خوێندنەوەیەک بۆ یاداشتی دوژمنێک (سوڵتان عەبدولحەمیدی دووهەم)
11/09/2012, 12:00 (GMT+1)

سوڵتان دەڵێ: (بواری ئەوە نییە نکۆڵی بکەین لەوەی ئەرمەنەکان ویلایەتەکانی خۆرهەڵاتمان لە سکاڵەکانیاندا لەسەر حەقن. بەڵام دەبێ ئاماژە بەوە بکەین. کە زیادە ڕۆیشتیی تێدا دەکەن. وەک ئەوەی لە تاو ئازارێک بگرین. کە نەیان چێشتوە. ئەوان گەلێکی ترسنۆکن. خۆیان دەدەنە پەنای دەوڵەتە گەورەکان و لە بەر پڕوپوچترین هۆ هاواریان لێ بەرز دەبێتەوە. بەڵام کوردەکان. بەپێچەوانەی ئەوانەوە. بەهێزو پڕ گوڕوتینن. ڕەق و جیڕن. شوانکارەن. لەدێرزەمانەوە لەو وولایەتەدا دەژین. بۆیە بەچاوی بێگانه‌وه دەڕوانە ئەرمەنەکان لێرە کوردەکان ئاغان و ئەرمەنیش کۆیلە.

با بزانین لازەریف چۆن باسی سوار چاکانی حەمیدی یە دەکات
هۆکاری دروست بوونی سوارچاکانی حهمیدیهلێکۆڵهرهوهی سۆڤیه‌تی (لازاریف) ده‌ڵێت هۆکاری دروست بوونی سوارچاکانی حهمیدیهبۆ ئه‌وه‌بوو که‌به‌ندی ٦١ی به‌رلین له‌ساڵی ١٨٧٨ دا کهئیمزا کرابوو. چونکهڕێکهوتنێک بوو له‌نێوانی ئه‌وروپاو عوسمانلی دا بۆ به‌خشینی ئۆتۆنۆمی له‌ڕووی ئیداریهوهبهخهڵکی ئه‌رمه‌ن وهدهوڵهتی عوسمانلی ویستی هه‌ندێک چاکسازی بکات له‌دامه‌زراوه‌کانی خۆیدا کهگوایهپێشتر کورده‌کان هێرشیان بردۆته‌سه‌ر ئه‌رمه‌نه‌کان. ئه‌رمه‌نه‌کان ئه‌مه‌یان

سوڵتان عبدالحمید هه‌ستی به‌وه‌کرد که‌هه‌ندێك چاکسازیش له‌ویلایه‌تی شه‌رقی دا بکات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وروپیه‌کان هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیان بهدهستهوهنهبێت بۆ ئه‌و کێشه‌یه. هه‌رچه‌نده ئه‌وروپیه‌کان چه‌ند هه‌نگاوێکیان گرتبووه‌به‌ر بۆ جیاکردنه‌وه‌ی ناوچه‌کانی سربیاو مهقهدۆنیاو بولغاریا. ئه‌روپیه‌کان به‌ناوی چاکسازیهوهیارمهتی هێزهنهتهوهی یه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی دا له‌ڕووی سه‌ربازی و سیاسیهوهخۆیان جیا بکهنهوهلهدهوڵهتی عوسمانلی.
ئه‌مه‌ش بووه‌هۆکاری ئه‌وه‌ی که‌سوڵتان عبدالحمید سوارچاکانی ویلایه‌تی حهمیدیهدروست بکات. وهوویستی کورده‌کان خۆیان به‌رگری له‌وڵات و دینی خۆیان بکه‌ن. چونکه‌ده‌یزانی به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌من و ئاسایش ناچه‌سپێت لهئیمارهتهکوردی و ئه‌نادۆڵیه‌کان دا بۆیهئهبێت سه‌رنجی سه‌رکرده‌کورده‌کان به‌لای خۆی دا ڕابکێشێت. سوارچاکانی حه‌میدیه‌ش سه‌رنج ڕاکێشانی عه‌شایه‌ره‌کان و سه‌رکرده‌کورده‌کان بوو. سوڵتان عبدالحمید زه‌کی پاشای ڕاسپارد که‌ئه‌و ته‌شکیلاتی عه‌شایه‌ری ناوچهکهبکات و سوارچاکانی حهمیدیهدروست بکات. .
هۆکاری سه‌ره‌کی سوڵتان عبدالحمید له‌دروست کردنی سوارچاکانی حهمیدیهلهکوردستان دا بۆ ئه‌وه‌بوو که‌کورده‌کان له‌ڕێگای بزوتنهوهنهتهوهی یهکانهوهوهلهڕێگای گه‌له‌کانی غه‌یری تورکیاوهبهکار نه‌هێنرێن ئه‌مه‌ش وای کرد که‌ئه‌م سوارچاکانهببنهسوپایهکی به‌هێز بۆ ده‌وڵه‌تی عوسمانلی.

بۆ گرنگە ئێمە دوژمنانمان بخوێنینەوە؟
کاتێک لە ئاکەپە دەڕوانین سەیر دەکەین کە لە هەمان منداڵدانی ئیمپراتۆری عوسمانلییەوە هاتووە. ئەوانیش دەیانەوێت لەڕێگەی دینی ئیسلامەوە کورد جارێکی تر فریو بدەن و بەهەمان شێوە بتوانن سۆزی کورد بەلای دەسەڵاتی دیکتاتۆر و فاشیستی تورکاندا ڕاکێشن لە ڕێگەی کۆمەڵێ خۆفرۆشی کوردەوە. کە ڕابەرەکانیان لە نیشتمانە داگیر کراوەکەی باشوردا نمایش دەکرێت. ئەوەتانێ کاتێک ئەردۆغان دێتە هەولێر. هەولێر لەسایەی سەری مەسعود بارزانیدا پڕدەکرێک لە ئاڵای خوێناوی تورکان و لەشەوێکی پەمەیشدا هەمان گۆرانی سۆز بەزمانی تورکی کە بۆ جاشە کوژراوەکانی کورد لە یەکێک لەووڵاتە عهرەبییهکانی ژێر دەستی ئیمپراتۆری عوسمانلیدا کە کوژراون دەوترێتەوە و پێمان دەڵێن دوێنێ چەند لە ئەمڕۆ دەچێت و نێچیرو مەسعودیش خۆیان دەلەنجێنن.
خوێنەوەی ئەم کتێبە پرسیار گەلیی زۆر دروست دەکات لەسەر ژیانی سیاسی ئەمڕۆی تورکیا و دەوری پارتی کرێکارانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ووڵات یان باشوری بچوک. لەسەرو هەموویانەوە حیزبە ئیسلامێیە کوردییه‌کانی باشور و دەورو نەخشی بنەماڵەی بارزانی لەم ڕۆژەدا.
دەستخۆشی لە وەرگێڕ دەکەمەوە کاک ئاوات ئەحمەد. هیوادارم هەموو ئەو کتێبانەی لە ڕەفەی داگیرکەراندایە و پەیوەندی بە دۆزی گەلەکەمانەوە هەیە بۆ زمانی کوردی وەربگێڕێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









