شاره‌زوور له‌بری نه‌وت ئاو هه‌ڵده‌بژێرێت
04/08/2010, 12:00 (GMT+1)

ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه كۆمپانیای (جه‌ی جه‌ی ئێف سی JJFC)ـی چینی سه‌رقاڵی گه‌ڕانه به‌دوای نه‌وتدا له ناوچه‌یه‌كی نزیك گوندی بێستانسوور كه سه‌ر به قه‌زای شاره‌زووره‌و مه‌ڵبه‌ندی ئه‌و سه‌رچاوه ئاوه‌یه كه بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له گونده‌كانی ناوچه‌كه تاكه سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌و له‌وه‌ڕاندن‌و كشتیارییه، كۆمپانیا چینییه‌كه بۆ گه‌ڕان به‌شوێن نه‌وتدا زه‌مینله‌زره‌ی سووك‌و ته‌قینه‌وه به‌كارده‌هێنن، كه ئه‌وه‌ش ترسی لای دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه درووستكردووه كه ببێته‌هۆی گۆڕانی شوێنی سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌كه‌یان یان هه‌ر نه‌مان‌و له‌ناوچوونی، هۆكاری ئه‌م ترسه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌ر له سه‌دوبیست ساڵ زه‌مینله‌رزه‌یه‌كی مامناوه‌ند بووه‌ته هۆی بزربوونی سه‌رچاوه‌ی ئاوی ناوچه‌كه.
ئه‌وه ئه‌و زانیارییانه بوو كه ئه‌نجوومه‌نی گوندی بێستانسوور جه‌ختیلێكرده‌وه‌و نیگه‌رانیی دانیشتووانی ناوچه‌كه‌شی دووپاتكرده‌وه‌و ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه به‌رپرسانی حكومه‌ت هیچ گوێناده‌ن به نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌وان‌و كۆمپانیاكه‌ش له‌سه‌ر كاری خۆی به‌رده‌وامه.
ئه‌و شوێنه‌ی كۆمپانیا چینییه‌كه تیایدا سه‌رقاڵی گه‌ڕانه به‌دوای نه‌وتدا ده‌كه‌وێته ناوچه‌یه‌كی نزیك له گوندی بێستانسوور، ئه‌و گونده‌ش سه‌ر به ناحیه‌ی عه‌ربه‌ته‌و ده‌كه‌وێته 15كم له باشووری ناحیه‌كه‌وه، سه‌رچاوه‌ی ئاوی ئه‌م گونده ژیانی نزیكه‌ی 300 هه‌زار هاوڵاتی سنووره‌كه دابینده‌كات كه ده‌كه‌ونه گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری یاخود نیشته‌جێی ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت‌و كه‌مپی باریكه‌و ناحییه‌ی زه‌ڕایه‌ن‌و هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه‌و هه‌ندێك ناوچه‌ی دیكه‌ی ده‌وروبه‌ری.
نه‌وشیروان ئه‌بووبه‌كر ــ ئه‌نجوومه‌نی گوندی بێستانسوور، ناڕه‌زایی خۆی له گه‌ڕانی ئه‌و كۆمپانیایه ده‌ربڕی، ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه ئه‌گه‌ر گه‌ڕان به‌دوای نه‌وتدا ببێته‌هۆی بزربوونی سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌كه‌یان ئه‌وا ده‌بێت ناوچه‌كه چۆڵبكه‌ن. ده‌شیوت: "سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌كانی ئێمه كانییه، كانییه‌كانیش ده‌مارن، بۆیه به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌و ته‌قینه‌وه‌وه ئیحتیمال هه‌یه شوێنه‌كه‌یان بگۆڕێت یان سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌كه نه‌مێنێت".
ئه‌نجوومه‌نی ئه‌و گونده باسی چیرۆكی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی كرد كه سه‌دو بیست ساڵێك له‌وه‌به‌ر روویداوه‌و دانیشتووانی ناوچه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی وشكبوونی سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌كه‌یان كردووه‌ته‌وه. نه‌وشیروان ئه‌بوبه‌كر باسی له‌وه‌ش كرد كه وشكبوونی سه‌رچاوه‌ی ئاوی بێستانسوور ته‌نها زیانی بۆ دانیشتووانی گوونده‌كه نابێت، به‌ڵكو ده‌بێته مه‌ترسییه‌كیش بۆ هه‌موو قه‌زای شاره‌زوورو عه‌ربه‌ت. وه‌ك ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ی گوندی بێستانسووریش هێمای بۆ كرد تائێستا كه‌س به‌ده‌م نیگه‌رانییه‌كانیانه‌وه نه‌هاتووه‌و به‌وته‌ی ئه‌و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌و كۆمپانیای ناوبراویش ئاماده‌نین هیچ قسه‌یه‌ك بكه‌ن‌و گوێ له كه‌س ناگرن.
به‌هه‌مانشێوه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ی بێستانسوور، هاوڵاتییانی ناوچه‌كه‌ش زۆر نیگه‌رانن له ده‌نگوباسی ئه‌و كۆمپانیا چیینه‌و كاره‌كانی گه‌ڕان به‌شوێن نه‌وتدا. یه‌كێك له‌و هاوڵاتییانه به‌ناوی مه‌جید حه‌سه‌ن، ته‌مه‌ن 45ساڵ، كه جووتیارێكی سنووره‌كه‌یه؛ زۆر نیگه‌رانبوو سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری روودانی له‌ناوچوونی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی ناوچه‌كه.
ئه‌و جوتیاره به چاوی خه‌ڵك-ی راگه‌یاند كه ئه‌و كۆمپانیا چینییه ئامێرێكیان پێیه كه بوومه‌له‌رزه‌ی ده‌ستكرد درووستده‌كات، مه‌جید ده‌یوت: "به‌پێی ئه‌زموونی ئێمه ئه‌و كاره‌ی كۆمپانیاكه ده‌یكات ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاوه‌كه بڕواته‌خواره‌وه‌و ژیانی ئێمه‌ش تێكبدات".
ئه‌و جوتیاره جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وان هه‌رگیز رازینابن كه ناوچه‌كه‌یان پێچۆڵبكرێت، هێماشی بۆ ئه‌وه كرد كه چه‌ندین ساڵه له‌كوردستان نه‌وت ده‌رده‌هێنرێت‌و هیچ سوودێكیشی نه‌بووه، ده‌شیوت: "ئه‌و ناوچانه‌ی نه‌وتیان تیا دۆزراوه‌ته ئیستیفاده‌ی بۆ میلله‌ت چی بووه؟ ئاوی بێستانسوور ئیستیفاده‌ی 300 هه‌زار كه‌سی تیادایه‌و ده‌یانژیه‌نێت".
ئه‌و كۆمپانیایه‌ی هه‌ڵده‌ستێت به گه‌ڕان به‌دوای نه‌وتدا له‌م ناوچه‌یه كۆمپانیایه‌كی چینییه كه كورتكراوه‌ی ناوه‌كه‌ی (JJFC)یه، ئه‌م كۆمپانیایه خاوه‌نی 50 ساڵ ئه‌زموونی كاركردنه له‌بواری گه‌ڕان به‌دوای نه‌وتدا، تیمه‌كانی گه‌ڕانه‌كه له 50 تیم پێكدێن. كۆمپانیای ناوبراو له چه‌ندین وڵاتی خاوه‌ن نه‌وت ئیشیكردووه؛ وه‌ك سعودیه، وڵاتانی ئه‌فریقاو دوبه‌ی پایته‌ختی ئیمارات، ئێستاش به‌پێی گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ده‌شتاییه‌كانی شاره‌زوورو عه‌ربه‌ت به‌شوێن نه‌وتدا ده‌گه‌ڕێت.
پاش هه‌وڵدانێكی زۆر په‌یامنێری چاوی خه‌ڵك توانی بچێته ناو كه‌مپی كاركردنی كۆمپانیا چینییه‌كه‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ناو كه‌مپه‌كه‌وه رێگرییه‌كی زۆر كرا له وه‌رگرتنی زانیاریی‌و كه‌سیش نه‌یده‌ویست هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی كاره‌كه‌یه‌وه بدات، هه‌تا سه‌ره‌نجام یه‌كێك له به‌رپرسانی كه‌مپه‌كه كه ته‌نها خۆی به لیو ناساند‌و به‌وته‌ی خۆی به‌ڕێوبه‌ری ئه‌و كۆمپانیایه له ناوچه‌كه وه‌ڵامی هه‌ندێك پرسیاری دایه‌وه.
ئه‌و به‌ڕێوبه‌ره ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه كه تائێستا ده‌ستنه‌كراوه به ئیشكردن‌و ئامانجی كۆمپانیاكه‌شیان دۆزینه‌وه‌ی نه‌وته له كوردستان‌و به‌وته‌ی ئه‌و دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت قازانجێكی زۆر گه‌وره‌ی ده‌بێت بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌تیی له‌ڕووی هه‌لی كاركردن بۆ گه‌نجانی ناوچه‌كه‌و هه‌روه‌ها بۆ هه‌موو خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیش.
به‌ڕێوبه‌ری كۆمپانیا چینییه‌كه ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه خه‌ڵكی ناوچه‌كه زیاد له سنووری ئاسایی خۆی ترسێنراون، هۆكاری ئه‌وه‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ نه‌بوونی زانیاریی له‌سه‌ر كاره‌كه‌یان، ئه‌و پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌كانی ناو خه‌ڵك باسی له‌وه كرد كه كاره‌كه‌ی ئه‌وان هیچ مه‌ترسییه‌كی بۆ سه‌ر ئاوی ناوچه‌كه نابێت، لیو ده‌شیوت: "ماوه‌یه‌كه ته‌قینه‌وه‌كانمان وه‌ستاندووه له هه‌ندێك زۆنی كێڵگه‌كه‌دا، كۆمپانیاكه‌مان چه‌ندین ساڵ ئه‌زموونی هه‌یه له‌م بواره‌دا، هه‌ربۆیه له‌وانه‌یه سه‌ره‌تا هه‌ندێك كێشه درووستبێت، به‌ڵام هه‌رشتێكی خراپیش رووبدات خه‌ڵكی ناوچه‌كه قه‌ره‌بووده‌كرێنه‌وه".
پسپۆڕانی بواری ئاوی ژێر زه‌وی جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌گه‌ر كاری گه‌ڕان‌و بیرلێدان (له‌حاڵه‌تی دۆزینه‌وه‌ی نه‌وتدا) زانستییانه ئه‌نجامنه‌درێت، ئه‌وا زیانی بۆ سه‌رچاوه ئاوییه‌كان ده‌بێت. د. دیار عه‌لی ــ شاره‌زا له ئاوی ژێر زه‌وی، روونیكرده‌وه كه هه‌تا گه‌یشتنیش به قۆناغه كۆتاییه‌كانی گه‌ڕان به‌دوای نه‌وتدا؛ مه‌ترسییه‌ك بۆسه‌ر سه‌رچاوه‌كان له‌ئارادانییه.
ئه‌و پسپۆڕه هۆشداریشیدا كه دوای كۆتاییهاتنی ئه‌و قۆناغه‌و دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت له ناوچه‌كه‌دا، ئه‌گه‌ر بیره نه‌وته‌كان كه‌وتنه نزیك كانیی‌و سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌وه، ئه‌وا ده‌بێت زۆر به‌وریایی بیره‌نه‌وته‌كان لێبدرێن، د. دیار ده‌شیوت: "ئه‌گه‌ر هات‌و بیره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی زانستییانه لێنه‌درێت ئه‌وكاته ترس هه‌یه سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌كه بگۆڕێت یان ونببێت، ئه‌گه‌ر بیره‌كه لای كانییه‌كه‌وه بوو ئه‌وه‌ش هه‌ر مه‌ترسی هه‌یه‌و ده‌بێت دیراسه‌ی بۆ بكرێت‌و ئینجا بیره‌كه لێبدرێت".
سه‌باره‌ت به نیگه‌رانییه‌كانی خه‌ڵك‌و بێده‌نگی كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌ت، قایمقامی قه‌زای شاره‌زوور ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه كه ئه‌وان تائێستا ئاگاداری هیچ گله‌ییه‌ك نیین، سۆران عه‌لی ــ قائیمقامی قه‌زای شاره‌زوور، رایگه‌یاند كه تائێستا كه‌س نه‌هاتووه بۆلای بۆ ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات.
ئه‌و قایمقامه جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه ئیشی ئه‌و كۆمپانیایه نابێته‌هۆی وشكبوونی ئاوی ناوچه‌كه، سۆران ده‌شیوت: "ئێمه له وڵاتێكین چاوه‌ڕێین كۆمپانیاكان بێنه كوردستان بۆ ئیشكردن، ئه‌گه‌ر نه‌یه‌ن ئه‌ڵێن كوردستان ئارام نییه، ئه‌گه‌ر بێشن خه‌ڵك ئه‌ڵێن ئاو وشكده‌كات، ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یكه‌ن هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئاوه‌وه نییه، جگه له‌وه‌ش ئه‌و كۆمپانیایه به‌ناوبانگه".
هه‌وڵه‌كانی دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه بۆ راگرتنی كاری كۆمپانیاكه‌و روونكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و ئیشه‌ی ده‌یكات به‌رده‌وامن، ئه‌وه‌تا ئه‌نجوومه‌نی 92 گوندی ئه‌و ناوچه‌یه له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت كۆبوونه‌وه‌یان كردووه، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كانی چاوی خه‌ڵك هیچ تێگه‌یشتنێك له‌نێوان ئه‌و لایه‌نانه‌دا نه‌هاتۆته‌ئاراوه.
به‌وته‌ی یه‌كێك له ئه‌نجوومه‌نه‌كان؛ به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت به ئه‌نجوومه‌نی ئه‌و 92 گونده‌ی راگه‌یاندووه كه ئه‌و كاره‌ی كۆمپانیاكه ده‌یكات هه‌ر زیانێكی هه‌بوو بۆ ئه‌وان ئه‌وا حكومه‌ت قه‌ره‌بوویانده‌كاته‌وه. به‌ڵام وه‌ك نه‌وشیروان ئه‌بووبه‌كر، ئه‌نجوومه‌نی گوندی بێستانسوور هێمای بۆ كرد ئه‌و قسانه‌ی به‌ڕێوبه‌ری ناحیه دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی نیگه‌رانكردووه، چوونكه وه‌ك ئه‌و ده‌یوت: "ئه‌گه‌ر ئاوی 300 هه‌زار كه‌س نه‌مێنێت‌و وشكببێت ئیتر حكومه‌ت قه‌ره‌بووی چیمان ده‌كاته‌وه‌و ئێمه ئه‌م ناوچه‌یه چیلێبكه‌ین‌و بچین بۆ كوێ؟!". چاوی خه‌ڵك بۆ وه‌رگرتنی زانیاریی له‌باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندیی به به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی عه‌ربه‌ته‌وه كرد، به‌ڵام سه‌ره‌نجام به‌رده‌ستنه‌كه‌وت.
له گه‌ڕانێكی مه‌یدانییدا به‌سه‌ر هه‌ندێك گوند‌و ناوچه‌ی شاره‌زووردا، دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه سنووری ده‌شتاییه‌كانی شاره‌زوورو عه‌ربه‌ت ته‌نها یه‌ك سه‌رچاوه‌ی گرنگیان هه‌یه بۆ به‌كارهێنانی به‌مه‌به‌ستی خواردنه‌وه‌و كشتیاری كه ئه‌ویش ئاوی گوندی بێستانسووره‌و هیچ ئاوێكی دیكه شكنابه‌ن، دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه دووپاتیانده‌كرده‌وه كه ئه‌وان له‌نێوان له‌ده‌ستنه‌دانی ئاوه‌كه‌یان‌و ده‌رهێنانی نه‌وتدا سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌كه‌یان هه‌ڵده‌بژێرن‌و ئاماده‌ش نیین به‌هیچ جۆرێك ناوچه‌كه‌یان چۆڵبكه‌ن.
كامه‌ران په‌شێو ــ رۆژنامه‌وانی راهێنراوی (چاوی خه‌ڵك) له شاره‌زوور
http://www.chawyxelk.com/NewsDetailN.aspx?id=4105&LinkID=63&AuthorID=275
فۆتۆ: كامه‌ران په‌شێو
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









