نووکته‌ی هه‌رێمی کوردستان یان تراژیدیای نه‌وه‌یه‌کی خه‌سێنراو
28/11/2011, 12:00 (GMT+1)

هه‌زار پیاو و پیاوۆچکه‌یه‌کی قشته‌ڵه ژیان و خه‌ونی هه‌موومانیان کرد به نوکته بۆ خه‌ڵک، سه‌رده‌می ئێمه‌یان کرده تراژیدیای یاده‌وه‌ریه‌کانی مێژوو، دوو سه‌رده‌مه بیرۆکه ستۆکه‌کانی ناو کۆمۆنیزم و مارکسی لینینی و بنه‌ما عه‌شایه‌رییه‌کانی دام و ده‌زگای بارزانی ده‌ستی له بینه‌قاقای هه‌ناسه‌دانی ئێمه‌دا تووند کردووه، جگه له ئێمه که کۆمه‌ڵێک لاوی دڵشکاوی سه‌ر شه‌قامه‌کا‌نی کوردستان و ناو شاره سارده‌کانی غه‌رییبین، که‌سی تر زیان لێکه‌وتوو نیه، ئێمه دوو نه‌وه بووین که له نێوان کوفر و ئیماندا قیمه کراین، له نێوان خه‌باتگێڕ و جاشدا سوتێنراین، باوکمان له‌سه‌رده‌می قه‌ڵه‌مڕه‌وی جاشه دڵسۆزه‌کانی نیشتیمان‌دا ته‌مه‌نیان له‌ناو ئاگر و ئاسندا به‌سه‌ر برد و باجی هاو خوێنی خۆیانیان ده‌دا که هه‌مان خوێنی شۆڕشگێران له ده‌ماره‌کانیاندا هاتوو چۆی ده‌کرد، ئێمه‌شه له‌سایه‌ی حوکمی شۆڕش و خه‌باتیه‌کاندا بووینه‌وه به چڵکاوی مێژوو، بووینه‌وه به خوێنی ڕژاوی هه‌زاران لاوی کوژراوی شه‌ڕی ناوخۆ و 17 ی شوباته‌کان، ئێمه زیانلێکه‌وتوو ترین نه‌وه‌ی ئینسانی کوردین که له‌نێوان پارتی و یه‌کێتی و ئیسلامی و گۆڕانخواز و کۆمۆنیزم و دار و په‌ردووی وێران و هه‌لپه‌رستی سه‌رده‌می خۆماندا بووینه‌وه به نه‌وه‌یه‌کی هه‌تیوو و بێکه‌س و ته‌نیا. نه‌وه‌یه‌کین که به‌سه‌ر هه‌زار به هه‌زاری سیاسه‌تدا دابه‌ش بووین و ئه‌نجامه‌که‌شمان ده‌کاته بڵقی سه‌ر ئاو. نه‌وه‌یه‌کین هه‌رزوو فریوی هه‌موو کتێبه‌کانمان خوارد، نه‌وه‌یه‌کین له ووتار نووس و ڕۆژنامه نووس و محه‌ل سیاسی و ئه‌کته‌ر و کاسب و ئه‌ندازیار و دکتۆری بێسه‌روبه‌ره، هه‌ر له خۆمانه‌وه له به‌رنامه ته‌له‌فیزیۆنیه‌کاندا به شان و باڵی سه‌رۆک و والی و خه‌لیفه‌کانماندا هه‌ڵده‌ده‌ین، نه‌وه‌یه‌کی تاک ڕه‌هه‌ند و بێ وێنه دیل و ئه‌سیر و یه‌خسیر و بێ ده‌ربه‌ستین له ناو ئه‌م زیندانانه‌ی که به ده‌ستی خۆمان دروستمان کردووه. نه‌وه‌یه‌کین میکانیزمی بیرکردنه‌وه‌کانمان کۆنتڕۆڵ نه‌کردووه و هه‌نوکه‌ش ئاڕاسته ده‌کرێین نه‌ک بیر بکه‌ینه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئێمه و سه‌رده‌می ئێمه ده‌بینه مێژوویه‌کی تراژیدیا و نووکته‌یه‌کی دی هه‌رێمی کوردستان، وه‌ک هه‌مان ئه‌و نوکته‌یه‌ی که سه‌رۆکه قشته‌ڵه‌که‌مان له سه‌ر گۆڕی ئه‌تاتورکی کۆنه مامۆستای خۆی بۆ براده‌ره تورکه‌کانی گێڕایه‌وه، تان وه‌ک نوکته‌ی ئه‌و سه‌رۆکه‌ی ترمان که ده‌چوو بۆ سه‌ردانی ووڵاتانی بێگانه جامانه سوره‌که‌ی بیر نه‌چوو بوو به‌ڵام ئاڵاکه‌ی له فڕۆکه‌که‌دا لێ به‌جێمابوو. له هه‌موو ئه‌مانه‌ش سه‌ختتر نه‌وه‌یه‌کین له ناو ناز و نیعمه‌تی حکومه‌ته‌که‌ی خۆماندا، ئه‌و حکومه‌ته‌ی که به هه‌موو هێزی خۆی تێده‌کۆشێت تا باشتر لغاومان بکات و دونیامان له به‌رچاودا بگۆڕێت به‌و وێنانه‌ی خۆی مه‌به‌ستێتی بیبینین، حکومه‌تێک که به‌هه‌زار مه‌زهه‌ب و دین و ئاین و پێوه‌ر خائین و به هه‌زاری تر نیشتیمان فرۆش و خوێنڕێژه، حکومه‌تێک که پڕه له وه‌زیری عه‌میل و هه‌ڵسوڕاوی داگیرکه‌ران، حکومه‌تێک که کاروانسه‌رای ده‌زگاکانی موخابه‌راتی تورک و فارس و ئه‌مه‌ریکا و هه‌موو دونیایه و چوار کچه گه‌رێلای ناو قه‌ندیلی لێ بووه به کێچ و هه‌ر ڕۆژه و به نرخێک به ئێران و تورانی ئه‌فڕۆشێت. حکومه‌تێک که ئه‌مساڵ نامه‌ی جاشایه‌تی له‌ناو ستیانی ئیمه‌یڵه‌که‌یدا گیرا، حکومه‌تێک وه‌ک حکومه‌تی به‌عس ترسناک و شێری ماڵه‌وه، که خاوه‌نی هه‌زاره‌ها به‌ڵته‌چی و سه‌رسه‌ری و چه‌قۆ کێشه ، که هه‌رکه‌سێکی مه‌به‌ست بێت به نوێژی نیوه‌ڕۆ له به‌رده‌م کۆلێژی ئاداب له هه‌ولێری هۆلاکۆ به‌زێن ئه‌یفڕێنن و له -سه‌ری شۆڕ- تیرۆری ده‌کات و له موسڵ ته‌رمه‌که‌ی فڕێده‌دات و پاشان ده‌ڵێت بۆمان ده‌رکه‌وتووه ئه‌و شاعیره عاشقه نێونه‌مامه، تیرۆریست بووه. حکومه‌تێک که ده‌ستی به قونمان فێره و جگه له کوردستانی نوێ و خه‌بات و هه‌ولێره به‌لاشه‌که، هیچ ویژدانێکی سه‌لیم دانی خێری پێدانانێت. حکومه‌تێک به پاره‌ی خۆمان ژه‌هرخواردوومان ئه‌کات و به پاره‌ی خۆمان ئه‌مانخاته گریان. حکومه‌تێک که بێ ئه‌ندازه درۆی له ته‌کدا کردووین و بێ حیساب خائین. ئێمه نه‌وه‌یه‌کین خاوه‌نی شه‌ش کابینه له‌م مۆدێله‌ی حکومه‌ت.. له‌م مۆدێله‌ی خۆ ئینتیحارکردن.. له‌م مۆدێله‌ی نیشتیمان فرۆشتن، که بۆ ئاینده‌ش هیچ نه‌وه‌یه‌کمان نیه ئاماده‌مان کردبن تا ژیانیان پێ ده‌ستکاری بکه‌ین و دونیای نوێی نه‌وه‌ی کوردی ئه‌م هه‌رێمه‌یان له ده‌ستی ئه‌م ئه‌فکاره فاشیل و هه‌لپه‌رست و خائینانه‌دا، پێ ڕزگار بکه‌ین. نه‌وه‌یه‌کین ده‌بینه نووکته‌ی هه‌رێمی کوردستان له سه‌رده‌می ئێمه‌دا و له هه‌مانکاتیشدا ده‌بینه تراژیترین وێنای نه‌وه‌کانی کورد بۆ مێژوو.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









