مسته‌فا چاوڕه‌ش جانتاهه‌ڵگری دوێنێ و وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی ئه‌مڕۆ!
01/12/2010, 12:00 (GMT+1)

مسته‌فا چاوه‌ڕه‌ش یه‌کێک بووه له جانتاهه‌ڵگره‌کانی محه‌مه‌د ره‌حیم، پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئه‌مه بۆچی که‌سێکی قیاده مه‌رکه‌زی حیزبی شیوعی وای لێدێت؟ وه‌ڵامیش بۆ ئه‌مه ئه‌وه‌یه، که که‌سایه‌تییه تێکشکاوه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان هه‌ڵبستێننه‌وه و له‌و شوێنه تازه‌یه قبوڵ بکرێن، ئاماده‌ن هه‌موو شتێک بکه‌ن تا ببنه جێگای متمانه و بڕوا، ئه‌مانه زۆر خه‌ته‌ر ده‌بن، له‌و سه‌رده‌مه‌شدا مسته‌فا چاوره‌ش زۆر کاری بۆ پاراستن ئه‌نجام دا.
مسته‌فا چاوڕه‌ش باش ده‌زانێت گڵۆڵه‌ی که‌وتۆته لێژی، سه‌رده‌می ئه‌وه نزیک بۆته‌وه، که داموده‌زگای به‌عس ئیشی به شیوعییه‌کان نه‌مابوو و ئیستا که‌وتوونه‌ته راوه شیوعی، بۆیه زوو ده‌که‌وێته خۆی و بۆ ئه‌وه‌ی فایله‌که‌ی سه‌رده‌می ده‌زگای نازم گزاری ئاشکرا نه‌بێت، خۆی ده‌گه‌یه‌نێته لای ده‌زگای پاراستن، که ئه‌و سه‌رده‌مه مه‌سعود بارزانی به‌رپرسی ده‌زگاکه بوو، مه‌سعود بارزانیش ئه‌و نامه‌یه به خوودی مسته‌فادا ده‌نێرێت. ئه‌و نامه‌یه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت که مسته‌فا چاوڕه‌ش وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی ئیستا و فایلداری دوای رووخاندنی به‌عس، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش له حه‌فتاکاندا فایلدار و سیخوڕیی به‌عس بووه. بۆیه مه‌سعود بارزانی له رێگای ئه‌م زاته‌وه ئه‌و که‌سانه‌ی، که بوونه‌ته کلکی به‌عسیی، به قسه‌ی خۆی ده‌یه‌وێت ناوزڕیان بکات، لێره‌وه دیسان ده‌مه‌وێت کورته‌یه‌ک له پێناسه‌ی ئه‌م زاته‌تان بۆ بکه‌م.
له حه‌فتاکاندا به پێی ئه‌م نامه‌یه مسته‌فا چاوره‌ش خه‌باتی خۆی له ناو حیزبی شیوعی، که هاوپه‌یمانی به‌عس بووه ده‌گوازێته‌وه بۆ ناو ده‌زگای پاراستن، لێ ئه‌مجاره‌یان به دروشمێکی نوێ (کوردستان یان نه‌مان) و ئاماده‌یی خۆی پێشاندان ده‌دات و په‌یمان ده‌دات به پێی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کورد ئه‌مجاره کار بکات.
ئه‌م زاته که ده‌بێته پاریزه‌ر و جانتاهه‌ڵگری محه‌مه‌د ره‌حیمی به‌رپرسی ده‌زگای پاراستنی ئه‌و سه‌رده‌مه، تا په‌شیمان بوونه‌وه و خۆکشاندنه‌وه‌ی به‌عس له جێبه‌جێ کردنی رێککه‌وتنا‌مه‌ی 11 ئازار، ئه‌و ده‌مه کورد جارێکی تر دایه‌وه و شاخ و شه‌ڕ ده‌ست پێکرده‌وه، مسته‌فا چاوره‌ش حیمایه و جاتاهه‌ڵگری حه‌مه ره‌حیم بووه.
ئه‌م به‌رپرسانه له خه‌باتی شاخیشاندا، له ژێره‌وه له‌گه‌ڵ داموده‌زگاکانی حکومه‌تدا هاریکارییان ده‌کرد و له سه‌ریشه‌وه به ناوی وشه‌ی کوردایه‌تیی و پاراستنی خاک و نیشتیمان، کوڕی کوردیان به کوشت ده‌دا، له شاریش خه‌باته ژێر زه‌مینه‌کانیان بۆ کوشتن و داپڵۆسینی پیاوی به‌عس راده‌سپارد و پاش ئه‌نجامدانی چالاکییه‌کانیان سوپاسنامه‌یان ئاڕاسته ده‌کردن، به نهێنیش له ژێره‌وه زانیاری‌یان ده‌دا به رژێم و ره‌وانه‌ی زیندانه تاریکه‌کانی ئه‌من و ئیستیخباراتیان ده‌کردن. سه‌دان لاو و گه‌نجی کوردیان ره‌وانه‌ی مه‌رگ ده‌کرد، ئه‌گه‌ر تاکو ته‌راش له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌ی نامرۆڤانه‌ی به‌عسدا رزگاریان بووبێت، دواجار خۆیان پلانێکیان بۆ داده‌نان، به فێڵ و ته‌ڵه‌که له ناویان ده‌بردن، به‌مه مه‌رامه گڵاوه‌کانی خۆیان و سه‌رکرده‌کانی به‌عسیان جی به‌جێ ده‌کرد.
خه‌ڵکینه... ئێوه چۆن ده‌توانن ئه‌م سه‌رکرده داوێن پیس و فایلپیس و مێژوو ره‌ش و پێشمه‌رگه‌کوژ و خه‌ڵکی بێتاوانکوژ په‌سه‌ند بکه‌ن؟ منه‌تی که‌وش و کڵاشه‌کانیان، که بۆ داوێنپیسی و خۆفرۆشی له چیا دڕیویانه، چۆن توانیوتانه کوڕی خه‌ڵکی راسپێرن و بیکه‌ن به جاشی شه‌عبی؟ چۆن توانیوتانه بۆ ئه‌وه‌ی به تفه‌نگه‌کانیان چالاکییتان بۆ بکه‌ن له ناو رژێمدا، پاشان خۆتان بیان کوژن؟ یان تاوه‌کو له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی خه‌باتی چیاتاندا ناو ده‌ربکه‌ن و خه‌ڵکی به ئاگا بکه‌نه‌وه، که خه‌بات ده‌ستی پێ کردۆته‌وه له چیاکان؟
جا جیاوازی ئێوه و سه‌ددام چیی بوو؟ سه‌دام هه‌ر رۆژه‌ی په‌لاماریی وڵات و درواسێیه‌کی ده‌دا، نه‌خۆشی ناوده‌رکردنی هه‌بوو، ئێوه‌ش فایلداره‌کان، قوتابی ئه‌و قوتابخانه‌یه بوون، هه‌م له شاخ، هه‌م له شار، په‌لامارتان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی کوڕی خه‌ڵک به کوشت بده‌ن و منداڵانی کوردی چاوگه‌شتان ده‌هێنایه گریان و بێ باوکتان ده‌کردن! به شه‌ڕی خۆ کوژییه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ناو ده‌ربکه‌ن، تا ئاغاکانتان باشتر ئاگای لێتان بێت و بازاڕتان گه‌رم بکه‌ن، له هه‌مان کاتدا میلله‌تێکی ساویلکه وریا بکه‌نه‌وه، که شۆڕش هه‌یه له چیاکان، ئه‌و شۆڕشه‌ی که به خوێن و شه‌ره‌فی میلله‌ته‌که‌مان ته‌واوبوو.
ئه‌م کلکه به‌عسیانه بۆ ئه‌م کورسیانه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌مڕۆ، که هاتنه‌وه ناو شاریش، شه‌ڕه له دوای یه‌که‌کانیان دروست ده‌کرد، بۆ تیرۆرکردنی که‌سه دڵسۆز و نه‌یاره‌کانی خۆیان، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م رۆژانه به‌ره‌نگاریان نه‌بنه‌وه، تا پێنووسه‌کانیان و به‌ڵگه‌نامه‌کانیان نه‌بنه تێكدانی کورسییه له‌رزۆکه‌کانیان.
من لیره‌وه پێتان ده‌ڵێم: خه‌یاڵتان خاوه، پێنووسه‌کان له کار ناکه‌ون و به‌ڵگه‌نامه مێژوویه‌کانیش وه‌کو خۆیان ماون. ئه‌و پێنووسانه‌تان پێ ناوه‌ستێنرێت، به‌ڵگه‌نامه‌کانیشتان پێ تیرۆرناکرێت، تا مێژووی میلله‌تێک به خواستی خۆتان بشێوێنن و هاوڕه‌نگ و هاوده‌نگی خۆتانی بکه‌ن. به‌ڵێ ده‌بێت له سه‌ر تاوانه‌کانتان دادگایی بکرێن، به‌پێی یاسا.. به‌ڵام کام یاسا؟ من ئه‌و یاسایه‌ی ئێوه ناڵێم، وام پێ باشه ئێوه بچنه‌وه ئه‌ودیو بۆ لای ئاغاکانتان به‌پێی یاسای ئه‌وان سه‌نگسارتان بکه‌ن!
جێگای خۆیه‌تی لیره‌دا ئه‌وه وه‌بیر مسته‌فا بهێنمه‌وه، که گوایه دایک و خوشکی له ئه‌من گیرابوون و له به‌ر پاراستنی شه‌ره‌فی ئه‌وان، به ناچاری ته‌نها نامه‌یه‌کی هاریکاریی بۆیان نووسی، به‌ڵام کاک مسته‌فا ئه‌وه‌نده خۆپه‌رست بووه، به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و خیزانه‌که‌ی له چاوگرتووه، ئه‌وه‌ی فه‌رامۆش کردووه، که به ده‌یان ژن و کچ و خوشکی که‌سانی تر له زیندانه‌کاندابوون و ده‌ستدرێژی ده‌کرایه سه‌ریان، ئه‌م به‌ناو سه‌رکرده‌یه، ده‌بوو هه‌موو دایک و کچێکی ولاته‌که‌ی به دایک و خوشکی خۆی بزانیانه، نه‌ک ته‌نها بیری له خۆی بکردایه‌ته‌وه.
بۆ زانیاری زیاتر له سه‌ر مسته‌فا چاوڕه‌ش کلیکی ئه‌و لینکانه‌ی خواره‌وه‌ش بکه:
مسته‌فا چاوڕه‌ش، به چۆغه‌وه شه‌ڕی ده‌کرد تا نه‌کوژرێت
جگه له دوو نامه گه‌ر جاسووسێتییم کردبێت هه‌قه ئیعدام کرێم
تێبینی: داوای لێبوردن له‌و نووسه‌ره ده‌که‌ین، که به هه‌ڵه ئه‌م نووسینه به ناوێکی تره‌وه و له ئه‌رشیفی نووسه‌رێکی دیکه‌دا دانرابوو.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









