دڵۆپە خوێنەكان توركەكانیان تۆقاند!!!
19/04/2010, 12:00 (GMT+1)

كاتێك سەیرى ئەو گرتە ڤیدیۆیە دەكەیت كەبەشێوازى جیا جیا گیراون لەوكاتەى بەڕێز تورك پەلاماردەدرێت زۆر نیگەران دەبم بەڵام بەپێچەوانەوە كەبۆ هەمان شەو و بەرەبەیانیەكەش و تائەم چركەساتەش كوردانى چاونەترسى باكوور بەشێوازى جیا جیا پشتیوانى لەو سەركردە ئاشتیخوازەى خۆیان دەكەن نیگەرانیەكەم نەماو زۆر دڵخۆش بووم پێشتر لەسەر نوسینێكى نەژادى حاجى برایم چەند سەرنجێكى كورتم نوسى بوو چەند خوێنەر پێیان وابوو من بەنزینم بەئاگردا كردووە.بۆیە بەپێویستى دەزانم كەبڵێم نەخێر بەڵكو ئێمە پەیامێكى كورتمان بۆ پەكەكە ناردووە كە ئاوەكە گەیشتۆتە ئێسقان بۆیە پێویستە زەنگى ووشیاركەرەوە بەگوێى بەرپرسانى توركدا لێبدەن و پێیان بڵێن نەكەن لەبەڕەى خۆتان زیاتر قاچ ڕابكێشن چونكە وەكو پیرى داربڕ تەور ئەكێشین بەقاچتاندا،
چونكە پێشتر توركیا و ئەمریكا پلانى تیرۆركردنى موراد قەرەیلان داڕشت بوو پەلاماردانى ئەو سەركردەیەى كوردیش كەئێستا وێڕاى قەدەغە كردنى پارتەكەى سیاسەتیشى لێقەدەغەكراوە و ڕێگەخۆشكردنە بۆ ئەوەى بزانێت ئایا كوردان خاوەندارێتى لەسەركردەكانى خۆیان دەكەن یان نا
من نامەوێت بەرنامە بۆ پەكەكە دابنێم كەچى بكات و چۆن خەبات بكات چونكە هەرخۆم جارێكیان دیمانەم لەگەڵ ووتەبێژى پەكەكە كردووە كەدەڵێت پەكەكە پێویستى بەئاقڵى پسپۆڕانى دۆسیەى توركیا نیە منیش نامەوێت هەمان قسە خۆشم بگرێتەوە بەڵكو تەنیا دەمەوێت ئەوە بڵێم كەخۆشبەختانە توركیا دواى ڕژانى چەند دڵۆپێك خوێن ڕووبەڕووى بوركانێك ناڕەزایەتى جەماوەرى چاونەترس بۆوە كەهیچ جیاوازیەكى نەبوو لەگەڵ ئەوكاتەى كەعبدڵا ئۆجەلان دەستگیركرا،،،، سەیرى ئەم دوو وێنەیە بكەن كەتیایدا ئەحمد تورك و ێلاح الدین دەمیرتاش دەردەكەون بەڵام لەدووكاتى جیاوازدا،


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









