<

تارمایی نگریس وشومەوە. وەڵامێک بۆ بابەتی نووسەر لە ژێر ناوی: پێشمەرگەیەکی بێناو بلاوکراوە لە ماڵپەڕی کوردستان پۆست

19/07/2010, 12:00 (GMT+1)

کەسێک لەژێر ناوی پێشمەرگەیەکی بێناو، لە نووسراوەیەک دا لە ماڵپەڕی کوردستان پۆست، قاسملو بە خەیانەتکار و پیاوی ساواک، ئستخباراتی بەعس و کێ جی بی شەورەی تۆمەتباردەکات.
بەر لە نوووسینەوەی وەڵام بۆ تامایی و نگریس نووسەری بابەتی"40 ساڵ چه‌واشه‌کاری ڕاستیه‌کان،دوکتۆر عه‌بدوڕه‌حمان قاسملو نیشتمان په‌روه‌ر بوو، یان خه‌یانه‌تکار"؟ بە پێویستم زانی بە دوو شت ئیشارە بدەم:
یەکەم، کورد بە درژایی مێژووی خەباتی، ڕێبەرێکی وکوو دکتور قاسملو بتوانا و زانا، و دەتوانین بەڵێن هەموو ئەو شتانە کە ڕێبەرێک دەبێ لێی بەرخواردا بێ بە زیادەوە تێیدا بوو.
دوکتور قاسملو خوێندنی باڵای لە زانکۆکانی دەرەوی وڵات تەواوکردبوو، بەرزترین رادە خوێندەواری بوو، رۆشنبیرێکی زانا و بە زانست بوو کە بە چەند زمانی زیندووی بیانی دەنووسی و دەیخویندوەو بە تەواوی قسە ی پێدەکرد.
سیاستمدارێکی ناسراوی دەرەوەی کوردستان بوو، بە سەر دوو فەرهەنگی سیاسی دەرەوە و ناخۆیی دەسەڵاتێکی تەواوی بوو، بە زرێنەی زاراوەکانی کوردی قسەی دەکرد.
قاسملو یەکەم ڕێبەری کورد بوو کە خاوەنی نووسینی چەند پەرتۆک بە زمانەکانی بیانی لە علم و زانستی ئابووری و سیاسی بوو. قاسلمو یەکەم ڕێبەری دیپلوماتی بەتوانایی کورد بوو کە لە دەروەی وڵات لە لایەن زۆربەی گەورەپیاوانی سیاسی ئەوروپا وەکوو سیاستنمدارێکی بەتوانا ناسرابوو، و پێوەندێکی زۆر نیزیکی لەگەڵ چەند ڕێبەری گەورە دنیا بوو.
قاسملو یەکەم ڕێبەری کورد بوو، کە هەستی بەگرینگی پێوەندی دەرەوەی کوردستان کرد، و توانی یەکەم رابەتەکانی دیپلوماسی دەرەوەێ کورد لە ئەوروپا وەگەر بخا و پرسی کوردی هێنایە ناو کۆمەڵگاکانی نێونەتەوەیی و بە دنیا ناساند. ئەگەر بەمهەوێت لەسەر زانایی و زانەست و لێهاتوویی و تایبەتمەندییەکانی دوکتور قاسملو بنووسەم لەوانە چەند پەرتۆکێک تەواو کات.
دووهەم، لە کاتێدا یارانی دوکتور قاسملو دوای ٢١ ساڵ تێپەر بوون لە تیرۆرکردنی بە دەستی پیاوکۆژانی کوماری ئیسلامی ئێران خەرێکی پەردەلابردنی لە مونۆمینتی ئەوگەورە پێاوە و سیاستمداری لیهاتووی کورد لە ڤیەنن، و هێشتا شوێنی برێندارکردنی تومەتەکان و قسەچەوتەکانی ٢١ ساڵ لەوەوپێشی مەڵاکانی حدک کە بەر لە چەند ڕۆژیک لە ئێستە لە مەڵپەڕی پێشمەرگەکان و مێدیا نیوز بڵاو بووە، سارێژ نەبوون، کە لەسەر ڕا دارودەستەێ لادەر لە رەوت و خەتی گەوەرە سیاستمداری کورد دوکتور قاسملو، بناوی پێشمەرگەیەکی بێناو دەستیان داوەتە هێرشی ناڕەوا و چەوت لە مەڕ پێغمبەری ئاشتی، ڕێبەری هەمیشە زیندووی کورد دوکتور قاسملو.
دوکتور قاسملو کە جی رێز خەڵکانی ناخۆ و دەرەوە وڵاتە بێ رەحمانە دەکەوێتە ژێر هێرشی جەماعەتێک مەلای حوجەرەکانی کۆیە و نۆکەرەکانیان. نایارانی دوکتو قاسملو لەو پەڕی بێ وێژدانی دا لە هەموو رەفەند و درۆیکی بێ ئەساس و پۆچەڵ، بێ ئەوەی بەڵگەیەک بێنەوە ئیستفادە دەکەن، تەنانەت بۆ ئەوەی چاوچەنوکی و بەرچاوتەنگی و کوێرباوەری خۆیان سابەت بکەن.
من نامهەوێت لە سەر یەک یەکی ئەو تومەت و قسە چەوتانەی کابراێکی بێناو لێدوان و پێداهاتنەوە بکەم، چۆن ئەو قسانە نە لەسەر ئەساسێک و بناغەیەک دارژاون، و نە بەڵگە و سەندیک لە لایەن هێرش کەرەوە خراوەتە بەر دەستی خوێنەران.
کابراێکی بێناوی، بناو، پێشمەرکەیەکی بێناو، لە خۆیەوە هەزیان دەڵێی و قسەی بێ رەبەت و چەوت دەکا، و تۆمەت دەخاتە پاڵ دوکتور قاسملو، پێغمبەری ئاشتی و خۆشەویستی خەڵکانی ئازادیخواز لە گەشت بەشەکانی دنیا.
جۆری قسەکردنی ئەو کابرا بێناوە، بابەتی عەرفان قانعی فرد لە پێوەندی ٢١مین ساڵی تێپەڕبوونی تیرۆری دوکتور قاسملو و هاوڕی یان بە دەستی جەمهۆری کۆنەپەرەستی ئیسلامی ئێران وەبیر دەهێنێتەوە، کە چەندرۆژ لەمەو پێش لە مەڵپەری دیار و نادیار بڵاوکراوەتەوە. قسەکانی بەدرۆ پێشمەرگەیەکی بێناو، دەقاودەقی وتارەکەی عارف قانعی فردە، کە دوکتور قاسملو بە جاش و خەیانەتکار لە قەڵەم دەدا.
کابرای بێناو لە ژێر ناوی پێشمەرگەیەکی بێناو دەڵێ:
ڕه‌حمان قاسملو له‌ تاران له‌ لایه‌ن ڕوکنی ئێران (ساواک) ده‌گیرێت و زیندانی ده‌کرێت. قاسملو له‌ زیندان دا زۆر زوو خۆی ده‌دۆڕێنێت و به‌ڵێنی هاوکاری به‌ ساواک ده‌دات. ساواک دوای ته‌سلیم بوونی ڕه‌حمان قاسملو، ئه‌و ئازاد ده‌کات و له‌ به‌رانبه‌ر ئیعترافه‌کانی دا پاداشی پێده‌دات.
جگە لەوەی ئیدەعایەکەی کابرای بێناو هیج ئەساسێک و بنەڕەتیکی نیە، هەروەها هیچ بەڵگەیەکیش ئەرائە نادا واوەتنەکەی بەسەلمێنی. بێناو دەڵێ "ڕه‌حمان قاسملو له‌ تاران له‌ لایه‌ن ڕوکنی ئێران (ساواک) ده‌گیرێت و زیندانی ده‌کرێت"، لێرەدا دەردەکەوەی کە بێناو هیچ زانیارێکی لەسەر وەزعەکە نیە.
کاکی بێناوی بێ شوناسنەمە ئەگەر کەسێک رۆژێک لە کاتەکانی شا لە ئێران ژیابێت، دەزانی کە ڕۆکنی دوو و .... و ساواک دوو داموودەزگایی جیاوازەن، ئەگەر جەنابی بێناوی بێ ئیتلاع، مەبەستی لە رۆکنی دووی ئەرتشی شایە ئەو شتێک، دەنا جەنابی بێنا، هەر وەکو تۆ خۆت بێناوی، کە هیج ناوێکەت نیە خۆتی پێی بناسینی، ئەوەی ئەتۆ دەڵێی "ڕۆکنی" لە هیچ هەمبانەیەکی سیخۆری ئێرانی زمانی شا دا وەجودی نەبووە.
وا دەردەکەوی جەنابی بێناو بەتەمان لە دنیای خەیالی بێناوی دا درۆ هەڵبەستن، دەنا ساواکی ئێران داموودەزگاێکی سیخۆری سەربەخۆبوو و ڕۆکن لە سیستەمی سیخۆری ئێراندا هیچ مانا و مەفهۆمێکی لەو پێوەندیەدا نیە. بۆ وەرگرتنی زانیاری تکایە کای بێناو بەهاوکارانەت پێوەندی بکەن، لانی کەم ئەوان دەتوانن لە فرۆشتنی درۆ ڕینوێنێت بکەن.
لە ئیدامەی نووسینەکەیدا کابرای بێناو دەڵێ:
"پاشان ڕه‌حمان قاسملو له‌ لایه‌ن ساواکه‌وه‌ ده‌نێردرێته‌وه‌ باشوری کوردستان، و له‌ لای ئه‌حمه‌د تۆفیق و به‌رپرسانی تری حیزبی دێموکڕات ده‌ڵێت: "کڵاوم نا‌وته‌ سه‌ر ساواک و به‌درۆ به‌ڵێنی هاوکاریم پێداون، بۆیه‌ ئازاد کراوم." به‌ڵام حیزبیه‌کان باوه‌ڕ به‌ قاسملو ناکه‌ن و پاش دادگای کردنی زیندانی ده‌که‌ن".
کاکی بێناو ئاشکراکردنی زانیاری شتێکی زۆر بەنرخ و پێرۆزە، بڵام، ئەوەی تۆی بێناو، لە بیرێت دەچێت و هەستی پێناکەێت ئەوەیە کە ئەگەر قەرار وادانراوە درۆ ئاراستە خەلک کەی، لانی کەم دەبێ وەتەکانەت راستی درۆ هەڵبەستنی دابێت.
بێناوی بێ شوناسنامە، ئەگەر قاسملو پاش گەرانەوەی لە ئیران واتە دوای ئازادبوونی لە لایەن ئەندامانی حیزب دادگایی کراوە و مەحکوم بە زیندان بوو، لە کام زێندان لە کوێ، چ ماوەیەک بەدەست کێ زیندانی بوو؟.
حیزبی دێموکراتی کوردستان نە زێندانێکی بوو و نە شوێنیک کەسێکی تێدا بە حەوێتە کە زیندانێکی تێیدا ڕابگرێت. دوایی بێناو بۆ ئەو واوەتنەت چە بەڵگەیەکەت لەبەردەستە؟ تۆ کە لە ئارشێوەکانی حیزب نیزیکی و دەستت پێیان دەگات. بۆ لە دارودەستەکەت داوای بەڵگەت نەکرد، بۆ ئەوەی تۆشی خمی بێناوی و وەڵام وەرگرتنەوەی ئەم و ئەو نبێ؟ برای بەرێز کاکی بێناو و بی ناسنامە تۆ خۆت باش ئاگادرای کە تۆمەت خستنە پاڵ و قسە چەوت و ناڕەوا بستن بە کەسێک پێویستی بە بەڵگە و ئەو جۆرەشتانە هەیە.
قسەکانی چەوت و تومەتە ناڕەوانکانی مەلاکانی کۆیە ئی ٢١ ساڵ لەمەو پێش هیچ ئاکامێکی نەدایەوە، بڵام ئێەو قەت لە هەڵەکانتان دەرستان وەرناگرن کە دوا بەدوای ئەو هەڵەیە، خۆتان تووشی خەتایەکی دیکە دەکەن.
دوای تۆران و زویر بوونی مەلا و دارودەستەی پاش کۆنگرەی هەشت، ئێوە گەرانەوە ناو حیزب، لە بیرتان دەچی کە چێتان بە هاو سەنگرەکانتان دەگوت، ئێستاس لە لایەک ئەشکی تمساحی بۆ دەرێژەن و وێنەی قاسملوتان کردۆتە هێمای خۆتان، و لەلایەکەی دیکە قسەی چەوت و تۆمەتی ناڕەوا دەخەنە پاڵ مادووترین پێشمەرگەی حیزب دوکتور قاسملو، ئەوێش بناوی پێشمەرگەیەکی بێناو. تۆخوا ئەوە شەرەف و وێژدانە؟
باسی گرتنی سمایل ئامۆزاکەی دوکتور قاسملو دەکەی، و دەڵێ:
سمایل قاسملوش له‌ پێناوی ئازادکردنی خۆی دا ناوی 250 که‌س له‌ کادرانی به‌توانای نهێنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ده‌داته‌ ساواک. له‌ ئاکام دا حکوومه‌تی ئێران له‌ هێرشێک دا هه‌ر 250 که‌سه‌که‌ ده‌سگیر ده‌کات.
غه‌نی بلوریان، و عه‌زیز یوسفی که‌ دوو که‌س له‌و کادیرانه‌ بوون، ده‌که‌وه‌ن به‌ندیخانه‌ی ساواکه‌وه‌ و بۆ ماوه‌ی 25 ساڵ له‌ به‌ندیخانه‌کانی حکوومه‌تی داگیرکه‌ری ئێران دا شۆڕشگێڕانه‌ به‌ره‌نگاری ده‌که‌ن.
دوو تیبنی سەبارەت بەو واوەنەتان، یەکەم لە پێوەندی بە ژمارەی گێراوەکان، ٢٥٠ کەسە نەبوون، زۆر کەمتر لە ژمارە یەبوون، ئەگەر وانیە تکایە لیستی ئەوکەسانە ئاشکراکەن. دووهەم، ڕۆنە کە درۆزنی بەلام حێسابێش نازانی، ئەوەنندە من لە بیرم، ئە ڕووداوە لە ساڵی ١٣٣٨ هەتاوی بوو، واتە تاساڵی ١٣٥٧ دەبیتە ١٩ ساڵ، لیرەدا بێناو لە ساڵەکان بژادنی لە هەڵە دایە.
تازە کاک سمایلی قاسملو ئامۆزای دوکتور قاسملو بوو، خۆی بەرپرسی کردەوەی خۆیەتی، چ رەبتێکی بە دوکتو قاسملووە هەیە؟.
کاکی بێناوی بێ شوناسنامە، یان زۆر گیلی و هیچ تێناگەی، یاخۆ براستی زۆر ناحاڵێ، لانی کەم دەتتوانی بۆ راست و ناراست بوونی ئەو مەسەلەیە لە هاوڕیکانەت پرسیار کێ، ئەو ٢٥٠ کەسەی تۆ ئیشارەی پێدەدی درووست نیە و لە حیسابکردنیش دا هەڵەت کردووە.
لادەری داخ لەدەڵێ بێناوی بێ شوناسنامە، ئەگەر مەبەستەت لە ئەو خەتەی حیزب دێموکراتی کوردستان سەر بە حیزبی توودەی ئێرانە ئەو شتێک، دانا مامەغەنی بلوریان و ...... بیرو باوەڕیان حیزبی توودەی سەر بە سوفییەت بوو، نە بەحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران.
ئەوان تا مردنیش دێموکراتی راستەقینە نبوون و وەک بیر و بۆجوو توودیی بوون (توودەیی بوون زۆر خەراپ نیە، بەڵام توودەگری ناشیاوە)، و بی تەفاوەتی و نەبوونی باوەڕ بە کورد و التەزامی حیزبی توودە بەرامبەر بە هاوپەیمانی و پشگیری نکردنی یەکیەتی سوفیەت لە کوردەکان هۆی ئەسڵی رووخانی کۆماری مەهاباد بوو.
بێ ناسنامەی بێناو ئامۆژگارێت دەکەم، مێژووی خەباتی کورد بخوێنەوە، و چیتر فریوی دارودەستەی مەلاکانی کۆیە و قۆم و تاران مخۆ، بگریەوە بۆ لای هەوڕییەکانی پێشوو، بۆ ناو خەڵک، بۆ ئەوەی لەوە بەدواوە توشی هەڵە و درۆ هەڵبەستن نبێ، مەوودای درۆ کورتە.
کابرای بە درۆ، بناو، پێشمەرگەیەکی بێناو لە بەردەوامی نووسێنەکەێدا دەڵێ:
"ڕه‌حمان قاسملو به‌ ئه‌حمه‌د نستانی ده‌ڵێت: "تۆ لای ئه‌حمه‌د تۆفیق بڵێ که‌ ده‌توانم بچم له‌ کوردستانه‌وه‌ زیاتر له‌ 200 پێشمه‌رگه‌ی حیزب بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ خۆم بێنم، بۆ ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌وانیش بێنه‌ ئێره‌ و با به‌ده‌ستی بارزانیه‌کان تێدا نه‌چن. ............. " و بەدرۆ پێشمەگەی بێناو، قسەکانی ئیدامەێ دەدا و دەڵێ:
و قاسملو به‌و شێوه‌یه‌ به‌ قسه‌کانی خۆی درێژه‌ ده‌دات:
"کاک ئه‌حمه‌د نستانی هیچ نیگه‌رانی خۆت مه‌به‌، ئێمه‌ پاشان تۆ ئازاد ده‌که‌ین و به‌و شێوه‌ یه‌ ئه‌حمه‌د تۆفیق له‌ ناو ده‌به‌ین و خۆمان ده‌ست به‌سه‌ر حیزبی دێموکڕاتی کوردستان داده‌گرین و ده‌بینه‌ خاوه‌نی حیزب."
باشە بە درۆ پێشمەرگەی بێناوی بێ شوناسنامە، تۆ خۆت لە خۆتەت پرسیارەت نەکردووە کە دوکتو قاسملو ئەرگەر قەرار وابایە شتێکی ئاوا بکا، چ نیازێکی بە ئەحمەد نستانی بو؟.
پێموایە تۆش وەکو هاوڕی کانەت، بە قەوولی فەرانسەویەکان "زۆر حاڵی دەبێ، بڵام درەنگ تێدەگەی" و بە قەولی کورد گوتنی، دوو قرانیەکەت درەنگ دەکەوی". پێشنیاردەکەم چاویک بە کتێبی نیوسەدە تیکۆشان بخشینە بەڵکوو هیندێکەت زانیار لەسەر ئەو مەسەلەیە دەست کەوی.
لە پێوەند خوالێخۆشبوو ئەحمەد توفیق بێناوی بی سوناسنامە دەڵێ:
"به‌ قسه‌ی تاهیری خوشکه‌زای ئه‌حمه‌د تۆفیق که‌له‌گه‌ڵ ئه‌و دا له‌ زیندانی ئه‌بوو غه‌ریبی به‌غدا بووه‌، تاهیر به‌ چاو به‌ستراوی گوێی لێ بووه‌ که‌ حه‌مه‌ده‌مین سیڕاجی به‌ده‌ستوری ڕه‌حمان قاسملو شکه‌نجه‌ی ئه‌حمه‌د تۆفیقی کردوه‌.
ئه‌حمه‌د تۆفیق به‌ حه‌مه‌ده‌مین سیڕاجی ده‌ڵێت:
"ئاخر بۆچی شکه‌نجه‌م ده‌که‌ی "شینه‌ ڕێوی"، خۆ له‌ هه‌ر به‌رگێک دا بی ده‌تناسمه‌وه‌، هه‌ی نامه‌ردی خۆفرۆش، من چ خراپه‌یه‌کم ده‌رهه‌ق به‌ تۆ کردوه‌."
حه‌مه‌ده‌مین سیڕاجی له‌ وه‌ڵام داده‌ڵێت:
"ئه‌وه‌ ده‌ستوری دوکتۆر ڕه‌حمان قاسملویه‌ و تۆ ده‌بێ له‌ ناو تیزاو (ئه‌سید) دا بکوڵێن درێت".
بۆ ئامۆژگاری تۆ بێناو وە دارودەستەی مەلاکان، بە پێ قسەکانی خوالێخۆشبوو هێمن موکوریانی، ئەحمد توفیق، کە لە بەغدا بوو، و پێشتر پێوەندێکی تووندی لەگەڵ بنەماڵەی بارزانی بوو، بۆ پتەو راگرتنی پێوەندی نێوان، حەمایل خان خێزانی خۆلیخۆشبوو بارزانی دەعەوەت دەکا، و ئیستخباراتی عیراق بەو مەسەلەی هەست دەکا و ئەحمدتوفیق دەگرێت، و گوایە چەند شتی دیکە لەسەر ئاشکرا دەبن و لە نەهایەتدا لە زیندان بێ سەرو شوێن دەبێ.
کابرای بێناو بەر لە نووسین و پاڵ خستنە تومەتیکی قۆرسی ئاوا، لانی کەم بە کتێبی نیوە سدە تیکۆشانی مەلاعەبدوڵڵای حەسەن زادە موراجەعەت کردبایە، تاکوو بزانی، مەلا عەبدوڵلای حەسەن زادە دانیشتووی کۆیە لە سەر ئەحمەد توفیق چ دەڵێ، و ئەو کاتە دەردەکەوەێت تۆ درۆزنی یان مەلای حدک نووسەری نیوسەدە تیکۆشان بێ رەبەت قسەی کردووە.
بە درۆ پێشمەرگەیەکی بێناو، هەرچەند هەموو پێشمەرکەیەک ناوی خۆی هەیە، و تەنانەت ناوی پێشمەمەرگە لای خۆی ناوێکی زۆر پیرۆز و رێزداریش، تۆ شرم ناکەی لەو پەڕی بێناوی و نەبوونی ناسنامە تومەت دەیخێتە پاڵ بەتواناترین، زاناترین، بە وێ و مادووترین، و دیپلوماترین پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران دوکتور قاسملو.
ترسنوک وەکوو پێشتر ئیشارەم دا، هەر پێشمەرگەیەک ناوێکی تایبەت بەخۆی هەیە و ناسناوکەشی "پێشمەرگەیە"، تۆی تارمایی نیگریسی، وەیشومە، بێناوی بێ شوناسنامە، تۆ قەت ناتوانی پێشمەرگەیەک بێ. پێشمەرگە ئالای هەمیشە زیندوو، وە هێمای خەباتی نەتەوەیی کوردە، ناوێکی پێرۆز و ئەوپەڕی رێز و حۆرمەتی هەموو کوردێکی کوردستان خۆشەویستە. تۆی بێناوی، دەبێ درۆ دەکەی چۆن ناسنامەیەکەت نیە، کەوابوو قەتیش ناتوانی پێشمەرگەی بێناو بێ.
 
نووسینی هەژار مەحمەد ئەمینی، ریکەوتی ١٩ /٧/٢٠١٠

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست