<

بەیاننامەیەك لە (دەزگای ئیسرائیل-كورد)ەوە سەبارەت بە دەستدرێژی كردنە سەر بەڕێز داود باغستانی سەرۆكی دەزگاكەمان

22/02/2010, 12:00 (GMT+1)
دەزگای ئیسرائیل-كورد بۆ ڕای گشتی كوردی و كوردستانی
- هاوڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان بەهەموو پێكهاتە ئەتنی و ئایینی و گەل و نەتەوەكانەوە.
-رۆڵەكانی نەتەوەیی كورد لە هەرچوارپارچەی كوردستان.
-خوشك و برا خۆشەویستەكان،رەوەندی كورد لە هەموو وڵاتانی جیهان.
-بەڕێزان گشت سایت و رۆژنامە و گۆڤار و بنكەكانی رۆشنبیری و راگەیاندنی كوردی و كوردستانی لە ناوەوە و دەرەوەی كوردستان.
وێڕای سڵاو و خۆشەویستی،بە ئۆمێدی سەركەوتن و پیشكەوتنتان.

بەڕێزان
شەوی پێنج شەممە لەسەر هەینی،واتە رێككەوتی شەوی 17/18/2/2010 كاتژمێر 11/30 شەو،بە پیێ نەخشەیەكی دارێژراو و دروستكراو پاسەوان و بۆدی گاردەكانی د.نوری عوسمان شنگالی كە سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە،لە باڕ ویانەی شەوانەی خێزانی (ماریینا) كە لەسەر رێگای عەنكاوە، بەحركەیە لە نا كاو وبێ هیچ پێشینە و ئاگاداركردنەوەیەك هێرشێكی نامرۆڤانە و دڕندەئاساییان كردە سەر بەڕێز (داود باغستانی) سەرۆكی دەزگاكەمان و لە ئاكامدا پاسەوانان و بۆدی گارد و چەند كەسێكی بەناو پارێزەری شەخسی یانەكە كەوتنە گیانی كاك داود باغستانی و بێ ڕاگرتنی حوورمەت و پرنسیپەكانی خودی یانەكە كە خێزانییە و بێ رەچاوكردنی ئەوەی كە شوێنەكە شوێنێكی گشتی و شوێنی حەوانەوەو كات بەسەر بردنی خۆشی شەوانی پشووی هەینەیە لە كوردستاندا،دەست درێژییەكی بێ پاساو و ناڕەواییان كردە سەر بەرێز سەرۆكی دەزگاكەمان و لە ئاكامدا بەرێزیان زۆر بەخستی بریندار بوو.!!
ئەوەی كە زۆر جێگای سەرنجە ئەو كەسانەی پەلاماری كاك (داود باغستانی) یاندا،ژمارەیان 11 كەس بوون كە بریتی بوون لەم كەسانە:
د.نوری،كە سەرپەرشتی هێرش و دەستدڕێژییەكەی كرد و هەروەها برای دوكتۆر نوری و 4 لە پاسەوانە بەعسیە موسڵاوییەكانی كە گوایە پارێزەران و دەرگاوانانی شەوانی یانەكەن،كە هەر چواریان ناوەكانیان دەزانرێ و هەروەها 4 لە پیاو و هاوڕێیان وهاومێزانی د.نوری و براكەی و یەكێك لە سەر پەرشتیارانی یانەكە لە نووسینگەی د.نوری كار دەكات كە هەر هەموویان ناوەكانیان پارێزراوە لە لامان.
شایەنی باسە كە ئەم یانەیە دەكەوێتە سەرووی یەك كیلۆمەتری عەنكاوی كۆن، كە دەناسرێت بە ناوچەی زەوەی دابەشكراوی 108 عەنكاوی نوێی، ئەم یانەیە دەكەوێتە ناوجەرگەی چوار كۆڵانی ئەو گەڕەكەوە،كە پێشتر ئەو زەووییەی ئەم یانەیەی لەسەر دروستكراوە.دانراوە بە ناوچەی سەوزایی بەڵام د.نوری وەری گرتۆوە بە موساتەحە و پاشتر ناونووسی كردوە لەسەر فەوزی ناوێك كە لە مەكتەبەكەی كار دەكات، وەك سكرتێری د.نوری خۆی معەڕەفی دەكات و دەناسرێت و كە ئێستا ئەوەێش كردۆیەتی بە یانەی شەوانە رۆژی (ماریینا).
بەڕێزان
دیارە ئەوەی د.نوری و پاسەوانەكانی كردویانە كارێكی دڕندانەیە و لەگەڵ هیچ عورف و ترادسێونێ و پەرنسیپ و مافەكانی مرۆڤ ناگونجێ.بەڵام ئێمە بە ناوی ((دەزگای ئیسرائیل-كورد))ەوە زۆر بە توندی ئەم هێرش و دەستدرێژییە ریسوا وشەرمەزار دەكەین و زۆریشمان پێ ناخۆشە و دڵتەنگین بەوەی كە بەرپرسێكی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەم هەڵس و كەوتە بكات و ئەم هەقە بەخۆی بدات،كە لە ناو یانە و رێستورانت و باڕ و شوێنی حەوانەوەیەك كە خودی د.نوری خاوەنیەتیی بەم جۆرە كارە هەڵسێت.!!!، كە پێش هەر شتێك بۆ خۆدی د.نوری و ئەزموونی كوردستان و باری ئەمنی كوردستان بە گشتی زۆر خراپە و ڕەنگدانەوەی نێگەتیڤی دەبێت لەسەر ئەزموونی گەلی كوردستان و پاراستنی مافەكانی مرۆڤ و شێوازی بەرێوەبردنی دەسەڵاتدارێتی لە كوردستاندا، كە سەدان ساڵە لە ژێر زەبر و زەنگ و زوڵم و ستەمدا دەژی.
دیارە دوای رووداوەكە برا و سیاسەتڤانی كورد (داود باغستانی)كە سەرۆكی دەزگاكەمانە،لەلایەن چەند كەسێكی دۆستەوە كە دەیانەوێت كاك داود بگەێەننە نەخۆشخانە،بەڵام برای ناوبرا رەتێدەكاتەوە و ناچێت بۆ نەخۆشخانە و روو لە شوێنی حەوانەوەی ژیانی خۆی دەكات، بێ هیچ چارەسەر و دەرمانكردن و فریاگووزارییەك، كاك (داود باغستانی) بۆ ماوەی" 12 كاتژمێر"خوێنی لەبەر دەڕوات و پاشتر چەند دۆست و هاورێیەكی كاك داود بە فریای دەكەون و چارەسەری كاتی و خێرای بۆ دەكەن.!!!
بێگومان ئەم دەستدرێژییەی د.نوری و دارو دەستەی خودی خۆیەوە و باڕ و یانەكەی، تەنیا هەڕەشە نییە لە ژیان و گیانی كاك داود. بەڵكوو هەڕەشەیە لە سەرجەم ((دەزگای ئیسرائیل-كورد)) و هەموو پاڵپشت و هەوادارانی و لەسەر بنەما مێژووییەكانی دۆستایەتی كورد و ئیسرائیل.
ئێمە لە كاتێكدا كە سەر كۆنەی ئەم جۆرە كار و هەڵس و كەوتوو دەستدرێژییانە دەكەین و بەتوندی دژی نەك هەر ئەم هەڵوێستەین،بەڵكو دژی هەموو توندوتیژی و دەرستدرێژییە كین كە رووبدات لە ناو كۆمەڵگای كوردی و كوردستانیدا،بەتایبەت كە ئێستا ئێمە هەموومان لە سایەی ئەزموونێكی دیموكراسیدا دەژین،كە گوایە دەبێت هەمووكەس كەرامەت و ماف و ژیانی پارێزراو و مسۆگەر بێت.!! بەڵام مخابن،كە ئەم رووداوە روویدا،ئێمە وەك (دەزگای ئیسرائیل-كورد) داوا لە دەسەڵاتدارانی كوردستانی ئازاد دەكەین،لە پێش هەموویانەوە لە جەنابی سەرۆك بارزانی و بەرێزان سەرۆكی حكوومەت و جێگرەكەی ،كە نابێت لە ژێر هیچ پاساو و پەڵپوو بیانووێكدا،لە د.نوری و باندە دەستدرێژییە كەرەكەی خۆش بن و دەبێت ڵیكۆلینەوە، لەسەر ئەم ((تەعەدا)) كردن و یاساشكێنە بكرێت، تا بە سزای یاسایی خۆی بگات.، بێگومان ئێمە لە ((دەزگای ئیسرائیل-كورد)) چاوەڕوانی بڕیار و رێووشوێنی سەركردایەتی و دەسەڵاتدارێتی خۆمانین لە باشووری كوردستان ولە هەمان كاتشیدا هیچ كەمتەرخەمی و پشت گوێی خستنێك قەبووڵ ناكەین و ناچار دەبین،مامەڵە لەگەڵ ئەو هەڵس و كەوتە بە جۆرێكی تر بكەین كە ئێمە خوازیاری نین و ناشمانەوێ خوازیاری بین، ئێمە لە هەمان كاتدا داواكاری خۆمان لەسەرجەم وڵاتانی وەك ئەمریكا و یەكێتی ئەوروپا و نەتەوەیە یەكگرتووەكان و ڕێكخراوە مرۆڤ دۆستەكانی جیهان و هەموو ئاژانسەكانی پاراستنی ماڤی مرۆڤ و مەڵبەندەكانی بأیار و میدیایی ورۆژنامەوانی و ئەمنستێ ئەنتەر ناسێوناڵ و رێكخراوەكانی خاچ و مانگی سووری جیهانی دەكەین، بۆ ئەوەی ئاگادار بن لەم دەستدرێژییەی بەرپرسە باڵاكەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان،تا بەكاری یاسایی و مرۆڤ دۆستانەی خۆیان هەڵسن.

بەڕێزان:
ئێمە جارێكی تر وەك ((دەزگای ئیسرائیل-كورد)) بە توندی ئەو كردەوەیە شەرمەزار دەكەین و بە كاك د.نوری و باندەكەشی دەڵێن،تەنیا ڕێگا و قووتار بوون ئەوەیە كە یاسا سەروەر بێت،بۆ ئەوەی سزای تۆ و باندەكەت بدات،بۆیە ((دەزگای ئیسرائیل-كورد)) بێ دەنگی و بێ هەڵوێست و بێ بەرپەرچدانەوە دەبێت بەرامبەرتان، تا ئەو كاتەی كە سەركردایەتی كوردستان و یاسای ئەم هەرێمە تۆ سزا دەدات و هەق دەگێرێتەوە بۆ دەزگاكەمان و سەرۆكی دەزگاكەمان.
ئێمە و ئێوەش با چاوەڕوانی رۆژانی داهاتووبین زۆر بە هێمنی و ئارامی.
لەگەڵ داوای سزای توند بۆ د.نوری و باندە دەستدرێژ كەرەكەی و لەگەڵ چاكبوونەوەی خێراش بۆ كاك داود باغستانی سەرۆكی دەزگاكەمان.


20/2/2010
عێراق كوردستان-هەولێر


وێنەیەكی بۆ/ بەڕێز جەنابی سەرۆكی هەرێمی كوردستان
/بەڕێز پەرلەمانی كوردستان
/بەڕێز جەنابی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆكی حكوومەت
/ بەڕێز سەرۆك ئۆباما سەرۆكی ویلاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.
/بەڕێز بانكی مۆنی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان.
/بەڕێزان سەرۆك و سەرۆك وەزیرانی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا.
/بەڕێزان ئەندامانی پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا لە برۆكسل.
/ئاژانسی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ مافی مرۆڤ.
/بەڕێز رێكخراوی هیۆمان راێت وچ ئەمریكا-واشینتۆن.
/بەڕێز رێكخراوەی ئەمنیستی ئەنتەر ناسێونال.
/ بەڕێزان رێكخراوەكانی خاچ و مانگی سووری نێودەوڵەتی.
/ بەڕێز رێكخراوی رۆژنامەنووسانی بێ سنوور.
/ بەڕێز سەندیكای رۆژنامەنووسانی جیهانی.
/ بەڕێز سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست