جەلال تاڵەبانی لە تیرۆرو ئەشکەنجەدانی رۆژنامەنووسی لاو سەردەشت عوسمان دا پشکی رێوی بەردەکەوێت ، مەسعود بارزانییش پشکی شێر !
01/10/2010, 12:00 (GMT+1)

ئەرێ بەڕاست یاناسێک هەیە کە نەزانێت گومانلێکراو دەبێت لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێت . ئەی ئەگەر وایە بۆچی لە تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمانی رۆژنامەنووسدا گومانلێکراو بەسەدان هەزار کەس ئەگەر نەڵێم بە ملیۆن کەس ئاماژەی بۆ دەکرد کەچی کەس جورئەتی نەکرد ناویشی بهێنێت.
کار وابڕوات ، سیناریۆی درۆ و هەڵبەستراوی بێشەرەفانە خۆش بێت سەرەی ئێوەیش دێت . ئاگرە سوورە هەروا لەئێوە دوور نابێت ، یەکەبەیەکەتان لە قەڵای دیکتاتۆریەتی بنەماڵەدا هەتک دەکرێن و بە پارچەپارچەکراوی فڕێتان ئەدەن . بێگومان حیزبی بەعسیش سەرەتا بەم جۆرە سیناریۆو تێرۆرانەوە هاتە مەیدان ..
ئەی جەماوەری کوردستان .. یاساناسان .. هونەرمەندان..شاعیران.. ئەدیب و نووسەران ویژدانتان مەفرۆشن بە دۆلارە دزراوەکانی سەری ڕەش و دوکان .. تیرۆری سەردەشت عوسمان هێما و زەنگێکی ترسناکە پێمان دەڵێ کوردی ژێردەستەو زەلیلی دەستی دیکتاتۆر ئەمجارە بەخۆی ،بە بێدەنگی خۆی، بە خورتی زەوتکردنی ئیرادەی خۆی ڕازییە ملکەچە ، چاوەڕی دەکات دەسەڵات هەڵکوتێتە سەر کچ و ژن و منداڵەکانی لەناو جێگەدا ئینجا نوزەیەکی لێوە بێت ، چەند شەرمە مرۆڤ تا ئەو ئەندازەییە بە رەزیلکردنی خۆی رازی بێت .
جەلال تاڵەبانی : جەنابتان خۆتان بە پارێزەرو سەرەککۆماریش دەزانن و پەیمانی ستراتیژیشتان لەگەڵ گومانلێکراوانی ئەم تاوانەدا هەیە و بەئاشکرا یش دەزانن کە کێ ئەم تاوانەی ئەنجامداوە . کەچی بێدەنگەتان لێکردووە .. جارێکی تریش ئاگادارت دەکەینەوە کە بە یاسای (تستر علی المجرم) تاوانباریت . تاوانبار ..تاوانێکی تریشت کردە ملی خۆت .. ئەگەر ئیسلامی لای خوا خۆت بگرە ئەگەر سێکولاریشت و ئیماندار نیت بە خوا و بە قورئانەکەی ، ئەوە جارێکی تریش رووڕەشی مێژووی مرۆڤایەتی و مێژووی کورد و گەلانی عێراق دەبیتەوە و لاپەڕەکانی دوای خۆت ڕەش تر دەکەیتەوە.
ئەی کۆمەڵانی خەڵکی کورد لە باشوری کوردستان
شەرەف و ویژدانمان ، دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە ، ئەگەر لەم تاوانە بێدەنگ بین....
هەموومان تاوانبارین ، ئەگەر لەم تاوانە گەورەیە بێدەنگ بین...
هەر کەسێک گومانلێکراو بناسێت و لێی بێدەنگ بێت .. تاوانبارە ..
هەرکەس و لایەنێک داڵدەی بدات و بۆی پەردەپۆش بکات .. تاوانبارە
هەموو ئەو نووسەر و شاعیرو ڕۆشنبیرانەی لەم کارەساتە بێدەنگن .. جێگەی گومانن.
یاساناسەکان ئەگەر لەمە زیاتر بێدەنگ بن لەم تاوانە ئاشکرایە .. دەبێت بکرێنە ژێرپرسیارو گومانەوە.
پارتی و یەکێتیش دەبێت چاک ئەو ڕاستیە بزانن ئەو زەمانە گوزەشت ، نەما کە خەڵک بکوژن و لاشەکەی بخەنە بیرێکەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









