سه‌نته‌ری میترۆ هێرشكردنه سه‌ر نه‌به‌ز گۆران سه‌ركۆنه ده‌كات
10/02/2010, 12:00 (GMT+1)

چه‌ند شایه‌تحاڵێك له شوێنی ڕوداوه‌كه وتیان : كه دو كه‌س له دواوه هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر رۆژنامه‌نوسه‌كه. یه‌كێك له شایه‌تحاڵه‌كان وتی، "كه‌سمان نه‌ده‌ناسی نه په‌لامارده‌ران نه ئه‌و كه‌سه‌ی په‌لاماردراوه، بینیمان بو به‌شه‌ره بۆكس و دو كه‌سیشمان بینی ڕایان‌كرد"، هه‌روه‌ها وتیشی، "ئه‌و كه‌سه‌ی په‌لاماردرا خوێن به ده‌میدا ده‌هاته خوار" و به‌سوكی برینداریانكرد.
نه‌به‌ز گۆران، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری جیهان، وتی، "یه‌كێكیان گه‌نجێكی باریكه‌له بو ئه‌ویتریشیان قه‌ڵه‌و بو. كاسبكارانی ئه‌و شه‌قامه هاتنه نێوانمان و درێژه‌ی نه‌خایاند و رایانكرد".
هه‌ریه‌ك له عه‌مید حه‌سه‌ن نوری، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی، و نه‌جمه‌دین قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانی، به سه‌نته‌ری میترۆیان راگه‌یاند كه لێكۆڵینه‌وه له ڕواداوهكه ده‌كه‌ن.
نه‌به‌ز گۆران، چه‌ند جارێكی تر ده‌ستدرێژی تری كراوه‌ته‌سه‌ر و له‌ساڵی 2007 له شاری هه‌ولێر چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو ناوبراویان ڕفاندو پاش ئازاردانی له چۆڵه‌وانییه‌ك به‌جێیانهێشت. هه‌روه‌ها له تشرینی یه‌كه‌می 2009 هه‌ر له هه‌ولێر چه‌ند كه‌سێك هێرشیان كرده‌سه‌ری و برینداریانكرد. به‌پێی زانیارییه‌كانی سه‌نته‌ری میترۆ هه‌تا ئێستا هیچ كه‌س له ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشانه ده‌ستگیرنه‌كراون.
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ راوێژ‌و داكۆكی له رۆژنامه‌نوسان، رێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆی قازانج نه‌ویسته بۆ راوێژ‌و داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نوسان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









