ئه‌م ڕاپه‌ڕینه‌ی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی دژی سته‌م وسه‌رکوت باشترین تاقی کردنه وه‌یه بۆ ده‌رکه‌وتنی نووسه‌ری بێ هه‌ڵوێست!
19/02/2011, 12:00 (GMT+1)

ئاخر ئێوه خۆتا ن ئه‌و ڕاستی یه له هه‌موو که‌س باشتر ده‌زانن که مرۆڤ به گشتی و نووسهربهتایبهت به هه‌ڵوێسته‌کانیدا پێوانه ده‌کرێت که ئایا له به‌ره‌ی چهوسێنهراندایه یان له به‌ره‌ی چه‌وساوه‌کاندا..!!
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌مان هه‌ڵوێستی کاک فاروق ڕه‌فیق ی نه‌بێت ده‌چێته خانه‌ی ئه‌و بێ هه‌ڵوێست و مشه‌خۆرانه‌ی سێبه‌ری ده‌سه‌ڵات و له‌گه‌ڵ نه‌مانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سه‌رکوت که‌رو چه‌وسێنه‌ره‌دا، ده‌چێته زبڵخانه‌ی مێژووه ..!!
ئاخر ئهمڕۆبیرو قه‌ڵه‌م بۆچی باشه گه‌ر دژی سته‌م و سه‌رکوت و چه‌وسانه‌وه نه‌بێت ونهنوسێت ونهوهستێت نه‌بێته قه‌ڵه‌می به‌رگری له ئازادی و یه‌کسانی مرۆقی کورد ...!؟
شه‌رمه‌زاری یه بۆ ئه‌وکه‌س و نووسه‌رانه‌ی که چه‌نده‌ها ساڵه گه‌نجی ئه‌م کوردستانه‌یان به قسه‌ی زل و فشه هه‌ڵخه‌له‌تاندووه و ئه‌مڕۆ له هێج کونێکه‌وه ده‌نگیان نی یه!
به‌ڵام دڵنیابن گه‌نجی ڕاپه‌ڕیوی کوردستان زۆر ووریایهو چیتر به قسه‌ی زل و فه‌لسه‌فه‌ی ئێوه وهیچ لایه‌نێکی ترناخهڵاتێت و تا گه‌یشتن به ئامانجه ره‌واکان به‌رده‌وام ده‌بن له ڕاپه‌ڕین و به‌رگری کردن له مافه‌کانیان...!!
ئه‌مڕۆ ئه‌رکی هه‌موومانه که به‌رگری بکه‌ین له نوسه‌ری ئازا کاک فاروق ڕه‌فیق و دژی بڕیاری ده‌ستگیر کردنی بوه‌ستینه‌وه و نه‌هێڵین نوسه‌ره ئازاکان چاوترسێن بکه‌ن...!!
بۆ پێشه‌وه بۆ پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی هه‌موو پیلانه‌کانی یه‌کێتی و پارتی
تابه‌دیهێنانی هه‌موو ئامانجه‌کانی خه‌ڵکی ....!!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









