تاڵەبانی بە خەیاڵی میرنشینەكانی عەرەب هەنگاو دەنێ
22/07/2010, 12:00 (GMT+1)

كۆنگرەیی یەكێتی لە ڕژی 2010-6-1لەسلێمانی بەسترا كە هاوكات بو لە گەڵ یادی دامەزراندنی یەكێتی , سەرانی یەكێتی بەهیوای ئەوە كۆنگرەیان بەست كە بتوانن پینەی ئەو جەستە برینداەیان بكەن كە لە ئەنجامی جیابونەوەی گۆڕان لە جەستەیان دروست بو , بەڵام بەشێكی تر لە سەرانی یەكێتی بە خەیاڵی هەنگاونانی پڕۆژەكانی خۆیان بیریان دەكردەوە , وە ئەمەو لە سەرەتایی بەستنی كۆنگرە ئەندامانی یەكێتی بە هیوابون لەوەی كە بتوانن ئەم كێشانەی ناوخۆ چارەسەر بكەن بەڵام دوائەنجام ئەوەی سەلماند كە نەك كێشەكان چارەسەر نەبون بەڵكو جارێكی تر یەكێتی كەوتەوە بەر مەترسی , لە چەند ڕویەكەوە ئەم كۆنگرەیە كۆمەڵیك مانا و مەدلولی لەگەڵ خۆی هێنا كە بۆ زیاتر ئەم دۆخەی یەكێتی بەرەو ون بون و پارچەپارچەبونێكی تر هەنگاو دەنێ
تاڵەبانی بەخەیاڵی چی یە؟
كاتێك مام جەلال لە مەلا مستەفا جیا دەبێتەوە وە حزبەكەی لەت دەكات بە پاساوی ئەوەی كە تاكڕەوانە بڕیار دەدات بەڵام دواتر هەمان سیناریۆ بەسەرخۆی دێت كە هێزێكی گەورەی لێ جیا دەبێتەوە بە هەمان پاساوەوە , مام جەلال دوای ئەوەی كە بوە سەرۆك كۆماری عێراق هەمو كارەكانی وەك سەرۆكێكی عەرەب ئەنجامدەدا بەڵام لە هەمو كارەكانی كێشەی لەكوردستان بۆخۆی دروست دەكرد , كاتێك مام جەلال دەچێتە بەغدا و حزبەكەی هێزێكی كاریگەر و دیارە بەڵام بەهۆی پۆستی بەغدادەوە ماڵەكەشی لە دەست دەدات كە سلێمانیە بەهۆی ئەوەی كە ناتوانێت دوو پۆست بە شێوەیەكی عادیلانە بەرێوەببات دوای جیابونەوەی گۆڕان یەكێتی بە خەیاڵی خۆ نوێكردنەوە دەژیا ئەم خۆ نوێكرنەوەیە ببێتە چارەسەر بۆ كێشەكانی دوای گۆڕان بەڵام دوای پلینیۆم هیچ گۆڕانێكی هیوا بەخش نەهاتەدی بۆ جارێكی تر لایەنگرانی یەكێتی بە هیوا بو لەوەی كە كۆنگرە ببێتە هیوایەك بۆ نوێ بونەوەی یەكێتی بەڵام مام جەلال بەهیوای ئەوە بو كە بتوانێت پۆستەكەی بكاتە موڵكی بنەماڵەی كە ئەمەش هێواش هێواش ئەم پرۆژەیە جێبەجێ دەكات كاتێك مام جەلال و ئەوەی مام جەلال بڕیار دەدات ڕاستەوخۆ بەبێ هەڵبژاردن دەردەچن دەبنەوە بەرپرسەكەی جاران واتا مام جەلال نەك هەر پۆستی سكرتێری گشتی داگیر كردوە بەڵكو دەتوانێ بۆ هەمو پۆستەكانیش بەبێ هەڵبژاردن خەڵك دابنێت وە هەموشیان چەپڵەی بۆ لێ دەدەن , كەواتە لێرەوە تاڵەبانی هەنگاو بەرەو بە میرنیشین بونی نا كاتێك سەرۆكی وڵاتێكەو حزبەكەشی بەبێ دوو دڵی نازناوی گەورەبونێكی ڕەهای دەداتێ بۆیە یەكێتی بوەتە هیوایەك بۆ پرۆژەمیریەكانی تاڵەبانی تاڵەبانی لەم ماوەیە ئەوەندەی سەردانی وڵاتەعەرەبیەكان كردوە كە خەیاڵی ئەوانی كەوتۆتە سەر
هێزی بنەماڵە
مام جەلال هێزێكی گەورە دروست دەكات كاتێك لە كۆنگرەوە شەرعیەت بەوە دەدات كە خۆی هەڵنەبژێرێ و دەنگیشی پێ نەدرێت , دواتر مام جەلال كۆمەلێك كەسی نزیكی تر دێنێتە پێشەوە بۆ ئەوەی پشتی خۆی قایم بكات , هەر بۆیە ژنی خۆی دێنێتە ناو كۆنگرەوە وە دەنگێكی زۆر دەهێنێت , دەبێتە قورسایەكی زۆر بەهێز لە پەنای مام جەلالەوە , كۆنگرەی یەكێتی تەنها هێزێكی زۆری دایە تاڵەبانی بۆ بەهێزكردنی خەتی خۆی . لەناو یەكێتی دا ئەمرۆ ئەوەی ماستاوچیەكی ڕاستەقینەی مام جەلال نەبێ ناتوانێت هێزی مانەوەی هەبێت لەناو یەكێتی , بۆیە یەكێتی ئەمرۆ بوەتە موڵكی مام جەلال و بنەماڵەكەی هەروەكو ئەندامێكی كۆنگرەی یەكێتی ئەمەی پشت ڕاستكردەوە كاتێك دەڵێت (پارتی هەرنەوەكانی بارزانی هەڵدەبژێرێتەوە , ئێمەش هەر ئەوەمان كرد) كەواتە بۆخۆیان دان بەوە دادەنێن كە یەكێتی لە دوای گۆڕان تەنها هێزێكی تاڵەبانی ڕاستەقینە ماوەتەوە
كۆنگرە گۆڕانێكی تر دروست دەكات
لەدوای ئەوەی كە ئەنجامی كۆنگرە ڕاگەیەنرا زۆر لە كاندیدە دەرنەچوەكان گومان و ناڕاستی لە ئەنجامەكان دەربڕی وە زۆریان هێرشیان كردە سەركۆنگرە و هەتا سەر ئەنجامەكانی و واتا لێرەوە هێزێكی تری پڕ لەڕق و توڕەیی دروست بو كە ئەویش لە ئەنجامی بەرهەمی كۆنگرەوە بو , پێش كۆنگرە هەمویان بە هیوای نوێ بونەوە هەنگاویان دەنا بەڵام دواتر هێزێكی توڕەتر لە كۆنگرە هاتە بەرهەم كە ئەویش بە هۆی ئەوەی زۆرێك لە كاندیدەكان دەرنەچون واتا ئەم دەرنەچونە تورەی كردن بۆیە گومانێك لە ئارادایە كە ئەویش ئەوەیە كە هەمو ئەوانەی دەنەچون لە كۆنگرە یان لە یەكێتی وازبهینن یان هێزێكی نوێ دروست بكەن یان خۆیان بدەنە پاڵ گۆڕان , لە هەرسێ حاڵەتەكەدا بەزیانی یەكێتی تەواو دەبێت واتا یەكێتی بە هیوای نوێ بونەوە و چارەسەركردنی كێشەكان كۆنگرەی بەست بەڵام دیسانەوە كۆنگرە بوە هەمان ئەو ڕێگایەی كە نەوشیروانێكی تر دروست بكات , هەروەكو كاندیدێكی دەرنەچو بەئاشكرا ڕەخنە لە ئەنجامەكان دەگرێت لە كاتێكدا دەڵێت (سەركردایەتی بەلایەوە گرنگ نەبو داهاتوی یەكێتی بەرەو كام لادەڕوات بەڵكو ئەوەی بەلاوە گرنگ بو كە شالاوی كوڕی كۆسرەت و هێرۆخان دەربچن) واتە زۆرێك ناڕەزای بونی هەیە , هەروەكو عەدالەت عەبدلڵە كە كاندیدی دەرنەچوی یەكێتی كەپێشتر بەگریكارێكی سەرسەختی یەكێتی بو بەڵام ئەمجارەیان بە ئاشكرا دان بە پێشێلكاریەكان دەنێت , بۆیە یەكێتی لە ئەگەری ئەوەدایە كە گۆڕانێكی لێ جیابێتەوە چونكە جیانەبونەوەی گۆڕانێكی تر ڕازی كردنی كاندیدە دەرنەچوەكانە بەپارە واتا یەكێتی ئەندامەكانی بە پارە ڕادەگرێ نەك بەئینتیمای حزبی بونەوە
كۆنگرە هیچی نەگۆڕی
لە كۆنگرەدا دەسەڵاتی ڕەها هەر مام جەلال بو كاتێك لە ڕاگەیاندنەكانەوە باسی كوتلە و كوتلە كاری دەكرا لە ناو ئەو كوتلەیە كوتلەی كۆسرەت ڕەسوڵ هێزێكی دیار بو بەڵام مام جەلال كارێكی وای كرد كە كوتلەی كۆسرەت بەرەو ون بون بچێت چونكە كۆسرەت هەر بوە جێگر و وە بەدەنگی تاڵەبانی واتا مام جەلال ڕكابەرەكەی بە دەسەڵاتی ڕەهای خۆی بێ دەنگ كرد دوتر زۆربەی ئەوانەی كە دەرچون هەمویان پێشتر هەر ئەندامی مەكتەب سیاسی و سەركردایەتی بون كە یەك دوانیان نەبێت ئەوانیش بەهۆی نزیكیان لە بنەماڵە هاتنە پێشەوە كەواتە دەبێت ئەندامانی یەكێتی چاوەڕوانی چیان لە یەكێتی هەیە , دەبێت یەكێتی بەرەو كام ئاقار بڕوات ؟ بێ گومان یەكێتی هێزێكی ون بوە بەرەو بێ هێزی زیاتر دەڕوات لە ئەنجامی كۆنگرەوەش هەروەك پێشتر سەركردایەتی هەمان سەركردایەتیە كە خەڵك بە گەندەڵ ناوی لێ دەنان كەواتە یەكێتی تەنها بە ئامانجەكانی تاڵەبانی هەنگاو دەنێت , ئەوانەی ئەمرۆ هەموی كوڕی گوێرایەڵەكەی تاڵەبانین . كەمامە دوو كوڕەكەی و خێزانەكەشی هێنابایە سەركردایەتی هیچیان دەنگیان نەدەكرد كەواتە یەكێتی پێش كۆنگرە بەهێز تربو لە یەكێتی دوای كۆنگرە بۆیە هەمومان لە چاوەڕوانی هێزێكی ترین لە یەكێتی بێتە دەرەوە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان









