ڕاگه‌یاندنی تۆڕی پشتیوانی پشده‌ر ده‌رباره‌ی په‌لاماره‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی پشده‌ر و چۆمان
18/07/2011, 12:00 (GMT+1)

جێی ئاماژه‌یه که ئێران ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه به بیانووی ڕاونانی هێزه نه‌یاره‌کانی تۆپبارانی ئه‌و ناوچانه ده‌کات که بۆته هۆی کوژران و بریندار بوونی سه‌دان و ئاواره‌کردنی هه‌زارانی تر؛ هه‌روه‌ها بۆته هۆی کاولکردنی گونده‌کان و سووتاندنی ڕه‌زو باخه‌کانیان و کوژرانی مه‌ڕو ماڵاته‌کانیان. شایانی باسه که ئه‌م ناوچه‌یه که به درێژایی ده‌یان ساڵ به ده‌ست ڕژێمه‌کانی عێراقه‌وه تووشی چه‌رمه‌سه‌ری ببوون.
ئێمه له کاتێکدا به توندی ناڕه‌زایی خۆمان به‌رامبه‌ر به‌و ده‌ستدرێژییه پڕ تاوانکارییه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌رده‌بڕین، داوا له تێکرای ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه کوردی، عێراقی و نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ده‌که‌ین که دژی ئه‌م په‌لاماردانانه‌ی ئێران ڕیسوا بکه‌ن و گوشاری بخه‌نه سه‌ر ئێران که پهلهمارو تۆپبارانه‌کانی بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ڕابگرێ. هه‌روه‌ها داوا له ڕۆشنبیران و دڵسۆزانی گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ین له هه‌ر شوێنێکی ئه‌م دنیایه بن ده‌نگی ناڕه‌زایی به‌رزبکه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها دهاو له ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی عێراق ده‌که‌ین که به تووندت ئیدانه‌ی ئه‌و پهلاماران بکه‌ن و گۆشار بخه‌نه سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران تا ده‌ستدرێژیه‌کانی بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان ڕابگرێت و چیتر سنووره‌کانی عێراق به بیانووی جۆراوجۆره‌وه نه‌به‌زێنێ.
تۆڕی پشتیوانی پشده‌ر
له‌نده‌ن، 18/07/2011
تێبینی: له‌ڕێگای ئه‌م ئیمایلانه ده‌توانن پشتیوان و هاوکارمان بن سازدانی ڕێپێوان یان هه‌ر جۆره چالاکیه‌کی مه‌ده‌نی تر
[email protected]
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









