<

ڕوخانى ڕژێمەكەى بەشار ئەسەد و گوڕانكاریەكی تر لەناوچەكەدا

13/10/2011, 12:00 (GMT+1)



هەمومان دەزانین كەدواى ئەوشەپۆلی بەهارى عەرەبی یەی كەلەوڵاتانى عەرەبى دارووى داو لەئاكامداڕژێمى تونس ومیسرو دواترلیبیا یەك لەدواى یەك ڕوخان وئێستاش لەهەریەكە لەیەمەن وسوریائەوشەپۆلی نارەزایەتى وبێزاربوونە بەردەوامی هەیە وروخاندنی حكومەتى یەمەن(عەلى عەبدوڵڵاێاڵح)لەئان وسات دایەوقسەلەوەدەكرێت كەناوبراو وڵات بەجێ بێڵێ...لەسوریاش دواى دەسەڵاتێكى40ساڵەى دیكتاتۆریانەى ئەسەدى باوك وكوڕشەپۆلی ناڕەزا یەتى رۆژانەبەردەوامى هەیەوساتبەساتیش توڕەبونەكان لەزیاد بوندان بەتایبەتى دواىئەوەى ئەوڕژێمەفاشی وتۆتالیتارسیتەكەوتۆتە كوشت و بڕى هاوڵاتیان وبەكارهێنانى تانكوزرێپۆش و جۆرەها چەكى تر لەبەرامبەرهاوڵاتیانى سڤیل..كە ئەم كارو كردەوانەى نەك هەرلەعەزیەتى خەڵك كەم ناكەنەوە,بەڵكودەبێتەهۆى توڕەبونى زیاتریان وسوربونیان لەسەر روخانوكۆتاى هێنان بەودەسەڵاتەتاكرەوە كۆنە پارێزە...لەهەمان كاتداڕۆڵەكانى گەلى كورد لەباشورى بچوك بەردەوامن لەخەبات و تێكۆشان لەپێناوچەسپاندنى هاوڵاتیبوونی خۆیان و بەدەستهێنانى سەرەتاى ترین مافەكانى خۆیان كەبەدرێژاى دەسەڵاتى ئەسەدەكانەوە لێ بێبەش بوون...
چ لەناوەوەى وڵات وچ لەدەرەوەى وڵات لەوپێناوەدا درێغیان نەكردوەهەرچەندەبارودۆخ وتایبەتمەند ێتی ئەوپارچەیە جیاوازى هەیە لەگەڵ پارچەكانى ترى كوردستان..هەرلەو چوارچێوەیەشداوبۆ درێژەدان بەدەسەڵاتەتاكرەوانەكەیان دارودەستەكەى بەشار هەڵیان كوتایەسەرماڵی شۆرش گێڕورۆشنبیرى ناسراوى كورد مشعەل تەمۆ ودواى ئەوەى ملیان بۆنادات بەدەستڕێژى تفەنگەكانیان شەهید یان كرد..كە ئەم كارە بووە جێگاى نەفرەت و بێزارى سەرجەم گەلى كوردو وڵاتانى جیهان و ئەوڕێكخراوانەى كەگرنگی بەمافى مرۆڤ دەدەن.. لێرەدا دەوڵەتى سوریا دەبێت ڕاستیەك بزانێت كە كوشتن وبڕو لێدانى شۆڕشگێران لێرە ولەوێ ناتوانێت كۆتاى بە خە باتى گەلانی بهێنێتیا وخواست و ئیرادەو تینوێتى بۆ ئازادى لەبن بەرێت...
تاكە ڕێگا بۆ ڕژێمەكەى بەعسى سوریاوهاوشێوازەكانیان ئەوەیەلەوەتێبگەن چی تر ناتوانن بەزەبرو زەنگ درێژەبەژیانى سیاسی خۆیان بدەن ..دەبێت بەخۆشى بێت یان بەزۆر دەرگاى ئازادیەكان واڵابكەن بەدیالۆگ چارەسەرى كێشەكان بكەن یان دەسەڵاتەكان یان جێ بهێڵن و لێگەڕێن گەل چارەنوسى خۆى دیارى بكات.. یاخودڕێگا بە هەڵبژاردنێكى بێگەردودیموكراسیانە بدەن كەگەڵ ئایندەى خۆى هەڵبژێرێت كە من پێم وایەهەردوكیان یەك ئەنجامیان دەبیت كەكۆتاى هێنانەبە دەسەڵاتى تاكڕەوى
بنەماڵەى ئەسەد..هەرچەندەكەلەدواین قسەمدادەڵێم تەنها گورینى ڕژێمەكان ودەموچاوەكان بەس نین بەڵكوپێویستە سستمى گشتى وڵات بگۆرێت كۆتایى بەگەندەڵى بهێنرێت و گەلی كوردیش بە مافی رەوای خۆى بگات....



ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست