سەرنجی کوردستانپۆست لە سەر ئەو نووسینەی د. جەزا چنگیانی
07/07/2013, 12:00 (GMT+1)

یەکێک لەو نامانەی کە ئاڕاستەی د. جەزا کراوە و بۆ ئێمە هاتووە بە ناوی رەنجەوە ئەمەی خوارەوەی نووسیوە:
بەڕێز دکتۆر جەزا چنگیانی!
لە سیڤیەکەی بارزانی و تاڵەبانیدا ئەو ڕۆژگارانە وونن کە پڕن لە جاشایەتی و خوێنڕشتن، تۆیش هەر لە ئێستاوە هەمان سیڤی بۆ نەوشیروان مستەفا ئامادە دەکەیت. بەڵام بە پێی ئاگاداریی ئێمە: نەوشیروان لە هەموو سەردەمەکانی ژیانیدا، چالاکیەکانی بەشێکی تەواوکەر بوون لە چالاکیەکانی تالەبانی، ئیتر هەر لە ١٩٦٦ وە تا ئەمڕۆ. ئێستایش ئەو گردێکی لە شاری سلێمانی داگیر کردووە، ساڵانەی خوێندنی کوڕەکانی لە ئەمریکا ٢٥٠ هەزار دۆلارە بۆ هەر یەکێکیان، بۆگەنترین هێزی سیاسی زیندووکردۆتەوە کە ئیسلامیەکانن، کەچی ئێوەیش دەهۆڵی چاکی و پاکی بۆ لێدەدەن. بەڵام زۆر بە دڵنیاییەوە، ئەو دادگایەی بارزانی و تالەبانی تیا حوکم دەدرێت، هەمان دادگای حوکمدانی نەوشیروانیشە، ئەوەیش دادگای گەلە نەک دادگای ئەو ڕۆشنبیرانەی بە هیوای جێگەو پێگەیەکی باش لە دەسەڵات و پەرلەماندا، دەهۆڵ بۆ ئەو سەرکردانە لێدەدەن، کە لە دوای تەمەنی ١٢ ساڵیانەوە، ڕۆژێکی پاک لە ژیانیاندا نادۆزرێتەوە.
سلێمانی - ڕەنج
سەرنجی کوردستنپۆست: ئەوەی پێویستە ئێمە لێرەدا روونی بکەینەوە، ئەوەیە کە د. جەزا چنگیانی و هەموو نووسەرەکان بۆ خۆیان بەرپرسیارن لە ناوەرۆکی ئەوەی دەینووسن، کوردستانپۆست بەرپرسیار نییە لە هیچ راوبۆچوونەکان، دەتوانین ئەوەش بڵێین کە ئێمە لەگەڵ راوبۆچوونەکانی د. جەزادا نیین، بەڵام لە سۆنگەی بڕوابوونمانبە ئازادیی رادەربڕیین، ئەوەی د. جەزامان دابەزاندووە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









