لیژنەكانى سەرۆكى پارتى
21/12/2011, 12:00 (GMT+1)

ناكرێ بێژم سەرۆكى هەرێم ، چونكە زۆر بەداخەوە مسعود بارزانى نەخۆى زەرفیەتى ئەوەى تیایە ببێتە ئەو سەرۆكە و نە هەرێمیش ئەو هەرێمە یەكگرتوەیە كە ئەو سەرۆكایەتى بكات ، بەهەر حاڵ ئەمە زۆر مەبەستى باسەكەم نیە ، بەڵكو لێرەدا زیاتر دەمەوێ قسە لەسەر لیژنەكانى سەرۆكى هەرێم بكەم كە بۆ هەر رووداوێك یا باشتر بڵێم بۆ هەر تاوانێك كە پارتى ئەنجامى دەدات ، ئەوا سەرۆكەكەیان بە كەڵك وەرگرتنى خراپ لە پێگە و دەسەڵاتەكەى بۆ لەرێلادان و تێبزركردنى تاوانەكەو دورخستنەوەى لە پارتى و دارشتنى سیناریۆیەكى لەم شێوە ، ئەوا بە ناو سەرۆكى هەرێم لیژنەیەك لە نزیكەكانى خۆى كە هەر هەمووشیان كاربەدەستى حزبەكەى خۆین دروست دەكات ، وەك ئەوەى (سەردەشت عوسمان)ى رۆژنامەنووس كە كەس نەیزانى لیژنەكە كێیە و چۆن لێكۆڵینەوەكانیان ئەنجام داوە و چۆن گەیشتونەتە ئەو دەرەنجامەى كە شەهیدى جوانەمەرگ تیرۆرست بووە نەك تیرۆركراوە ، ئەمە لە كاتێكدا لە كوردستان كەس نیە نەزانێ كە سەردەشت عوسمان بە ئاگادارى سەرۆك خۆى و بە سەرپەرشتى راستەوخۆى (مسرور)ى كورى و (ساسان عەونى)یەوە بەم شێوە وەحشیانە و نامرۆڤانە شەهید كرا ، لیژنەكەى دەڤەرى بادینانیش بەراى هەموو خەڵك هەر وایى لێدێت ، ئێستا ئەوا چەند رۆژە پاراستن و سەرۆك و دەزگا جاسوسیەكان بیر دەكەنەوە بزانن چ سیناریۆیەك دابرێژن كە پارتى تێیدا وەك خۆیان دەڵێن بێ تاوان و ماف خوراوبێ ، هەندێ خەڵكى سەر بە یەكگرتووش هاندەر و جێبەجێكارى تاوانەكان بن ، لە وڵاتێكدا ئەگەر یاسا سەروەر بوو ، دادگا هەبوو ، داواكارى گشتى هەبوو ، بە هیچ شێوەیەك پێویست بە دروستكردنى لیژنە ناكات بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوەكان ، بەڵكو لیژنە وەك لە پێشدا ئاماژەم پێكرد بۆ زیاتر شاردنەوەى تاوانەكان و چەواشەكردنى راى گشتى و تاوانباركردنى نەیارەكانە ، لێرەدا لە سەرۆكى پارتى دەپرسین ئەرێ ئەو لیژنەى بۆ رووداوەكانى (17)ى شوبات دروستت كرد ، كە هیوا أحمد و ئەندامانى ترى حزبەكەت تاوانبارى سەرەكى بوون تێیدا چى بەسەرهاتەوە ، باشە بۆ ئەو لیژنانەى پەیوەندیان بە بكوژەكانى حزبەكەت یا جاش و مستشارە ئەنفالچیەكانەوە هەبێ ئەو لیژنانە ئاكامەكانیان رانەگەیاندرێت .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









