<

سەیدكاكە بە گێرانەوەى كارەساتى هەكارى لە ئێن ئار تى جارێكى تر پارتى نیگەران و تورە دەكات بەڵام هەقیقەتێك بۆ كورد روون دەكاتەوە

13/12/2011, 12:00 (GMT+1)





لە كۆبونەوەى 14-4-2008 ى پەرلەمانى كوردستان تایبەت بە ئەنفال و كیمیا باران سەید كاكە هەقیقەتێكى زۆر گرنگى لە ناو پەرلەمان بە بەرچاوى كامیرەكان باس كرد كە ووتى مەسعود بارزانى پێش ئەوەى خانوو بۆ منداڵە شەهید و ئەنفال كراوەكان درووست بكات 200 خانووى بۆ ماڵى ئەنوەر بەگى بێتواتە درووست كرد كە هەموو كورد دەزانێت ئەم سەرۆك جاشە خۆى و كورەكەى (نەوزاد) ئەنفال و كیمیابارانیان كردووە كە ئەمە پرسیار لەسەر مەسعود بارزانى دروست دەكات كە بۆچى ئەنفالچى پاداشت دەكات ئەمە با میللەت بریارى لەسەر بدات, وە گوتى ئەمەم كاتى خۆى بە مەسعود بارزانى گووت لەسەر ئەوە نەیهێشت لە كۆنگرە دەربچم.
سێ شەمەى رابردوو لە بەرنامەى روودا و مێرزًًًوو لە كەناڵى ئێن ئار تى پرسیارى كارەساتى هەكارى لە سەید كاكە كرد وە پێى گووت محمد مەلا قادر دەڵێ یەكێتى و سۆسیالیست چووبون لە قیادە موەقەتە بدەن نەك بۆ چەك بۆیە قیادە موەقەتە لێى داوین سەیدكاكە لە وەڵامدا گووتى كە ئەو كاتى سۆسیالیستیش بووم قیادە موەقەتەم لە یەكێتى خۆشتر دەویست بەڵام یەكێتى بۆ شەر نەچووبو گەر بۆ شەر چووباین بە سنوور دا دەرۆیشتین كە گووتى من رام وابوو بە سنوور دا بچین بۆ ئەوەى گەر لێیانداین لێیان بدەینەوە چوونكە ئەوان بە ئێمە نەدەوەستان بە خۆیان بەڵام عەلى عەسكەرى گووتى وا ناكەین چونكە تا دوونیا ماوە دەڵێن ئەوان چووبون لە قیادە موەقەتە بدەن بۆیە 40 كم چووینە ناو خاكى توركیا تا توشى ئەم شەرە نەبین بەڵام هاتنە سەرمان بۆ شەر و یەك شەریان پێ كرا ئەویش شكان و 4 كوزًًراو و 2 دیلیان هەبوو بە ڵام قیادە موەقەتە پەیوەندى لەگەڵ میتى تورك هەبوو وە لە رێگەى میتەوە عەشیرەتەكانیان رازى كردبوو لەو هێزە بدەن و هەر كەسێكیان گرت تەسلیمى قیادە موەقەتەى بكەن.
ئەمەش جارێكیتر پارتى توورە كرد تا گەیشتە ئەوەى لە كەناڵى زاگرۆسى پارتى رەخنەیان لە كەناڵى ئێن ئار تى گرت كە دەیەوێت سەید كاكە بچوك بكاتەوە بۆیە پرسیارى هەكارى لێ دەكات دیارە لاى ئەم پارتە ئەوەى راستى بڵێت بچوك دەبێت ئەگەر سەركردەیەكى پارتەكەى خۆشیان بێت.




 
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست