با حیزبی دیموکرات ته‌وزیح بدات
27/07/2010, 12:00 (GMT+1)

له‌م دواییه‌دا به ناوی (پێشمه‌رگه‌یه‌کی بێ‌ناو)ه‌وه وتارێک له کوردستانپۆستی ئازادا په‌خش کرا که قاسملۆ وابه‌سته‌ی ساواک بووه. له کۆنگره‌ی دوی حیزبی دیموکراتا له‌گه‌ل سه‌لاحه‌دینی موهته‌دی دا ده‌رکراون له‌سه‌ر ساواک بوون. چه‌ند که‌سێک وه‌ڵامی ئه‌م پێشمه‌رگه‌یه‌یان دایه‌وه و قاسملۆیان کرد به پێغه‌مبه‌ری ئاشتی که ئه‌مه‌ش قسه‌یه‌کی نابه‌جێیه و ماناوای وایه ئه‌و که‌سانه له خۆڕایی قسه ده‌که‌ن و هه‌رجی تر بڵین سه‌نگیان نابێت. چونکه وه‌ڵام دانه‌وه ئاوا نابێت. پێویسته حیزبی دیموکرات به‌فه‌رمی له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ته‌وزیح بدات ئایا راسته قاسملو له حیزب ده‌رکراوه له کۆنگره‌ی دوو؟ سه‌به‌بی ده‌رکردنه‌که‌ی چی بوه؟ ئایا ناکرێت له‌بری ئه‌و قسانه‌ی به هه‌وا ده‌کرێن ئه‌و به‌ڵگانه بڵێ‌و بکه‌نه‌وه که له‌م مهسئهلهیه ده‌کۆڵنه‌وه؟
کورد زۆر فه‌قیره و به ئاسانی ده‌خه‌ڵه‌تێت، ئاسان به پول و یارمه‌تی ده‌وڵه‌تان سه‌رکرده‌ی بۆ دروست ده‌کرێت و ئه‌م جه‌ماوه‌ره‌ش ئاسان لێمانی ده‌که‌ن به رابه‌ر و سه‌رکرده‌ی گه‌لی کورد و قه‌تیش ده‌رس وه‌رناگرن.
پێشمه‌رگه‌ی بێ‌ناو ده‌نوسێت که کۆنگره‌ی سێ له به‌غدا بوه نه‌کو له کۆیه. ئه‌م کۆنگریه چلۆن له به‌غدا گیرا و حیزب درایه ده‌ست قاسملو؟
له‌سه‌ر کورد پێویسته هه‌ڵوێست له هه‌مو که‌سێک بگرێت و ته‌حقیق له هه‌مو سه‌رۆکی حیزبێک بکات که جێگای گومان بوه. هه‌ر که‌سێک ناوی ده‌ر کرد و پایه‌ی هه‌بو به که‌سێکی زلی مه‌زانن له‌وانه‌یه خیانه‌تکارێکی زل بێت.
خۆلاسه‌ی که‌لام ئه‌وانه‌ی به‌ڵگه‌یان لایه پێویسته جوامێرانه بێنه مه‌یدان و ئه‌وانه‌ش که وه‌ڵامیان هه‌یه با به‌شان و باڵی هیچ که‌سێکا هه‌ڵنه‌ده‌ن با بیسه‌لمینن که ئه‌و قسانه درۆن. هه‌ر که‌سێک له خۆرایی قسه بداته پاڵ هه‌ر تێکۆشه‌رێک پێویسته ئه‌وێش هه‌روا به ئاسانی بۆ ده‌رنه‌چێت.
ئه‌وه‌ی که پێویسته دوباره بێته‌وه ئه‌مه‌یه که حیزبی دیموکرات و ئه‌وانه‌ی که هاوزه‌مانی قاسملو بون پێویسته بێنه ده‌نگ ده‌نا ئه‌وانیش به‌رده‌که‌ون چونکه بێ ده‌نگ بوون له حه‌قیقه‌تێکی وا نادڵسۆزیهکی گه‌وره‌یه
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









