<

بەیاننامەى كۆمەلێك لەگەنجانى مەسیف

17/03/2011, 12:00 (GMT+1)


بۆ پشتگیرى لە مەیدانى ئازادى لەسلێمانى

ئێمە وەكو كۆمەلێك لەگەنجانى مەسیف لە كاتێكدا ئەم بەیاننامەیە بڵاو ئەكەینەوە بۆ ئەوەى دەسەڵات تێبگات كە لەهەموو شوێنێك دەنگى نارەزایەتى هەیە و خەڵك وشیارە لەهەموو كردەوەكانیان و سیناریۆكانیان......كوردستانیان و هاونیشتیمانانى بەرێز وەكو هەموو لایەك ئاگادارن كە گەندەلى و نا عەدالەتى گەیشتۆتە ئاستێك كە چیتر قەبوڵ نەكرێت ... بۆیە كاتى ئەوە هاتووە كە پێیان بڵێین واز لە دەسەڵات بێنن چونكە 20 ساڵ لە حوكمرانى ئێوە نەتانتوانى مافەكانى خەڵك جێ بەجێ بكەن ....... ئێمە وەكو كۆمەلێك لەگەنجانى مەسیف پشتگیرى تەواوى خۆمان بۆ خوشكو براكانمان لە مەیدانى ئازادى لە سلێمانى دوپات ئەكەینەوە وە پێیان ئەلێین ئێمە ئەگەر بە جەستە لەگەل ئێوە نین بەڵام بە دڵ هەموو ساتێك لەگەلتانین ..

لەكۆتایى دەسەلاتدارانى هەرێم و بە تایبەتى پارتى دیموكراتى كوردستان ئاگادار ئەكەینەوە كە بەخۆیان دابچنەوە و واز لە تۆقاندنى خەڵك بێنن چونكە ئەگەر مەنجەڵ پڕ بو لێى ئەرژێ !!!!!

كۆمەلێك لەگەنجانى مەسیف

  2011/3/16

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست