عه‌لی له‌تیف دڵه گه‌وره‌که‌ی له لێدان که‌وت
18/07/2009, 12:00 (GMT+1)

عه‌لی له‌تیف
ساڵی 1944 له گه‌ڕه‌کی چواربا‌غ له شاری سلێمانی له‌دایك بووه ، له‌ساڵی 1964 هه‌ڵبژێردراوه بۆ یانه وهه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی و هه‌ر له‌و ساڵه‌دا یه‌که‌م یاری بۆ یانه‌ی سلێمانی کرد له‌گه‌ڵ یانه‌ی کاره‌بای به‌غدا له یاریگای ئیداره مه‌حه‌لی سلێمانی ، عه‌لی له‌تیف یاریزانی تۆپی پێ و باسکه و گۆڕه‌پان و یاری باله بوو پاشان بووه به ڕاهێنه‌ری یانه‌و هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی له یاری تۆپی پێ و باسکه پاشان ناوبژیوانی پله یه‌ك بووه له تۆپی پێ و باسکه شان به‌شانی وه‌رزش که‌سایه‌تیه‌کی ناسراو بووه له هونه‌ری شێوه‌کاری و چه‌ندین پێشانگای کردۆته‌وه له ووڵاته‌کانی ئه‌وروپا و یابان و که‌نه‌دا و چه‌ندین ووڵاتی تر ، ماموستا عه‌لی ده‌ستی شیعریشی هه‌بووه و کوڕه‌که‌شی به ناوی دیلان یه‌کێکه له گۆرانی بێژه سه‌رکه‌وتووه‌کان .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









