ناکەیتەوە هەر پارتی جاش نەبوو سوپای کاک سەددام بەرزانی لە دژی کورد بەکاری هێناو وەکو گەماڵێکی حیز دیسان کلکی کردە ناو گەڵی و بەرەو سەری ڕەش بۆی کشا. هێشتا زووە وەرەو دەستبەرداری ئەو پارت و خانەوادە تڕۆیەبەو ژیانی ئازاد هەڵبژێرە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست