ڕاپه‌ڕین وسه‌رده‌می نوێ
19/02/2011, 12:00 (GMT+1)

جارێک له چه‌رچلی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و کاتی به‌ریتانیا ده‌پرسن ژماره‌ی هه‌موو عه‌ره‌ب چه‌نده ؟ ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ بیست‌و دوو که‌سن پێ ی ده‌ڵێن چۆنت حساب کردوه له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ 22 ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی هه‌یه و ته‌نها سه‌رۆکه‌کانیشیان حسابن ئه‌وانی تر هه‌مووی قنچکه پیازن !! به‌ڵام ئه‌مڕۆ عه‌ره‌ب زیاد له سێسه‌د ملیۆنن چونکه گه‌لانی عه‌ره‌ب هه‌موی به‌یه‌ک ده‌نگ ڕژاونه‌ته سه‌ر جاده‌و هاوار ده‌که‌ن ده‌ڵێن نه‌خێر جه‌نابی میسته‌ر چه‌رچل ئێمه قنچکه پیاز نین ئێمه ئینسانین ئێمه به‌شمان خوراوه ئێمه ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی ڕاده‌ربڕینمان هه‌بێ ده‌توانین له ماوه‌یه‌کی کورتا گه‌وره‌ترین قه‌ڵای زوڵم بڕوخێنین به‌ڵێ هێزی جه‌ماوه‌ری عه‌ره‌ب بوه‌ته زریانێک و یه‌ک له دوای یه‌ک ڕژێمه بۆگه‌نه‌کان ڕاده‌ماڵێ له مێژودا شتی وا ڕوی نه‌داوه که له‌ماوه‌یه‌کی واکورت چه‌ندین ڕژێمی سه‌رکوتکه‌ر بکه‌ونه به‌ر غه‌زه‌بی توڕه‌یی جه‌ماوه‌ر و فریای یارمه‌تی دانی یه‌کتریش نه‌که‌ون ئه‌گه‌ر ئه‌م توڕه‌ییه وا به‌رده‌وام بێ ئاکامی زۆر باشی بۆ عه‌ره‌ب لێده‌که‌وێته‌وه و کاریگه‌ریه‌کی باشیش ده‌کاته سه‌ر گه‌لانی ده‌ورو به‌ره‌که‌ی خۆی که گه‌لی کوردیش له هه‌مو گه‌له‌کان زیاتر پێویستی به‌ئازادی ڕاسته‌قینه هه‌یه له‌وانه‌شه ئه‌م ڕاپه‌ڕینه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی بۆ یه‌کجاره‌کی جڵه‌وی سه‌رکردایه‌تی له‌ده‌ست بنه‌ماڵه وهێزه ته‌قلیدیه‌کان بێته ده‌رێ و هێزێکی وشیار به هزری نه‌ته‌وایه‌تی دروست ببێ بۆ سه‌رکردایه‌تی کردنی کورد چونکه تا هێزی بنه‌ماڵه حوکم بکه‌ن کورد هه‌رگیز هیچ به هیچ ناکا و ته‌جره‌به‌ی ئه‌و بیست ساڵه‌ش سه‌لماندی که ئه‌و دوو بنه‌ماڵه ته‌نیا وته‌نیا خۆشگوزه‌رانی خۆیان وخانه‌واده‌ی خۆیان ده‌وێ هه‌ر له گه‌ڵ هه‌ڵکردنی زریانی غه‌زه‌بی عه‌ره‌ب سه‌رانی کوردیش که‌وتنه خۆیان و به‌گوێره‌ی په‌یماننامه‌ی ستراتیجیش هه‌موو ڕێ وشوێنێکی گونجاو و نه‌گونجاویان گرتۆته به‌رو به‌کرده‌وه‌ش جێبه‌جێ ی ده‌که‌ن له پێناو مانه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی خۆیان و خۆشگوزه‌رانی خۆیان ئه‌وه‌ی له سلێمانی ڕویدا به‌ری ڕێککه‌وتنه ستراتیجیه‌که‌ی نێوان مه‌کته‌بی سیاسی پارتی و یه‌کێتیه پارتی له سلێمانی هیچ هێزێکی نیه جگه له چه‌ند چڵکاو خۆڕێک که له شێوه‌ی جلخوار و به‌ڵته‌جی کار بۆ پارتی ده‌که‌ن (زیاتریش له‌ناو یه‌کگرتوو و حیزبه ئیسلامیه‌کان دا خۆیان شاردۆته‌وه) یه‌کگرتووش وه‌کو هه‌وێن دوو سه‌د که‌سیان ناردبو بۆ خۆپیشان دانه‌که .. ئه‌مه‌شیان له خۆپیشاندانه‌که‌ی 17 ی شوبات زۆر به زیره‌کانه پیاده کرد یه‌که‌م جار ئیجازه‌ی خۆپیشاندانیان دا به جه‌ماوه‌ر له‌م کاته ناسکه که که‌س ته‌وه‌قوعی نه‌ده‌کرد وا به‌ئاسانی ئیجازه‌ی خۆپیشان دان بده‌ن به خه‌ڵک . جلخوارو به‌ڵته‌جیه‌کانیشیان تێگه‌یاندبوو که ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌که به‌ره‌وه لقی چوار ببه‌ن چونکه به‌شه‌کانی تری سیناریۆکه ده‌بوایه له‌وێ بکرێ له‌وێش جلخواره‌کان ده‌ست پێشخه‌ریان کرد له به‌رده‌بارانکردن و هێرشکردن تاکو جه‌ماوه‌ره توڕه‌که زیاتر په‌لامار بده‌ن پاش ماوه‌یه‌کی که‌م به‌ڵته‌جی و جلخواره‌کان له ناو خه‌ڵکه‌که کشانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان به‌ر نه‌که‌ون ئینجا ده‌ستڕێژی گولله ده‌ستی پێ‌کرد که هه‌موی به به‌رنامه بوو ئه‌و خه‌ڵکه خه‌ڵتانی خوێن کرا . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌کێتی له سلێمانی گونی پارتیه ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ریش ڕاپه‌ڕی به‌هۆی بوونی عاتیفه‌ی کۆنی نێوان یه‌کێتی وگۆڕان و به‌تایبه‌تی نێوان کۆنه پێشمه‌رگه‌و ئه‌و خه‌ڵکه زۆره‌ی که هیچ موسته‌فید نه‌بون له حوکمی یه‌کێتی (هه‌ر زووش وابڵاو بوه‌وه که ئه‌گه‌ر خه‌ڵک بچنه سه‌ر باره‌گاکانی یه‌کێتی ئه‌وه ئه‌وان شه‌ڕ ناکه‌ن و باره‌گاکانیان ته‌سلیم به‌جه‌ماوه‌ر ده‌که‌ن) له‌م کاته‌دا له ماوه‌یه‌کی که‌م هه‌مو باره‌گاکانی یه‌کێتی ده‌که‌وتنه ده‌ستی گوڕان وجه‌ماوه‌ره‌وه که ئه‌مه‌ش هه‌م هێزێکی زۆرتری ده‌دا به‌گۆڕان و هه‌م پارسه‌نگی هێزه‌کانی به‌لایه‌کی تر دا ده‌گۆڕی و هه‌میش ده‌نگو سه‌دایه‌کی یه‌کجار زۆری لێ دروست ده‌بوو به تایبه‌تی له‌م بار‌و دۆخه‌ی ئه‌مڕۆی جیهان که هه‌مو خه‌ڵک چاوی بڕیوه‌ته میدیاکان و هه‌ر خوێن ڕشتنێکی زۆریش به‌خراپ له‌سه‌ر پارتی و یه‌کێتی ده‌که‌وێته‌وه جا پارتی بۆیه ئه‌م سیناریۆیه‌ی داڕشت تاوه‌کو جه‌ماوه‌ر باره‌گاکانی یه‌کێتی نه‌گرن چونکه پارتی هه‌رگیز پێی خۆش نیه خۆی به نزمتر ببینێ له ئاست یه‌کێتی دا چونکه گرتنی یه‌کێتی له سلێمانی واته گرتنی گونی پارتی (له‌وانه‌یه هه‌ندێک که‌س قسه‌که‌م به عه‌شایریانه حساب بکه‌ن) به‌ڵام بۆ تێگه‌یشتنی مه‌سه‌له‌که وا ده‌ڵێم یه‌کێتی هه‌ر له ئه‌وه‌له‌وه گونی قۆڕ بووه بۆ پارتی به‌ڵام پارتی له 31 ی ئاب عه‌مه‌لیاتی بۆ یه‌کێتی کرد‌و خۆی له‌و به‌ڵایه ڕزگار کرد(که ئه‌مه‌ش باسێکی تره) پارتی له‌م سیناریۆیه‌ی که دروستی کردوه مه‌به‌ستی تریشی هه‌یه ترسێکی باشیشی دا به‌گۆڕان که سه‌ر به‌رز نه‌کاته‌وه له حه‌ددی خۆی زیاتر (ئه‌و حه‌ده‌ی که پارتی ده‌یه‌وێ) پارتی گۆڕانی تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه ده‌وێ که زیانی بۆ په‌زه‌کانی پارتی نه‌بێ ئه‌گینا گۆڕان باهه‌بێ قه‌یچێکا ئه‌میش باگوڵێک بێ له گوڵه بێ بۆنه‌کانی ده‌سکه گوڵه‌که‌ی مامی عه‌مه‌لیاتکراو .... ئێستا پارتی بار‌و دۆخه‌که ی که‌مێک زه‌حمه‌ت و ئه‌سته‌م کردوه ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی پارتی ده‌یه‌وێ وا له‌خه‌ڵکو دنیا بگه‌یه‌نێ که ئه‌وان هیچ کێشه‌یه‌کیان له گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر نیه به‌ڵکو ئه‌وه گۆڕانن ئاژاوه ده‌نێنه‌وه به‌هۆی ئه‌و ترسه زۆره‌ی که داویه‌تی به گۆڕان گۆڕان ناچار بوو به‌یاننامه ده‌ر بکات وخۆپیشاندانه‌که‌ش به ئاژاوه گێڕی له قه‌ڵه‌م بدا ئه‌گینا هه‌مو که‌س ده‌زانێ خۆپیشاندانه‌که زۆر شارستانیانه ودروشمه‌کانیشیان زۆر مه‌عقول بون هیچ جیاوازیه‌کی نه‌بوو له گه‌ڵ ئه‌و شێوازه‌ی که ئه‌مڕۆ پیاده ده‌کرێ له سه‌رانسه‌ری وڵاتانی عه‌ره‌ب ودنیا ئیتر نازانم گۆڕان بۆ به ئاژاوه باسی ده‌کا .. پارتی به گۆڕان ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر بۆمن ئیش نه‌که‌ی ئه‌وا سه‌ری ماره‌که پان ده‌که‌مه‌وه ئه‌گه‌ر گۆڕان به‌م ترس وله‌رزه‌ی پارتی ئیش بکا ئه‌وه ئه‌نجامی وه‌کو زه‌حمه‌ت کێشان و سۆشیالیست ده‌بێ..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









