ئایا ئهو كۆنگرەیه كۆنگرەی یەكێتیەكانە؟
07/06/2010, 12:00 (GMT+1)

ئالا تحسین تالەبانی كە مێردەكەی چۆتە ناو گۆران و بە هۆی ئەوەوە زوو زوو هەرەشە لە خالۆی دەكات كە ئەمیش ئەچێتە ناو گۆران ئەگەر پلە و پۆستی بەرزی حزبی و حكومی نەدرێتێ.
نمونەی دزە یەكێتی زۆرن و زۆر بە نهێنی كار بۆ روخاندنی دەكەن بەلام بە سەرزارەكی وادەردەخەن كە تەنها خۆیان یەكێتین و بەس!
حەسیبە ابراهیم حسین (حەسیبە بابۆلی) خوشكی عەزیمە بابۆلیە كە بە هەموو توانایەكی كار بۆ گۆران دەكات!
د.مجید حمد امین ئامادەیە لە پێناو بەرزەوەندی خۆی هەموو یەكێتی بەقوربانی تەنها پارتیەك بكات و لە زێرەوە چ دۆسیەی یەكێتی هەیە تەسلیمی پارتیەكان بكات!.
بێستوون سابوراوایی بەدرەوشت و دز و خیانەتكار كە نەیتوانی تەنها كۆنترۆلی رێكخستنی پیرەمەگرون بكات لەبەر سەرقالی بونی بە هەندێ كرداری بەدرەوشت.
تانیا گلعت گلی خێزانەكەی تا سەر ئێسقان پارتین و دارای مێردیشی لەبەر ئەوەی سەر بە پاراستنی پارتیە بە فەرمانی نێچیرقان بارزانی دامەزرا لە ئەنجومەنی وەزیران بە پلەیەكی باش بەبێ ئەوەی بروانامەیەكی باوەرپێكراوی هەبێ!.
ئارێز عبدالله كابرایەكی تا چەند بلێی چاوچنۆك و پولەكیە ئامادەیە بچێتە ناو هەر حزبێك ئەگەر پارەو پۆستی باشتری لێ دەست بكەوێت زیاتر لە یەكێتی!.
ئەمانە و زۆریتریش كە خۆیان كاندید كردووە بۆ ئەندامیەتی سەركردایەتی و ئەنجومەنی ناوەند و ئەگەر هیچیان دەست نەكەوت ئیتر بە تەواوەتی یەكێتی تەلاق دەدەن.. لە كۆتایی هەر ئەوەمان بۆ ماوەتەوە كە بلێین یەكێتی تۆ بەراستی دۆراوی...
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









